مه‌هدی کاوانی
لوبنانی ئازاد، بۆخۆیان وه‌ک ته‌شکیله‌یه‌کی له‌به‌رچاوی هێزه‌کانی علمانی که خۆیان له‌ناو چه‌ند حیزب و قه‌واره سیاسی خاوه‌ن فه‌رهه‌نگێکی پێشکه‌وتو و تا بڵێیت له‌ناو خۆشیان یه‌کگرتون، ده‌بیننه‌وه.
له‌ڕوی باکگراوندی سیاسی و فه‌رهه‌نگی و رۆشه‌نبیری هه‌ر هه‌مو رۆژهه‌ڵات، قه‌رزاریانه.
ده‌ڵێن هێزه‌کانی سوریا له ژێرگوشاری ئه‌مەریکی و ئه‌وروپی و بڕیاری نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان، لوبنانی به‌جێهێشت. به‌ڵام مانه‌وه‌ی هێزانە وه‌ک وهرتهیهکی بۆ رژێمیان لێ هاتبۆوه.کوشتنی ره‌فیق حه‌ریری هه‌ر هه‌موی له‌به‌رئه‌وه بو که لوبنانیه‌کان نه‌ده‌هاتنه بن باری رێوشوێنه‌کانی رژێمی سوریا. بۆیه هه‌ر دوابه‌دوای کوشتنی حه‌ریری لوبنانیان به‌جێهێشت و ده‌توانم بڵێم زۆره‌که‌ی گوشاری عه‌وله‌مه‌ی لوبنانی بو ئینجا هۆکاری ده‌ره‌وه.
به هه‌ڵبژاردنی ئازادنه هاتنه پێش و کورسیه‌کانی په‌رله‌مانیشیان له دژه‌کانیان وه‌ک حیزبولله و ئه‌وانی تر، زیاتر بو که هه‌ر هه‌موانیان رێچکهلهی سیاسی و کاروکاردانهوهیان به دڵی سوریا‌و ئێرانه، ده‌شبینن ئه‌وا بۆ خۆیان، دو خوله حکومه‌ت به‌ڕێوه ده‌به‌ن.
ئه‌و پرسیاره‌ی دێته‌گۆڕێ، ئایا تائێستا توانیویانه خۆیان له‌ناو حکومه‌تی ناو حکومه‌ت، رزگار بکه‌ن، واته ملیشیایهکانی حیزبولله که ئێران و سوریا به هه‌مو توانایه‌کیان داکۆکی لێ ده‌که‌ن و ده‌یانه‌وێ له رێگه‌ی ئه‌و ملیشیایانه کۆتایی به حکومه‌تی علمانی بێنن، بیان خه‌نه ناو سیسته‌م؟.
کورد بۆ خۆی ژماره‌یه‌کی لاوازه له خوێندنه‌وه‌ی ده‌ره‌وه‌و وڵاتانی ئه‌قلیمی. واته ده‌بێ ده‌ست له‌وه بشۆین ده‌ره‌وه ده‌ست بار‌مان له مه‌سه‌له‌ی به‌ره‌و پیشهوهچونی پڕۆسیسی دیموکراتی له‌گه‌ڵ بگرن. ئه‌و دو هه‌ڵبژاردنه، به تایبه‌تی هی 25 /7 نمونه‌یه‌کی زیندوه. ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریکا به‌شێوه‌یه‌کی گشتی به قسه داکۆکی له هه‌مو پڕۆسه‌یه‌کی دیموکراتی کراوه له ناوچه‌که ده‌که‌ن هی کورد بێ یان ئه‌وانی تر، به‌ڵام بێن و ده‌ستباری بگرن مه‌حاڵه. له لوبنان پاشه‌کشه‌یان کرد‌و ده‌یانه‌وێ جگه له هێزه‌کانی عه‌وله‌مه‌ی لوبنانی، خۆیان له ده‌وروبه‌ی دژی ئه‌و هێزه عهولهمیهش رێکخه‌ن، جا چ جای بزوتنه‌وه‌یه‌کی تازه سه‌رهه‌ڵداوی ناو ده‌بڵ که‌لتوری دواکه‌وتوی رۆژهه‌ڵاتی، بێن و ده‌ستباری له‌گه‌ڵدا بگرن.
گۆڕان ناتوانێ به نوخبه‌یه‌کی رۆشنبیر، یان به به‌رده‌وامی نه‌رێی نوینه‌رانی له‌ناو په‌رله‌مان له‌سه‌ر ئه‌دا خراپه‌کانی حكومه‌ت، سیسته‌می سیاسی و کرانه‌وه‌ی دیموکراتی، به ئامانج بگه‌یه‌نێ.
