به‌ ئۆپۆزسیۆن بون
 لەسەر كاغەزەوە بۆ سەر زەوی، رەخنەكان دەڕژێنە ناو خەڵكەوە




Tuesday, November 23, 2010
 

سازكردنی‌ هیوا جه‌مال

لەدوای هەڵبژاردنی 25ە تەمموزی 2009ەوە رۆژنامەگەریی ئەهلی دەیەوێت ئەو ئەركەی لەسەر شانی بوو بیگوازێتەوە بۆ گروپێكی تر كە وەك "ئۆپۆزسیۆن" دەركەوتن، بەوەی لەوە بەدواوە لە چاودێری دەسەڵاتەوە بیگوازێتەوە بۆ چاودێری ئۆپۆزسیۆن‌و دەسەڵات‌و پرۆفیشناڵانە ببێتە پردی گەیاندنی خەڵك‌و دەسەڵات بەیەكدی.

لەوێستگەی جەنگی ساردی نێوان یەكێتی‌و پارتیدا، كە مەوداكانی ئازادیی بیڕورا دەربڕین "هێشتا تروسكایی بوون" گروپێك لە رۆشنبیرانی هەرێمی كوردستان ویستیان "ئازادانە" بدوێن، ئەگەرچی ئەو گروپەی دەیانویست رەخنەكان لە كونجی ماڵەكان‌و چرپەچرپی چایخانەكان‌و كۆڵانە تەسكەكانی بیركرنەوەدا بێنە دەرەوە لە سەرە زۆربەی بیركردنەوەكانیان ناكۆكبوون، بەڵام هەموان لەسەر ئەوە كۆكبوون كە "دڕ بەتاریكی بدەن".

ئەوان ئەندامانی كۆنی پاسۆك‌و شیوعی‌و ئاڵای شۆڕش‌و زەحمەتكێشان‌و خەڵكی ناسۆنالیزیست‌و بێلایەن بوون، كە دەگەڕان بەدوای دەروازەیەكدا جگە لە دەروازەكانی (یەكێتی‌و پارتی)، بۆ ئەوەی لێیەوە خۆیان‌و خەڵكیش ئازادانە بیروڕاكانیان بەیان بكەن.

 


