رۆژنامه: هه‌ڵبژاردنی (25/7)، پێكهاته‌ی سیاسیی كوردی گۆڕی‌و ئه‌و مۆنۆپۆڵهی له (18)ساڵی رابردودا، پارتی‌و یه‌كێتی بهسهركایهی سیاسیی كوردیدا هێنابویان تا ئاستێك تێك‌شكاند، به رای به‌ڕێزتان، دروستبون‌و هاتنه‌كایه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان وه‌ك هێزێكی نوێ، چه‌ند كاریگه‌ریی پۆزه‌تیڤی هه‌بوه له‌سه‌ر پڕۆسه‌ی سیاسیی هه‌رێم؟
* حه‌ز ده‌كه‌م، پێش وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌م پرسیاره دو سه‌رنج بخه‌مه‌ڕو، یه‌كه‌میان: بریتییه له‌وه‌ی كه بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له روانگه‌ی كێشه‌ی ئه‌م هێزه له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستاندا ناخوێنمه‌وه، به‌و ئه‌ندازه‌یه نه‌بێت كه ئه‌و كێشه‌یه ره‌نگدانه‌وه‌ی به‌سه‌ر ژیانی گشتیدا دروستكردبێتو كاری كردبێته سه‌ر ئاڕاسته‌كانی ئیشكردنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ئاسته نیشتمانییه‌كه‌دا.
دوه‌میشیان، پێموایه كه هێشتا چاودێری سیاسیی ناتوانێت حوكمی كۆتایی به‌سه‌ر (ادا‌و)ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان‌و رۆڵه سیاسییه‌كه‌یدا بدات، چونكه ئه‌م هێزه به‌دۆخێكی راگوزه‌ریدا تێدهپهڕێتو له‌به‌رده‌م ئه‌زمونێكی نوێی تاقینهكراوهدایه، كه ئه‌ویش بونی ده‌بێت له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رایه‌تی عێراق‌و كۆمه‌ڵێك یه‌كلاكردنه‌وه (حسم)ی تیۆری‌و مه‌یدانیشی له روی دیاریكردنی ئاڕاسته‌كانی له‌ئاینده‌و چۆنێتییو جۆری خۆڕێكخستنه‌وه‌ی له‌پێشه.
به‌ده‌ر له‌م دو سه‌رنجه، گۆڕان به‌دیارده‌یه‌كی سیاسیی نوێ له ژیانی سیاسیی كوردی‌و هه‌رێمی كوردستاندا دادهنرێتو به‌تایبه‌تیش له‌دوای (25/7)ه‌وه بوه بهپێكهێنهرێكی سه‌ره‌كی دیمه‌نی سیاسیی كوردستان. ئه‌گه‌ر لێره‌شه‌وه سه‌یری روه پۆزه‌تیڤه‌كانی ئه‌م هێزه بكه‌ین، ده‌توانین په‌نجه له‌سه‌ر چه‌ند خاڵێك دابنێین، له‌وانه‌ش:
-گۆڕان ئه‌و هێزه بو كه ژیانی سیاسیی كوردستانی له‌ئاستێكی بهبڵاوترو كاریگه‌رتر له‌پێش خۆی له‌و قهتیسدانو چه‌قبه‌ستوییه رزگار كرد كه سروشتی كاركردنی دو هێزه‌كه‌ی كوردستان‌و جۆری په‌یوه‌ندیی نێوانیان‌و دابه‌شكردنی رۆڵ‌و پله‌وپایه‌و (ئیمتیازات)ه‌كان له‌نێوان خۆیاندا دروستیان كردبو. سه‌رهه‌ڵدانی گۆڕان پرسیاری خسته سه‌ر ئه‌و هاوكێشه‌یه‌و هه‌ندێك لاسه‌نگی دروستكرد‌و خستیشیهڕو كه بنكه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ریی به‌ربڵاو هه‌یه له دۆخه‌كه رازی نییه.