که‌لتوری ده‌ته‌په‌و بزاڤی سیاسی په‌که‌که له هه‌نده‌ران و ناوه‌وه که ده‌یانه‌وێ، هه‌مو شتێ به رێکخستنی پته‌و ببه‌ستنه‌وه، ئه‌و تاقی کردنه‌وه‌یه بۆ ئه‌وان به‌رهه‌می تائێستا هێناوه، ئێمه‌ش به ره‌نگی لای خۆمان ده‌توانین وه‌به‌ری بێنین.
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان وه‌ک میژو پایه‌کیان له‌ناو یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان دایه، وه‌ک بزوتنه‌وه‌یه‌کی تازه سه‌ر ههڵداویش پایه‌کیان له‌ناو که‌رسته‌کانی عه‌وله‌مه دایه.
تاقیکردنه‌وه‌ی ئه‌و دو هه‌ڵبژاردنه‌ی کوردستانی و عیراقی به‌ده‌رکه‌وت که یه‌کێتی و پارتی چ وه‌ک جه‌ماوه‌ریان چ وه‌ک ده‌سه‌ڵات لێدوانی جی جیا‌و وه‌ک یه‌ک نهچویان داوه، من ناڵێم ئه‌و لێدوانانه، عه‌فه‌ویه‌ت یان مه‌رامی سیاسی به دواوه نه‌بوە، به‌ڵام ئیمتحانێکیش بو که ده‌بێ گۆڕان له رێچکه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌که‌ی خۆی و دیده سیاسیه جیاکان بگا. ده‌سه‌ڵات و حیزب به دیوی دەسەڵاتی یه‌کێتی هه‌رچی کردیان له دژه گۆڕان، کردیان. پڕۆپاگه‌نده‌یان بۆ ناوه‌وه هه‌ر هه‌موی ئه‌وه بو که گۆڕان له‌گه‌ڵ هێزه عیراقیه‌کان له دژمان رێک ده‌که‌ون له ده‌ره‌وه‌ش ناو ناوه شتی وایان ده‌گه‌یانده راگه‌یاندن که بزوتنه‌وه‌یه‌کی وه‌ها رێگر ده‌بێ له ته‌تبیعی ئێمه‌و وڵاتانی دراوسێ. هه‌تا پێیان کرا به‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ژێره‌وه له‌گه‌ڵ پارتی رێککه‌وتوه و لێدوان له دژیان نادا، کردیان تا وه‌کو رق و قینه‌ی جه‌ماوه‌ری یه‌کێتی له دژیان وهرچهرخێننهوه. به‌ڵام به دیوه جه‌ماوه‌ره‌که‌ی ده‌توانم رێک به پێچه‌وانه لێکی ده‌ده‌مه‌وه. به‌ڕاستی تا راده‌یه‌کی زۆر جه‌ماوه‌ری یه‌کێتی له ژێره‌وه‌و به هه‌ر شێوه‌یه‌کی گونجاو خوازیاری ئه‌وه بون که گۆڕان سه‌رکه‌وێ. دیوی پارتی به شێوه‌یه‌کی تر بون.
ده‌سه‌ڵات و حیزبیان ده‌یانه‌ویست پاڵه په‌ستۆ بخه‌نه سه‌ر یه‌کێتی که بزتنه‌وه‌ی گۆڕان دیارده‌یه‌کی یه‌کێتیه‌و ئه‌و قه‌واره هاوپه‌یمانێتیه‌ی ئێمه‌و یه‌کێتی زه‌ره‌ر له ئێمه ده‌دات و ده‌بێت حیسابی ئه‌وه‌ش بکه‌ین که رۆژه‌ک له رۆژان ئه‌و دو هێزه له دژمان یه‌ک ده‌گرنه‌وه. به دیوی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانیش زیاتر نه‌رمیان دهنواندو زۆرجار ئه‌و نه‌رمی نواندنه‌یان ده‌گه‌یانده ئه‌و ئاسته‌ی که ئێمه له دژی گۆڕان شه‌ڕی به وه‌کاله‌ت له جیاتی یه‌کێتی ناکه‌ین. ئه‌و توندوتۆڵیه هه‌ره فراوانه‌ی گۆڕانیش دژی ئه‌دای ده‌سه‌ڵاتی یه‌کێتی و پارتی، یه‌کێتی زیاتر پێی ته‌نگاو ده‌بو، پارتی هه‌نده به قورس وه‌ری نه‌ده‌گرت.
