گۆڕان و ئاینده‌
 جه‌وهه‌ری‌ ره‌خنه‌ی‌ گۆڕان، له‌چی‌ دایه‌؟




Tuesday, April 27, 2010
 
م. فه‌زیله‌

دیاره‌ له‌م وڵاته‌ی‌ ئێمه‌دا ماوه‌یه‌كی‌ زۆره‌ زۆربه‌ی‌ كه‌ناڵ‌‌و دیدگاكانی‌ ناو كۆمه‌ڵگه‌ له‌وپه‌ڕی‌ راست بۆ ئه‌وپه‌ڕی‌ چه‌پ‌و سپی‌‌و ره‌شه‌وه‌ سه‌رقاڵی‌ یه‌ك كه‌ناڵ‌‌و یه‌ك دیدگای‌ ناو كۆمه‌ڵن، كه‌ سه‌رتاپایی‌ كۆمه‌ڵی‌ كوردی‌‌و ده‌وربه‌ری‌ ته‌نیوه‌ته‌وه‌، دیارده‌یه‌ك كه‌ له‌ هه‌ناوی‌ كۆمه‌ڵگه‌ كه‌ڵه‌كه‌بوه‌‌و له‌ ئێستادا خه‌ریكی‌ چڕبونه‌وه‌‌و گه‌شه‌و نه‌شونماكردنه‌، له‌ مه‌یدانی‌ ئه‌زمونگه‌رییه‌كی‌ سه‌خت‌و دژواردایه‌ له‌گه‌ڵ‌ سه‌رجه‌م كه‌لتورو كایه‌كانی‌ ناو كۆمه‌ڵدا، ئه‌م دیدگایه‌ له‌هه‌مو زاڵگه‌یه‌كی‌ كۆمه‌ڵگه‌ وجودی‌ هه‌یه‌و بوه‌ته‌ جێگه‌ی‌ دیالۆگ‌و پرسیار، به‌شێوه‌یه‌كی‌ دیكه‌ گۆڕان سه‌رتاپای‌ پایه‌كانی‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ خستوه‌ته‌ ژێر پرسیاره‌وه‌، پرسیارێك كه‌ له‌ ئێستادا وه‌ڵامه‌كانی‌ ته‌نیا لای‌ ئه‌وانه‌یه‌، كه‌ له‌وه‌ گه‌یشتون كه‌ سه‌رتاپای‌ ئه‌م سیستمه‌و داموده‌زگاكانی‌ ئه‌م كۆمه‌ڵگه‌یه‌ به‌سه‌قه‌تی‌ بیناكراون، به‌جۆرێكی‌ دیكه‌ خودی‌ كایه‌ی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌‌و سه‌رجه‌م داموده‌زگاكانی‌ ئێمه‌ له‌ سێبه‌رو سایه‌ی‌ سه‌قه‌تی‌ پێناسه‌ شێواو ئایدیا سواو‌و ته‌قلیدییه‌كان له‌دایكبون‌و سه‌ریانهه‌ڵداوه‌.

 مانه‌وه‌ی‌ ئه‌م دامه‌زراوه‌و پایه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیانه‌ به‌م شێوه‌یه‌ی‌ ئێستا له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی‌ كۆمه‌ڵێك خه‌ڵكدایه‌، كه‌ چه‌ندین ساڵه‌ پاسه‌وان‌و به‌رگریكاری‌ سه‌رسه‌ختی‌ ئه‌م سیستمه‌ن...