- تا ئێستا گۆڕان نمونه‌یه‌كی نوێی خۆڕیكخستنی كاری سیاسیی‌و جه‌ماوه‌رییه، پێش گۆڕان حیزبه سیاسییه ته‌قلیدییه‌كان كاراكته‌ری سه‌ره‌كی گۆڕه‌پانی سیاسیی‌و تاڕاده‌یه‌كی به‌رچاویش شێوازی باو زاڵی مۆدێلی كاری سیاسیی‌و حیزبی‌و جه‌ماوه‌ری بون‌و هاتنه‌كایه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان وه‌ك ته‌وژمێكی جه‌ماوه‌ری نیمچه عه‌فه‌وی به‌ربڵاو، ئیزافه‌یه‌ك بو بۆ سه‌ر ژیانی سیاسیی‌و بوه هۆی هێنانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك وزه‌ی خه‌فه‌كراوی كۆمه‌ڵگه‌ش بۆ نێو ململانێ‌و گۆڕه‌پانی سیاسیی. گۆڕان، به‌م شێوازه‌ی توانی كۆت‌و به‌ندو سنوردارییه حیزبییه كلاسیكییه‌كان تێپهڕێنێتو خه‌ڵكی ئایدیۆلۆژیا جیاواز له‌چوارچێوه‌ی پڕۆژه‌یه‌كی سیاسیی‌دا كۆبكاته‌وه.
-رویه‌كی دیكه‌ی رۆڵی پۆزه‌تیڤانه‌ی گۆڕان، توێژی لاوان‌و تێكه‌ڵاوكردنه‌وه‌یان بو به خه‌باتی سیاسیی‌و جهماوهریو گۆڕینیان له‌هێزێكی ناڕازی ناڕێكخراو دیدگا ناڕون بۆ وزه‌یه‌كی سیاسیی ئاڕاسته‌كراو له‌چوارچێوه‌ی پڕۆژه‌یه‌كی سیاسیی به‌رنامه بۆداڕێژراودا. نكوڵی له‌وه ناكرێت، له‌م روه‌وه گۆڕان توانی رۆڵێكی به‌رچاو بگێڕێت به‌تایبه‌تیش له‌سه‌ره‌تاكانی دهركهوتنیو هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستاندا.
-گۆڕان به‌شدارییه‌كی كاریگه‌ری كرد له‌فراوانبونی پانتاییه‌كانی موعارهزهبونو بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و گیانه له‌ئاستێكی به‌ربڵاوتری جه‌ماوه‌ریدا، به‌ره‌ی ئۆپۆزسیۆن له‌كوردستان له‌گه‌ڵ گۆڕاندا سیما ئایدیۆلۆژییه‌كانی پێشوتری تێپه‌ڕاندو بو به‌ژماره‌یه‌كی حساببۆكراو به‌ربه‌سته دهرونییهكانیشی زۆرتر تێك‌شكاند، به‌مه‌ش بونی ئۆپۆزسیۆنی په‌رله‌مانی، سیمایه‌كی نیشتمانیی گشتیترو جه‌ماوه‌ریی وهرگرتو ئه‌و په‌یامه‌شی رونتر دا به‌گوێی پارته ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی كوردستاندا كه ئه‌گه‌ر به‌خۆیاندا نه‌چنه‌وه‌و ده‌ستكاری سیاسهتو مۆدێلی ئیشكردنیان نه‌كه‌ن، له‌به‌رده‌م مه‌ترسی له‌ده‌ستدانی پێگه جاوهرییهكهیانو ده‌سه‌ڵاتدان.
ده‌توانم بڵێم، ئه‌و چوار خاڵه، گرنگترین ئه‌و رۆڵه پۆزهتیڤانهن كه ئه‌م ره‌وته له‌ماوه‌ی رابردودا له‌ژیانی سیاسیی هه‌رێمدا گێڕاونیو بۆ دواڕۆژیش له‌گه‌ڵ هه‌ر گۆڕان‌و ئه‌زمونێكی نوێ‌دا قسه‌ی دیكه‌مان ده‌بێت.