له روی جه‌ماوه‌ریشیان، زیاتر هاوسۆزی ناو گۆڕانیان پێوه دیار بو نه‌ک یه‌کێتی و زۆر جار قسه‌گه‌لی خۆیان ده‌گه‌یانده ئه‌و ئاقار،ه که بزوتنه‌وه‌یه‌کی وه‌ک گۆڕان پێویسته هه‌تا ده‌سه‌ڵات پێ ته‌مبێ بکا له ئه‌دای خراپیان و پاڵپشتی کردنیان له که‌سانی گه‌نده‌ڵچی، جاروبار به ئاشکرا ده‌یان وت باش نیه له سایه‌ی گۆڕان، ئاوڕیشمان لێ ده‌درێته‌وه.
گۆڕان ئه‌گه‌ر رێچکه مێژویه‌که‌ی له‌گه‌ڵ یه‌کێتی پشتگوێ بخا، به دوایه‌وه سۆزی جه‌ماوه‌رێکی فراوانی یه‌کێتی له ده‌ست ده‌دا، ئه‌گه‌ر به ئاڕاسته‌ی رقوقینه مێژویه‌کانی یه‌کێتی، کاردانه‌وه له‌گه‌ڵ پارتی بکات، ئه‌وه به دوایه‌وه خه‌ڵک وه‌ک کۆپیه‌کی یه‌کێتی ده‌یان خوینێتهوهو ئه‌و جه‌ماوه‌ره سۆزدارهی پارتیش، هه‌ستی پۆزه‌تیڤانه‌ی به‌رامبه‌ریان که‌م ده‌بێته‌وه.
ئه‌گه‌ر گۆڕان به ته‌ما بێت ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی بۆ ئه‌و دو هه‌ڵبژاردنه پیشکه‌شی به جه‌ماوه‌ر کردبو، هه‌ر هه‌موی یان به لای که‌مێ 70%ی له‌ناو ئه‌و که‌لتوره کوردیه تا راده‌یه‌ک داخراودا جێبه‌جێ بکات، ئه‌وا نه‌ک ناتوانێ جێبه‌جێی بکات، به‌ڵکو جه‌ماوه‌رێکی فراوانی خۆشی له ده‌ست ده‌دا و زیاتر خۆی ده‌کاته حیزبی نوخبه.
له هه‌مان کاتیش‌دا ئه‌گه‌ر لاسایی یه‌کێتی و پارتی بکاته‌وه، مانای ئه‌وه‌یه ئه‌ویش وه‌ک پارته ته‌قلیدیه‌کانی کوردی لێ دێت و له‌و حاڵه‌ته‌دا ناتوانرێ وه‌ک بزوتنه‌وه‌یه‌کی گۆڕان سه‌یر بکرێت.
په‌که‌که به کوردی هه‌نده‌ران زیاتر بوه ئه‌و رێکخراوه پۆڵایینهو پشت به‌ستن به خۆیه‌وه، ئه‌گه‌ر گۆڕان له‌و روه‌وه لاساییان بکاته‌وه‌و رێکخراوێکی تۆکمه‌و خاوه‌ن رێکخستنێکی باش له ناو ره‌وه‌ندی کوردی له هه‌نده‌ران بنیات نێت، ئه‌وه به دوایه‌وه ده‌توانی هێدی هێدی و له رێگه‌ی ئه‌وانه‌وه‌و هەندێ کرانەوەی کوردستان، که‌رسته‌کانی عه‌وله‌مه بگوازێته‌وه بۆ هەرێم.
جه‌ماوه‌رێکی زۆر له جه‌ماوه‌ری کوردی به تایبه‌تی گه‌نجه‌کان له ئه‌دای پارته‌که‌ی خۆیان رازی نینه‌و حه‌ز له بزوتنه‌وه‌یه‌کی له بابه‌ت گۆڕان ده‌که‌ن، گۆڕان ئه‌گه‌ر رێچکه رێکخراوه‌که‌ی خۆی له ناویان دامه‌زرێنێ یان له خۆیان نزیک کاته‌وه له به دامه‌زراوی بونی ده‌زگا ده‌وڵه‌تی و کۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگیه‌کان، قازانج ده‌کات.