 مانه‌وه‌ی‌ ئه‌م سیستمه‌ ده‌به‌ستنه‌وه‌ به‌ ژیان‌و ژیاری‌ سه‌رجه‌م كۆمه‌ڵ‌، به‌شێوه‌یه‌ك به‌ پرسیارێكی‌ بچوك‌و ئاماژه‌یه‌ك قه‌ڵس ده‌بن‌و سه‌ری‌ دنیایان لێ‌ دگیرێت‌و لای‌ ئه‌وان سیستم‌و داموده‌زگاكان زێڕی‌ عه‌یار بیست‌و یه‌كن‌و هه‌مو پایه‌كانیان له‌ پیرۆزیی‌ پیرۆزترن! هه‌رجۆره‌ لێكدانه‌وه‌و قسه‌ له‌سه‌ركردنێك به‌توندی‌ ره‌تده‌كه‌نه‌وه‌، بۆیه‌ له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌دا گرنگه‌ ئه‌مڕۆ گۆڕان هه‌وڵی‌ گرنگی‌ ئه‌وه‌ بێت، كه‌ بتوانێت پێناسه‌و ئاماژه‌ سه‌قه‌ته‌كانی‌ كۆمه‌ڵگه‌ له‌ناو كایه‌ سیاسیی‌‌و ئابوریی‌‌و كه‌لتورییه‌كان راست بكاته‌وه‌، به‌شێوه‌یه‌كی‌ عه‌مه‌لی‌ ده‌خاله‌تی‌ خه‌ڵكی‌ له‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ سیاسیی‌‌و ده‌وڵه‌تیدا له‌وشێوه‌ چه‌قبه‌ستو دۆگمایه‌ی‌ ئێستا بێنێته‌ ده‌ره‌وه‌.

 ده‌بێت ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه‌ ئه‌و واقیعه‌ مه‌وزوعییه‌ له‌ مه‌فهومی‌ ده‌سه‌ڵات بخاته‌ ژێر پرسیاره‌وه‌، كه‌ خۆی‌ له‌ سه‌روی‌ كۆمه‌ڵگه‌وه‌ ده‌بینێت. جه‌وهه‌ری‌ ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه‌ له‌وه‌دایه‌، ده‌سه‌ڵات له‌و مه‌فهومه‌ چه‌وته‌ بترازێنێ‌ كه‌ ده‌سه‌ڵات خو خولیایه‌كی‌ بۆماوه‌یی‌‌و میراتگریی‌‌و خانه‌دانی‌‌و ئیمامییه‌ له‌ باب‌و باپیرانه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ی‌ گرتوه‌.