رۆژنامه: خاڵه لاواز‌و سلبییه‌كانی ئه‌م هێزه نوێیه، له ئێستا‌و له رابردو چین؟
* ئه‌گه‌ر به‌كورتی باس له خاڵه لاوازه‌كانی گۆڕان له‌قۆناغی ئێستا‌و رابردودا بكه‌ین، ره‌نگه بتوانین ئاماژه به‌كۆمه‌ڵێك خاڵ بكه‌ین، له‌وانه‌ش:
-ههستكراوه كه گوتار‌و ره‌فتاری سیاسیی گۆڕان، له‌هه‌ندێك بڕگه‌و له‌به‌رامبه‌ر هه‌ندێك روداو گۆڕانكاریدا، زیاتر كاردانه‌وه بوه نه‌ك كار‌و وه‌ڵامدانه‌وه بهستراتیژییهتێكی چوارچێوه‌داری رونی له‌وه‌وپێش دیاریكراو.
-جۆری سازدانی جه‌ماوه‌رو به‌تایبه‌تیش لاوان له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستاندا، هه‌ندێك هه‌ناسه‌ی بۆ پێویستیی تێكهڵاوبو كه ئه‌م هه‌ناسه‌یه له‌گه‌ڵ بههێزبونو كۆنترۆڵ نه‌كردنیدا، سه‌رده‌كێشێت بۆ سێبه‌ر خستنه‌سه‌ر خه‌باتی مهدهنیو ناوهإۆكی دیموكراسیش.
-خاڵێكی دیكه‌ی لاوازی ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه، مێژوی ره‌مزه گرنگ‌و ناودارهكانیهتی، ئه‌م رهمزانهش ئه‌گه‌رچی له رویهكه قوڵایی مێژویی‌و جۆرێك له‌متمانه‌ی سیاسیی بۆ بزوتنه‌وه‌كه دابین ده‌كه‌ن، به‌ڵام له رویهكهی دیكه‌وه له‌و سۆنگه‌یه‌وه كه له روی مێژوییه‌وه به‌شداری دروستكردنی روه نێگه‌تیڤه‌كه‌ی مێژوی نوێی كوردستانی عێراق بون، له‌وانه‌ش به‌شداریكردن لهشهإی ناوخۆ لهشاخو شار‌و تاوانی گه‌نده‌ڵی كه ده‌سه‌ڵاته حیزبییه‌كان ئه‌نجامیانداوه‌و ئه‌مانیش به‌رپرس بون تیایدا، ده‌كرێت ئه‌م باگراونده، له‌هه‌ندێك بڕگه‌و له‌به‌رامبه‌ر هه‌ندێك گۆڕانكاریدا، جۆرێك لهدودڵیو پرسیار دروستكردن له‌سه‌ر (مصداقیه)تی رهوتهكهو دروشمه‌كانی دروست بكات.
-ره‌وته‌كه له‌گه‌ڵ هه‌مو ئه‌و هه‌وڵانه‌ی تا ئێستا داونی، هێشتا تاڕاده‌یه‌ك وه‌ك دیارده‌یه‌كی سلێمانییانه لێی ده‌ڕوانرێت، له‌م روه‌وه شكسته‌كه‌ی كه‌ركوكیش به‌زیان بۆ سه‌ر بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان شكاوه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش ئه‌و تۆمه‌ته‌ی زیاتر له‌سه‌ر تۆخ ده‌كاته‌وه كه كاردانه‌وه بێت به‌ڕوی هێزێكی ده‌سه‌ڵاتداری دیاریكراودا.
-ره‌وته‌كه له‌هه‌ندێك شوێن كه كه‌سی ئیداری یهكهمو خه‌ڵكی دیكه‌ی لهئهنجومهنهكاندا هه‌بوه، به‌شێك له‌م ئاماده‌بونه به‌زیان بۆ سه‌ری شكاوه‌ته‌وه، ئه‌م دیارده‌یه‌ش له‌سه‌ر ئاستی پارێزگای سلێمانیدا رونه. ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی پارێزگاری سلێمانی به‌و جۆره وه‌ك خاڵێكی لاوازی بزوتنه‌وه‌كه دێته ئهژماركردنو به‌دوریش نازانرێت له‌هه‌ڵبژاردنی داهاتوی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكاندا باجی بدهنو له‌دژیان به‌كاربهێنرێت. هه‌ندێك داوا‌و نه‌خشه‌ی گۆڕانیش له‌ئارادایه بۆ پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌م لاوازییه‌و پێناچێت شانسی سه‌ركه‌وتنیان له‌به‌رده‌مدا بێت‌و ئه‌گه‌ر زۆر بهعهقڵانیش مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ نه‌كه‌ن، ناتوانن له به‌ره‌نجامه نێگه‌تیڤه‌كانی به‌دوربن.