به‌بۆچونی خۆم گۆڕان له جیاتی ئه‌وه‌ی خۆی به که‌رسته کۆنه‌کانی یه‌کێتی له ناو بزوتنه‌وه‌که‌ی ببه‌ستێته‌وه، خۆی به‌و جه‌ماوه‌ر نوێیه توڕه ببه‌ستێته‌وه، زیاتر خزمه‌تیان ده‌کات.
ده‌توانم بڵێم 70%ی که‌رسته‌کانی به‌ڕیوه‌چونی ده‌سه‌ڵاتی یه‌کێتی و پارتی پشتیان به مێشکی باکگراوندی عه‌شایه‌ری و که‌لتوری باوک سالاری و خزمخزمینه.... به‌ستۆته‌وه‌و که‌متر هه‌وڵی ئه‌وه ده‌ده‌ن که داهێنان و سود وه‌رگرتن له توانای جیلی نوێ وه‌ربگرن، هه‌ق وایه گۆڕان رێک پێچه‌وانه‌ی کاته‌وه. واته که‌رسته‌کانی به‌ڕێوه‌چونی پارته‌که‌ی 70%ی بۆ جیلی نوێ بێت و 30% که‌ی تریشی با بۆ ئه‌وانی تر بێت.
ده‌بێ گۆڕان چه‌ندی هه‌وڵی ئه‌وه ده‌دات که رێکخراوه‌که‌ی به که‌رسته‌کانی جیلی نوێ موتربه بکات، ده‌بی به هه‌مان ئه‌ندازه‌ش هه‌وڵی گوڵبژێری ریزه‌کانی ناو خۆی بکات و ئاگای لە خۆی خۆی بێت و نه‌یه‌ڵی پارته جه‌ماوه‌ریه‌که‌ی ببێته هی نوخبه وه‌ک ئه‌وانی تر.
گۆڕان نابێ دیوارێک لەنێوان خۆی و پارتەکانی تر دروست بکات، بەڵکو دەبێ ئەو دیوارە لە نیوان گۆڕانخوازان و نەیارانی بێت جا ئەو دیمەنانە لەناو پارتەکانی تر بێت یان هی خۆی.
گۆڕان بە دەرگای پۆزەتیڤ و نێگەتیڤ دەبێ لە دەرگای هەمو ماڵان بدات و ئەوانەی حەز بە گۆڕان دەکەن گوڵیان بەسەردا ببارێنێ و ئەوانی تریس قسەگەلی خۆی لە دژیان دا هەبێت.
له هه‌موی گرنگتر گرنگی دان به ئابوری چ ئابوری ناو پارته‌که‌ی خۆی بێت له رێگای ئه‌و موچه یاساییه‌ی که وه‌ری ده‌گرێ و چ ئابوری ده‌وڵه‌ت. گۆڕان ئه‌گه‌ر بودجه‌ی خۆی بخاته بواری به‌رهه‌مهێنانی پارتایه‌تی، ئه‌وا بڕه‌که‌ی چه‌ندجار به قه‌د بڕه‌که‌ی خۆی زیاد دەکاو لە رێگه‌یه‌وه ده‌توانێ زیاتر هه‌وادارانی خۆی به ئاسوده‌یی ژیان به‌ڕیوه‌به‌رن و به گوڕوتینه‌وه له خزمه‌تکردنی گۆڕان وه‌ک که‌سایه‌تی پڕۆفیشنال درێژه به کار‌و چالاکیه‌کانیان بده‌ن و کاریش بۆ خه‌ڵکانێکی باش ده‌دۆزرێته‌وه. هی هه‌رێمیش، به‌بی پیشکه‌وتنی ئابوری، گۆڕان یه‌کسانه به سفر. ئیمڕۆ له هه‌مو دونیا راده‌ی پێشکه‌وتن و دواکه‌وتنی هه‌ر وڵاتێک به‌نده به راده‌ی پیشهوهچونی ئابوریان. که‌ره‌سته‌کانی عه‌وله‌مه‌و گۆڕان و بنیاتنانی کۆمهلگەیهکی شارستانی به ئابوری پێشکه‌وتو ده‌کرێ. بۆیه گۆڕان ده‌بێ له‌ناو په‌ڕله‌مان به‌شی زۆری چالاکیه‌کانی بۆ گرتنه‌به‌ری رێچکه‌یه‌کی ئابوری وا بێ که پێیه‌وه هه‌م پشت به خۆمان و به‌رهه‌می خۆمان ببه‌ستێ، هه‌م ده‌بێ زۆرترین ده‌ستی کاری وڵات بمژێ.
[email protected]