به‌ واتایه‌كی‌ دیكه‌ بیروباوه‌ڕی‌ دیموكراتیك‌و رژێمی‌ دیموكراتیك له‌ هه‌رشێوه‌یه‌كی‌ دابێت، ده‌سه‌ڵاتی‌ ده‌وڵه‌ت به‌وه‌ داده‌نێت، كه‌ له‌ خه‌ڵكه‌وه‌ هه‌ڵقوڵابێت‌و وه‌ڵام به‌ خه‌ڵكی‌ بداته‌وه‌، ئه‌وه‌ خه‌ڵكه‌ له‌ ده‌رئه‌نجامی‌ نه‌بونی‌ وه‌ڵامه‌كانی‌ له‌ هه‌ناویدا بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان گۆش ده‌كات، وه‌ك بزوتنه‌وه‌یه‌كی‌ هه‌میشه‌یی‌ توێژه‌ پشتگوێخراوه‌كان، بۆ به‌ده‌ستهێنانی‌ ئه‌و مافانه‌ی‌، كه‌ ئه‌وانی‌ دیكه‌ هه‌یانه‌ له‌ به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵاتی‌ سیاسیی‌ دا، سه‌رئه‌نجام ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه‌ په‌یوه‌ندیی‌ به‌وه‌وه‌ هه‌یه‌، كه‌ له‌ چ كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك‌و له‌ چ هه‌لومه‌رجێكی‌ سیاسیی‌‌و ئابوریدا سه‌رچاوه‌ ده‌گرێت، دیاره‌ له‌م هه‌رێمه‌ی‌ ئێمه‌دا گۆڕان عیباره‌تێكه‌ كه‌ ده‌یه‌وێت ده‌رگا داخراوه‌كانی‌ ده‌سه‌ڵات به‌ڕوی‌ خه‌ڵك دابكاته‌وه‌، یا به‌ ده‌ربڕینێكی‌ دیكه‌ فراوانكردنه‌وه‌و په‌ره‌پێدانی‌ پایه‌ی‌ حقوقی‌ كۆمه‌ڵانی‌ خه‌ڵكه‌، بۆ به‌شداریكردنی‌ هه‌رچی‌ زیاتری‌ خه‌ڵك، له‌ گشت پایه‌ سیاسیی‌‌و ئابوری‌‌و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا، كه‌ ئازادییه‌ سیاسیی‌‌و فه‌ردییه‌كان‌و عه‌داله‌تی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ به‌رئه‌نجامی‌ خودی‌ ئه‌م پرۆسه‌یه‌ن، كه‌ ده‌بێت ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه‌ سه‌رچاوه‌ی‌ بێت له‌ جه‌رگه‌ی‌ ئه‌م پرۆسه‌یه‌دا، ده‌بێت هه‌مو دیدگاكانی‌ كۆمه‌ڵگه‌ له‌وه‌ بگه‌ن، كه‌ ئه‌م پرۆسه‌یه‌ ده‌بێت به‌شێوه‌یه‌كی‌ دیموكراسیانه‌‌و دور له‌ هه‌ر گرژیی‌‌و ئالۆزییه‌ك له‌ هه‌ناوی‌ كۆمه‌ڵگه‌دا گه‌شه‌ بكات‌و بڕسكێت، واته‌ ببێته‌ چوارچێوه‌یه‌ك بۆ به‌شداریكردنی‌ جه‌ماوه‌ری‌ خه‌ڵك له‌ سه‌رجه‌م بواره‌كانی‌ ده‌سه‌ڵات‌و ده‌وڵه‌تدا ره‌خنه‌ جه‌وهه‌رییه‌كانی‌ ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه‌ له‌ ده‌سه‌ڵات، له‌ واقیعدا ره‌خنه‌یه‌ له‌ تێڕوانین‌و پێناسه‌و شێوازه‌كانی‌ به‌ڕێوه‌بردنی‌ كۆمه‌ڵگه‌، هه‌رچه‌نده‌ ئه‌م ره‌وته‌ په‌رش‌و بڵاوی‌ پێوه‌ دیاره‌، به‌ڵام كۆده‌نگیی‌ ئه‌م ره‌وته‌ ده‌بێت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ خۆی‌ بینا بكات، كه‌ ده‌سه‌ڵات بگه‌یه‌نێته‌ ئاستێك، كه‌ چیتر نه‌توانێت ته‌حمولی‌ ده‌نگه‌ ناكۆكه‌كانی‌ ناو هه‌ناوی‌ كۆمه‌ڵگه‌ نه‌كات، به‌ واتایه‌كی‌ دیكه‌ ده‌بێت ده‌سه‌ڵات له‌ چوارچێوه‌ی‌ حیزب‌و مۆڕاڵی‌ خێڵه‌كیانه‌ بێته‌ ده‌ره‌وه‌‌و دیدگایه‌كی‌ گشتگیری‌ هه‌بێت بۆ خوێندنه‌وه‌ی‌ هه‌مو كۆمه‌ڵگه‌ به‌بێ‌ جیاوازیی‌‌و ئیمتیازاتی‌ تایبه‌ت به‌ ئه‌م‌و ئه‌و، به‌هۆی‌ پله‌و پایه‌ی‌ سیاسیی‌‌و حیزبی‌، دیاره‌ هه‌بونی‌ ئه‌م دیده‌ ده‌بێته‌ كرانه‌وه‌ی‌ زیاترو قوڵبونه‌وه‌ی‌ دیموكراسی‌، مه‌به‌ستم له‌ قوڵبونه‌وه‌ به‌ مانا فراوانه‌كه‌ی‌ كه‌ خه‌ڵك له‌سه‌ر هه‌مو كه‌لێن‌و قوژبنه‌كانی‌ كۆمه‌ڵگه‌.