-به‌حوكمی یاساكانی ململانێ له‌گه‌ڵ یهكێتیو راهاتنی خۆیان‌و جه‌ماوه‌ر له‌سه‌ر هه‌ندێك شێوازی كاركردن‌و هه‌ندێك ره‌مز، ره‌نگه بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان نه‌توانێت به‌گوێره‌ی پێویست سیما‌و خوێنی نوێ به‌و ئاسته‌ی لێی چاوه‌ڕوان ده‌كرێت بێنه پێشه‌وه كه ئه‌مه‌ش كاریگه‌ر ده‌بێت له‌سه‌ر دروستبونی جۆرێك له‌نیگه‌رانیی له‌ناو به‌شێك له‌نه‌وه‌ی نوێی گۆإانخوازدا.
-لاوازییه‌كی دیكه‌ی گۆڕان، به‌دی نه‌هاتنی پێشبینیو مژده‌كانی بو بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له روی ژماره‌ی كورسی‌و خوێندنه‌وه‌یان بۆ واقیعی كه‌ركوك، بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌دوای ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌وه تاڕاده‌یه‌ك له‌پێگه‌ی هێرشه‌وه گۆڕاوه بۆ پێگه‌ی به‌رگری، له‌م روه‌وه ته‌حه‌دای شارهوانییهكانیشی له‌پێشه.
-له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی پێشودا، گۆڕان یۆتۆپیایه‌كی بۆ خه‌ڵك دروستكردبو كه ده‌توانێت گۆڕانێكی قوڵ لهدۆخهكهدا بهێنێته‌كایه‌وه تا سنوری جڵه‌وی ده‌سه‌ڵات گرتنه‌ده‌ست، له‌سه‌ر ئه‌م بناغه‌یه خه‌ڵكێكی زۆر بێگوێدانه هه‌ندێك شت، متمانه‌یان به‌م ره‌وته بهخشیو ئه‌مه‌ش بۆ كۆمه‌ڵێك خه‌ڵك هه‌ندێك سزای مادی‌و مه‌عنه‌وی به‌دوادا هات، گۆڕان به‌گوێره‌ی پێویست نه‌یتوانی كێشه‌ی ئه‌و كه‌سانه چارهسهربكاتو ستراتیژیه‌تی ده‌سه‌ڵاتیشی، نیشاندانی گۆڕانه وه‌ك هێزێكی بێدهسهڵاتو ملكه‌چ بۆ ئه‌و دیفاكتۆو چوارچێوانه‌ی هێزه ده‌سه‌ڵاتداره‌كان دروستیانكردون.
-له داهاتوشدا گۆڕان هه‌ندێك مه‌ترسی له‌پێشه، له‌وانه‌ش:
أ-ته‌حه‌دای خۆڕێكخستنه‌وه‌و هه‌ڵبژاردنی فۆرمێك كه رۆحیه‌تی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان‌و دروشمه‌كانی نهكوژێتو توانای له‌خۆگرتنی ناكۆكی‌و جیاوازییه ناوخۆییهكانیشی هه‌بێت.
ب-ته‌حه‌دای ئه‌گه‌ری نه‌بردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان به‌تایبه‌تیش له‌سلێمانی.
ج-ته‌حه‌دای خۆدورگرتن له‌هه‌ندێك گیانی تۆڵه‌كردنه‌وه‌و كاردانه‌وه‌و سات‌و سه‌ودا له‌په‌یوه‌ندیی به‌چۆنێتیی ئاراسته‌كردنی فراكسیۆنه‌كه‌یان له‌به‌غداو مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ تاڵه‌بانی.