ئازادانه‌ قسه‌ی‌ هه‌بێت، به‌بێ‌ پۆلێنكردن‌و جیاوازیی‌، واته‌ هه‌بونی‌ مافی‌ ئازادانه‌ی‌ ره‌خنه‌گرتن بۆ هه‌مو تاكێكی‌ كۆمه‌ڵ‌، هه‌رجۆره‌ رێگرییه‌ك له‌به‌رده‌م ئه‌م ویسته‌ی‌ تاكدا كۆمه‌ڵگه‌ به‌ره‌و هه‌راسانیی‌‌و توندوتیژیی‌ ده‌بات، نمونه‌ی‌ زیندومان هه‌یه‌ له‌مباره‌وه‌ كاتێك ئازادیی‌ واقیعی‌ تاك به‌رته‌سك ده‌كرێته‌وه‌ تاك، یان په‌نا بۆ هه‌ڵاتن ده‌بات، یان بۆ به‌كارهێنانی‌ توندوتیژیی‌، بۆیه‌ باشترین هه‌ل له‌به‌رده‌م ده‌سه‌ڵات كرانه‌وه‌ی‌ زیاتره‌ له‌به‌رده‌م شه‌پۆله‌كانی‌ گۆڕان‌و گوێگرتنه‌ له‌ ویسته‌كانی‌ خه‌ڵك، بۆیه‌ گه‌وره‌ترین هه‌ڵه‌ كه‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ سیاسیی‌ له‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ ئێمه‌دا تائێستا پیاده‌ی‌ ده‌كات، ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ده‌سه‌ڵات خۆی‌ له‌ مه‌وقیعی‌ تاكإه‌هه‌ندی‌ خۆیه‌وه‌ چاو له‌ تاك ده‌كات، هه‌مو تاكی‌ كۆمه‌ڵ‌ وا چاو لێده‌كات، كه‌ گوایه‌ جێگه‌و شوێنی‌ وه‌ك یه‌ك‌و یه‌كسانیان هه‌یه‌‌و گوێناداته‌ ئه‌و جیاوزاییه‌ قوڵه‌ی‌ كه‌ له‌نێوان تاكدا هه‌یه‌، ده‌سه‌ڵاتی‌ سیاسیی‌ له‌ روانینی‌ بۆ تاك خۆی‌ به‌ نمونه‌ی‌ فه‌ردی‌ كۆمه‌ڵ‌ داده‌نێت‌و خۆی‌ ده‌كاته‌ هاوتاو هاومانای‌ به‌ها ئینسانییه‌كانی‌ تاك، بۆیه‌ ئه‌م پرۆسه‌یه‌ به‌ ئه‌ندازه‌ی‌ كافی‌ غه‌یره‌ دیموكراتیك به‌رته‌سك‌و ته‌نگه‌ كه‌ ده‌بێته‌ كۆسپ له‌سه‌ر رێگه‌ی‌ كاركردنی‌ بزوتنه‌وه‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌‌و قودره‌تمه‌نده‌كان، بۆیه‌ بۆ ره‌خنه‌گرتن له‌ سیستمی‌ سیاسیی‌، ناكرێت ته‌نیا خودی‌ سیستمه‌كه‌و كه‌موكوڕییه‌كانی‌ بده‌ینه‌ به‌ر ره‌خنه‌.

 هه‌ر جۆره‌ ره‌خنه‌یه‌ك كه‌ په‌نجه‌ نه‌خاته‌ سه‌ر بناغه‌ی‌ واقیعی‌‌و ئابوریی‌‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌ ئه‌م نیزامه‌و له‌وێوه‌ نه‌چێت بۆ شكڵه‌ سیاسییه‌كه‌ی‌ حكومه‌ت، ره‌خنه‌یه‌كی‌ كورت‌و ناته‌واوه‌‌و ناتوانێت جه‌وهه‌ری‌ واقیعی‌ خودی‌ سیستمه‌ سیاسییه‌كه‌ش نیشان بدات، دیاره‌ ئه‌م شڵه‌قانه‌ له‌ سه‌ره‌تادایه‌و نه‌یتوانیوه‌ له‌نێو گۆمه‌كه‌دا هێڵه‌ گشتییه‌كانی‌ دیاری‌ بكات به‌ ئاراسته‌ی‌ دژه‌ شه‌پۆله‌ باوه‌كان رێده‌كات، بۆیه‌ تا له‌مپه‌رو شه‌پۆله‌ باوه‌كان له‌به‌رده‌م ئه‌م شڵقانه‌ی‌ كۆمه‌ڵدا هه‌ره‌س نه‌هێنن ئاراسته‌كردن‌و مه‌ینی‌ شه‌پۆله‌كانی‌ گۆڕان سه‌خت‌و دژوارده‌بن، كه‌واته‌ ره‌خنه‌گرتن له‌ سیستمی‌ مه‌وجود نابێته‌ ره‌خنه‌یه‌كی‌ گشتگیر له‌ كۆی‌ پایه‌ ئه‌ساسییه‌كانی‌ به‌ڕێوه‌بردنی‌ كۆمه‌ڵدا‌و نابێته‌ هه‌وێنی‌ گۆڕانێكی‌ سه‌رتاپاگیرو كامڵ‌، بۆیه‌ ده‌بێت ده‌ستپێكی‌ ئه‌م ره‌خنه‌یه‌ له‌وێوه‌ ده‌ستپێبكات، كه‌ رێگرییه‌كانی‌ به‌رده‌م ئازادی‌ راسته‌قینه‌ تێكبشكێنێت، چونكه‌ گۆڕان به‌ر له‌هه‌مو شتێك ویستێكی‌ ئازادانه‌ی‌ تاكه‌، به‌رگری‌‌و داكۆكیكردن له‌ وه‌زعی‌ مه‌وجود له‌ به‌رامبه‌ر پێویستییه‌كانی‌ ره‌وتی‌ حه‌ره‌كه‌تی‌ زیندوی‌ كۆمه‌ڵدا هه‌میشه‌ دواكه‌وتوانه‌و هه‌ڵگه‌رانه‌وه‌ به‌ره‌و دواوه‌یه‌، هه‌ر به‌م پێیه‌ خۆبه‌ستنه‌وه‌‌و شه‌ته‌كدانی‌ تاك به‌ به‌رژه‌وه‌ندیی‌ به‌رته‌سكی‌ فه‌ردیی‌ له‌ به‌رامبه‌ر به‌رژه‌وه‌ندیی‌ گه‌وره‌ی‌ كۆمه‌ڵدا له‌ ئه‌نجامدا به‌رهه‌مێكی‌ نه‌زۆكی‌ لێ‌ ده‌بێته‌وه‌، بۆیه‌ تاكی‌ بێ‌ ره‌خنه‌و بێ هزر له‌ چوارچێوه‌و قاڵبی‌ ئه‌م به‌رژه‌وه‌ندییه‌.

تاكبینه‌وه‌ به‌زویی‌ له‌پێش بڕكێی‌ چونه‌ ناو ئه‌و بزوتنه‌وه‌‌و حیزبه‌ به‌ستوانه‌وه‌ ریز ده‌به‌ستن، كه‌ وه‌ك ماسی‌ به‌ستو ته‌نیا له‌ناو گوژمی‌ به‌تینی‌ گه‌رمی‌ فڕنه‌كاندا به‌هۆش خۆیان دێنه‌وه‌ بۆیه‌ تاكی‌ ته‌ندروست ئه‌و تاكه‌یه‌، كه‌ ره‌خنه‌گری‌ زه‌مانه‌ی‌ خۆی‌ بێت‌و ببێته‌ خه‌باتگێڕو بزوێنه‌ری‌ رێگه‌ی‌ وه‌دیهێنانی‌ ئاڵوگۆڕ.

بۆیه‌ ئه‌وه‌ی‌ گۆڕان به‌شێوه‌یه‌كی‌ عه‌ینی‌ داوای‌ ده‌كات، بریتییه‌ له‌: به‌رینبونه‌وه‌ی‌ ئازادییه‌كان‌و مافه‌ دیموكراتییه‌كانی‌ خه‌ڵك، زیاتربونی‌ به‌شداریی‌ خه‌ڵك له‌ دیاریكردنی‌ چاره‌نوسی‌ خۆیاندا‌و ته‌نگه‌به‌ركردنه‌وه‌ی‌ مه‌یدانی‌ ملهوڕی‌.