د-ناچاربون بۆ هه‌ندێك سازشكردن كه جه‌بری سیاسیی ده‌یخوازێت‌و ره‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌مه به‌سه‌ر ئاستی دڵبه‌ندیی جهمارو به‌تایبه‌تیش نه‌وه‌ی نوێ به‌رامبه‌ر داهاتوی بزوتنه‌وه‌كه.
ه-ته‌حه‌دای خۆگرتن‌و نه‌كه‌وتنه داوی په‌نابردنی به‌شێك لهگۆڕانخوازهكان له‌سایه‌ی هه‌ندێك دۆخ‌و هه‌لومه‌رجی نائاستیدا.
و-به‌حوكمی ئه‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌كه هه‌ڵگری جۆرێك له رۆحیه‌تی مههدهویهته، ئه‌گه‌ر لهبإگهیهكدا شكست بخوات، ره‌نگه دوچاری جۆرێك له ته‌نگژه‌ی بكات.
رۆژنامه: بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، له‌سه‌ره‌تاوه تا ئێستا دروشمی (گۆڕان لهسیستمو عه‌قڵی رامیاری‌و حوكمڕانی) هه‌ڵگرتوه، ئه‌ویش به رێگه‌ی ململانێی سیاسی‌و دیموكراسییه‌ت‌و هه‌ڵبژاردن، تاچه‌ند گۆڕان گوتاره سیاسییه ره‌خنه‌گرانه‌كه‌ی له‌وچوارچێوه‌یه‌دا بوه؟ وه‌ك ده‌وترێت هه‌ندێكجار تیره‌كانی كه‌وانه‌كه‌ی، زیاتر روی له لایه‌نێكی سیاسیی ده‌سه‌ڵات بوه؟
* له‌م روه‌وه نكوڵی ناكرێت كه گۆڕان كاریگه‌ریی خۆی هه‌بوه‌و راچڵهكینێكیشی له‌نێوان هێزه ده‌سه‌ڵاتداره‌كاندا دروستكردوه، گۆڕان به‌شداربو له‌بڵاوكردنه‌وه‌ی هۆشیاریو زمانێكی نوێی سیاسه‌تكردن‌و فشارخستنه سه‌ر هه‌ندێك پنتی دهسهڵاتو شێواز‌و مۆدێلی حوكمڕانی كه ناكاراییان سه‌لماوه، به‌ڵام به‌حوكمی ئه‌و یاسا‌و رێسا سایكۆلۆژییه‌ی حوكمی دابهشبونو جیابونه‌وه حیزبییه‌كان دهكاتو دابه‌شبونی كوردستان‌و له‌گه‌ڵ ئه‌وانیشدا دابه‌شبونی ناوچه‌ی نفوزه حیزبییهكانو پێداویستییه‌كانی هه‌نێك روی كاری سیاسیی كه ده‌خوازێت له‌هه‌مو لایه‌كه‌وه فشار بۆ سه‌ر خۆی دروست نه‌كات، وێنه‌یه‌ك له‌بزوتنه‌وه‌كه گیراوه كه زیاتر روی له یه‌كێتییه‌و سه‌رقاڵی ده‌رخستنی كه‌موكورتییه‌كانی ئه‌و لاوازكردنی پێگه‌یه‌تی له‌ژیانی سیاسیی عێراق‌و هه‌رێمدا، گۆڕان به‌گشتی گوتاره‌كه‌ی ره‌خنه‌گرانه بوه، داوای گۆڕانی كردوه، به‌ڵام ئه‌وه‌ش ناشاررێته‌وه كه له‌هه‌ندێك بإگهدا زیاتر مه‌به‌ستیان هه‌ڵوێست تۆماركردن بوه‌و هه‌ستی گۆڕانخوازانهیان هێناوه‌ته ئه‌م ئاسته له‌سۆنگه‌ی بڕوابونیان بهسنورداریی پانتایی‌و شانسهكانی گۆڕان.