 
     Print     Send this link     Add to favorites
 
مێژویه‌ک بۆ ئه‌مڕۆی بزوتنەوەی گۆڕان
چه‌ند سه‌رنجێک ده‌رباره‌ی ره‌وتی گۆڕان و هاوبه‌ندی به‌ پرۆسه‌ی فێربونه‌وه‌
عه‌بدوڵڵا رێشاوی‌: پێویسته‌ گۆڕان عه‌قایدی‌ نه‌بێت
هاولاَتیان ره‌خنه‌ له‌سستی‌ كاركردنی‌ گۆڕان ده‌گرن
خه‌بات عه‌بدوڵا: نه‌وه‌ی‌ نوێ‌ بۆ گۆڕان وه‌ك خوێن وایه‌ بۆ جه‌سته‌
سیروان بابه‌ عه‌لی: گۆڕان هه‌ڵه‌ی زۆره‌
سه‌ردار عه‌زیز: ده‌بێت بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان، هه‌ڵگری پلانێکی رونی گۆڕان بێت
گۆڕان ده‌بێت چی‌ بكات؟
هێرش عه‌بدولڕه‌حمان: پێویسته‌ گۆڕان له‌و قاڵبه‌ی‌ ئێستا بێته‌ ده‌ره‌وه‌
گه‌ر گۆڕان ببێ به‌ حیزب چی روده‌دات؟
بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان كاردانه‌وه‌و عه‌فه‌وییه‌تی‌ تێپه‌ڕاند
چه‌ند چرپه‌یه‌ك
هێزێكی نوێ‌
تێڕوانین بۆ گۆڕان به‌ پیتی گه‌وره‌
رێبوار سیوه‌یلی‌: گۆڕان ده‌ستكه‌وتی‌ باشی‌ به‌ده‌ستهێناوه‌
جه‌وهه‌ری‌ ره‌خنه‌ی‌ گۆڕان، له‌چی‌ دایه‌؟
د. فائیق گوڵپی‌: له‌م سه‌رده‌مه‌دا، هه‌مو جیهان نه‌فره‌ت له‌ حیزبی‌ ستالینی‌ ده‌كات
ئاكۆ حه‌مه‌ كه‌ریم: پێویسته‌ گۆڕان كار له‌سه‌ر به‌هێزكردنی‌ نه‌رمه‌هێز بكات
فه‌لسه‌فه‌ی گۆڕان
2-2
گۆڕان خەریکی چیە؟
گۆڕانە گەورەکە بەڕێوەیە...
نه‌وشیروان مسته‌فا: سه‌ر بۆ هیچ فشارێكی سیاسی دانانه‌وێنین
گۆڕان ‌و هه‌ڵبژاردنی ٧/٣، هه‌نگاوێک بۆ پێشه‌وه‌، دو هه‌نگاو بۆ دواوه‌
2-2
گۆڕان له‌ دوێنێوه‌ بۆ ئاینده‌
جه‌ماوه‌ر جێی خۆیان ده‌که‌نه‌وه
فه‌لسه‌فه‌ی گۆڕان
1-2
چی بکرێ بۆ ئه‌وه‌ی گۆڕان نه‌که‌وێته‌ ناو زه‌لکاوی گه‌نده‌ڵی سیاسی و کارگێڕی و مالیه‌وه‌؟
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان
له‌ژێر تیشکی لێکدانه‌وه‌یه‌کی تردا
ئه‌بوبه‌كر عه‌لی‌: گۆڕان بۆئه‌وه‌ی‌ نه‌بێته‌ حیزبێكی‌ ستالینی‌ دو رێگه‌ی‌ له‌به‌رده‌مدایه‌
سۆران كۆسته‌: گۆڕان ئه‌گه‌ر به‌عه‌قڵێكی‌ تره‌وه‌ نه‌یه‌ته‌ پێشه‌وه‌ گوڕی‌ ته‌مه‌نی‌ كورت ده‌بێت
دوڕیانی‌ گۆڕان
گۆڕان‌ و هه‌ڵبژاردنی (٧/٣)، هه‌نگاوێک بۆ پێشه‌وه‌، دو هه‌نگاو بۆ دواوه‌
1-2
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان نابێ ته‌نیا وه‌ک ئۆپۆزسیۆنی ناو په‌ڕله‌مان، لێگه‌ڕێ
گۆڕان و ئاینده‌ (به‌رنامه‌كانی‌ كه‌ناڵی‌ KNN)
خه‌لیل كارده‌: پێویسته‌ له‌ ئایینده‌یه‌كی نزیكدا گۆڕان به‌خۆیدا بچێته‌وه‌
جه‌وهه‌ر نامیق: كاتی ئه‌وه‌ هاتوه‌، براده‌رانی گۆڕان له‌ گرده‌كه‌ بێنه‌ خواره‌وه‌
عه‌بدولڕه‌حمان سدیق: (7/3) سه‌لماندی گۆڕان كه‌فوكوڵ‌ نه‌بو
"گۆڕان" له‌ وه‌رزی‌ یه‌كه‌مه‌وه‌.. به‌ره‌و وه‌رزی‌ دوه‌م
گۆڕان و ئه‌گه‌ره‌كان
ته‌حه‌دا رێکخراوه‌ییه‌کانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و شێوازی کارکردنی ئاینده‌
گۆڕان
نه‌زوه‌یه‌كی‌ سیاسی‌ یان مه‌تڵه‌بێكی‌ جه‌ماوه‌ری‌
بەخشینی خوێن بە گۆڕان لە كەركوك

Sbeiy.com © 2007-2011 All rights reserved    
ئه‌مه‌ریكا: له‌گه‌ڵ ئێران په‌یوه‌نده‌ی‌ راسته‌وخۆمان هه‌یه‌ مامۆستایانی هاوبه‌ش ستایشی سه‌رجه‌م مامۆستایانی‌ كوردستان ده‌كات به‌غدا؛ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دو بۆمبه‌وه، 70 كه‌س بون به‌ قوربانی‌ به‌هۆی‌ كوشتنی‌ خوشكه‌زاكه‌یه‌وه‌، میرێكی كوه‌یتی‌ له‌ سێداره‌ ده‌درێت چوارقوڕنه‌؛ كارمه‌ندانی به‌شی سیانه‌ی كاره‌با مانیانگرت بۆ وه‌رگرتنی خوێندكارانی هه‌رێم، نوێنه‌ری‌ 22 زانكۆی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێرن سوریا؛ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، 14 كه‌س كوژراون هه‌ولێر؛ چه‌ندین كه‌س ناویان له‌ناو ليستى (دامه‌زراوان) و (دانه‌مه‌زراوان)دا نه‌هاتوه‌ته‌وه‌ سه‌ركرده‌یه‌كی شۆڕشگێڕانی‌ لیبیا: قه‌زافی له‌ شاری‌ سیرته‌ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان: حكومه‌تی‌ توركیا گفتوگۆكانی‌ له‌گه‌ڵ كورد وه‌ستاندوه‌ هۆشیار زێباری‌: بونی په‌كه‌كه‌ له‌سه‌ر خاكی عێراق ناشه‌رعیه‌و جێگه‌ی‌ قبوڵكردن نیه‌ 5 هه‌زار یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبون له‌ شاره‌كاندا بۆ هێزه‌كانی ناوخۆ دروستده‌كرێت ئه‌ڵمانیا؛ تارا جاف و داریوشی‌ ئیقبالی‌ كۆنسێرتێك كۆیان ده‌كاته‌وه‌ سلێمانی؛ به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام بانگهێشتی دادگا کراو به‌ به‌ڵێننامه‌ی شه‌خسی ئازاد کرا شانۆگه‌ری‌ گێژه‌ن نمایش ده‌كرێ