له‌هه‌ندێك بۆنه‌شدا شێوازی كهرنهڤاڵانهیان بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زاییه‌كانیان به‌كارهێناوه، ئه‌م شێوازه‌ش، ئه‌گه‌رچی رۆڵی هه‌بوه به‌شێوه‌یه‌كی كاتی‌و بهگوروژمهوه بێته سه‌ر شاشه‌ی سیاسیی هه‌رێم، به‌ڵام له‌هه‌مانكاتدا به‌رامبه‌ره‌كان سودیان لێوه‌رگرتوه بۆ سه‌لماندنی ئه‌وه‌ی كه هه‌ڵگری گیانێكی ئهنارشیستییانهو ناكردهوهینو ئیش‌و پیشه‌یان به‌رامبه‌ر هه‌مو شتێك دهنگههڵبڕینو ناوتنهوهیهو ئه‌م ره‌فتاره‌یان به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر جۆرێك له‌نائومێدیی.
رۆژنامه: چی بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی له‌كاتی رێكخستنه‌وه‌ی ئه‌م هێزه‌دا، نه‌بێت به حیزبێكی ستالینی؟
* پێموایه، ئه‌م هێزه دو رێگای له‌به‌رده‌مدایه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت له‌ئاینده‌دا درێژه به‌ژیانی خۆی بدات له‌سه‌ر بناغه‌ی ئه‌و شوناس‌و ئاڕاسته جیاوازه‌ی له‌به‌رامبه‌ر هێزه‌كانی دیكه به‌خۆی داوه، كه ئه‌وانیش بریتین له: هێشتنه‌وه‌ی ره‌وته‌كه وه‌ك ئێستا به‌هه‌ندێك خۆڕێكخستنه‌وه‌ی، واته مانه‌وه‌ی وه‌ك ته‌وژمێكی سیاسیی جهماوهریو خۆدورگرتن له‌چونه نێو چوارچێوه‌ی حیزبه‌وه، دوه‌میشیان، بریتییه له پێكهێنانی حیزبی تایبه‌ت بهخۆیو هێنانه‌كایه‌ی مۆدێلێكی نوێ‌و لیبراڵی حیزبی‌و تێپه‌ڕاندنی ئه‌و مۆدێله باوه‌ی ئێستا كه زیاتر له‌ژێر كاریگه‌ریی مۆدێله سۆڤیهتیو جیهانی سێیهمهكهی جاراندایه. پرسیاریش لێره‌دا ئه‌وه‌یه، ئایا ئه‌م هێزه ده‌توانێت به‌و عهقڵییهتو كه‌ره‌سه‌و دۆخه‌ی له‌به‌رده‌ستیدایه، ئه‌م ئه‌ركه سیاسییه گرنگه ئهنجامبداتو مهیدانخوازییهك بۆ ژیانی سیاسیی‌و به‌تایبه‌تیش مۆدێلی حیزبایه‌تی له‌كوردستاندا دروست بكات؟ خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌م دو سه‌رپشكه سه‌رنه‌گرن، یاخود بهكاڵوكرچیو ناكامڵ له‌دایك ببن‌و دیدگایه‌كی رۆشن‌و ئیراده‌یه‌كی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌و بهبإشتو به‌رچاوڕونی له‌پشته‌وه نه‌بێت، ئه‌وا ئه‌م ره‌وته‌ش، سه‌ره‌نجام ده‌بێته‌وه به‌حیزبێكی دیكه‌ی باوی سه‌ر گۆڕه‌پانه‌كه‌و به‌مه‌ش به‌شێك له‌و پاساو ره‌وایه‌تییه له‌ده‌ستده‌دات كه له‌سه‌ری دامه‌زراوه‌و خۆی پێناساندوهو جه‌ماوه‌ری پێدواندوه.
بێگومان له‌هه‌مو حاڵه‌تێكیشدا، ئه‌گه‌ر له‌ئێستاشدا نه‌بێت، نابێت ئه‌و ئه‌گه‌ره ره‌تبكه‌ینه‌وه كه بزوتنه‌وه‌كه له‌سۆنگه‌ی جۆراوجۆر‌و له‌سایه‌ی هه‌ندێك هه‌لومه‌رجدا، جارێكی دیكه ببێته‌وه به به‌شێك له‌جه‌سته مێژوییه‌كه‌ی یه‌كێتی، دوای ئه‌نجامدانی هه‌ندێك نه‌شته‌رگه‌ریی پێویست.