لەكاتێكدا (ساڵانی دوای شەڕی ناخۆی یەكێتی‌و پارتی) "خەڵكی سلێمانی تەنها دەیتوانی ڕۆژنامەكانی یەكێتی بخوێنێتەوە‌و خەڵكی هەولێر‌و دهۆكیش تەنها دەیانتوانی ڕۆژنامەكانی پارتی ببینن، ڕەوشەكە بەشێوەیەك بوو كە بۆشاییەكی گەورەی ئازادی بە گشتی‌و  ئازادی ڕادەربڕین هەبوو".
ئۆپۆزسیۆنی سەر كاغەز بە عەمەلی بیروڕاكانیان كردە نوسین، ئەوەش دوای ئەوەی لە ناوەڕاستی ساڵی 2000دا لە ئەنجامی شەرێكی نێوان یەكێتی‌و حیزبی كۆمۆنیست، ژمارەیەك لە كۆمۆنیستەكان كوژران‌و ئەوەش بووە جێگەی نارەزایی گروپێك لە نوسەر‌و ڕۆشنبیران لە سلێمانی‌و دژی ئەو شەڕە بەیاننامەیەكیان دەركرد، بەڵام بەیاننامەكە رێگەی پێنەدرا لە هیچ رۆژنامەو گۆڤارێك بڵاوبكرێتەوە بۆیە زۆری پێناچێت ئەو ڕووداوە كاریگەری زۆری دەبێت لەسەر ئەو نوسەر‌و ڕۆشنبیرانە‌و بیر لە دامەزراندنی ڕۆژنامەیەكی سەربەخۆ دەكەنەوە.
پێش دەركەوتنی هەموو ئۆپۆزسیۆنێك لە جیهاندا، بیریارەكان رۆڵی كاریگەریییان بینیوە‌و بیرۆكە‌و رەخنەكانیان لەرێگەی كۆڕ‌و سیمینار‌و روپەری رۆژنامەكانەوە بڵاوكردووەتەوە، ئەوەش رای گشتی لەسەر پەورەدەكراوە‌و تا چەمەكەكانی رەخنەگرتن بەئاسانی چەسپیوە‌و ترسی وتنی لەلایەن هاوڵاتیانەوە شكاندووە.
گروپەكانی فشار هەر دەرهاویشتەی ئەو رەخانەن كە كاریزماكانی فیكر‌و نوسین بەرهەمیان هێناون‌و ئەو گروپانەش بەردەوام تەمهیدێكن بوون بۆ دەركەوتنی گروپی ئۆپۆزسیۆنی رێكخراو لە ناو كۆمەڵگەدا، پێش دەركەوتنی "ئۆپۆزسیۆن" لەدوای هەڵبژاردنی تەمووزی 2007ەوە چەندین گروپی فشار دروست بوون لەوانەش بزوتنەوەی "هەتاكەی".
لەماوەی 16 ساڵی  حوكمڕانی كوردیدا كۆمەلێك نارەزایی هەبوون بەڵام ئەو نارەزاییانە كۆبوونەوە‌و لەدوای كوژاندنەوەی شەڕی ناوخۆی ئیدی وردە وردە سەریان هەڵدا بەتایبەتیش دوای بەجێهێشتنی ساڵانی نەوەدەكان.
دوای ئەو ساڵانە هەر هاوڵاتییەكی كوردستان نارەزایی دەردەبڕی لە سەر كەمی خزمەتگوزاری، خراپیی "ئەدائی" فەرمانگەكانی حكومەت، جیاوازی كردن لە نێوان كەسێكی حیزبی‌و كەسێكی ناحیزبی، بێعەدالەتی‌و لە سەر هەڵسوكەوتی بەرپرسانی باڵا.
لەراستیدا نارەزاییەكە لە ناو هەموو توێژەكانی كۆمەڵدا لە هەمو بوارەكانی ژیاندا دەبیستراو بە شێوەی جۆراوجۆر دەردەبڕدرا: وەك نوسین، لە رۆژنامە‌و گۆڤار‌و سایتە ئەلیكترۆنیەكاندا، لە دەزگاكانی رادیۆو تەلەفزیۆنی ناوچەیی‌و ئاسمانیدا، هەروەها لە دەمی خەڵكەوە رۆژانە لە ناو بازاڕ و كۆڵان‌و سەرشەقام‌و شوێنەكانی كۆبونەوە،  بە مانگرتن و خۆپیشاندانی پچڕپچر.
رۆژنامە ئەهلییەكان رۆڵی كاریگەرییان لەو نێوەنەدا هەبوو، چونكە لەدوای دەرچوونی یەكەمین رۆژنامەی ئەهلی بەناوی "هاوڵاتی"، خەڵك بۆخۆی بابەتی گلەو گازندە، سكاڵا، بێزاری، ناڕەزایی، توڕەیی، رەخنەی بۆ دەناردن یان خۆیان بابەتیان دەبرد، بەمەبەستی گەیاندنی بەدەسەڵاتداران.
ئەگەرچی دەسەڵاتی هەردوو حیزب (یەكێتی‌و پارتی) وایان نیشان دەدا كە گەندەڵی بۆتە سیستم، دامودەزگاكانی حیزب و حكومەت گەندەڵی دای رزاندون، چارەسەر ناكرێن، وایان نیشان دەدا هەردو دەسەڵات دامودەزگاكانی حكومەتیان زەوت كردوە. سامان و دارایی وڵات، موچەی سەدان هەزار فەرمانبەر، كارمەند، خانەنشین، سوتەمەنی، زەوی، خۆراكی.. خەڵكی ولاتەكەیان بە دەستە دەتوانن بیبڕن و خێزان بێدەرامەت بكەن و فڕێی بدەنە سەر جادە، بەڵام هەوڵەكان لەسەر كاغەز بەردەوام بوون‌و رەخنەكان توند دەبوونەوە.
هەردو دەسەڵات وایان نیشان دەدان، كە ئاسایش، پۆلیس، پێشمەرگە، دەزگای نهێنی‌، دادگا و زیندانیان بە دەستە. لە بەر ئەوە خەڵك دەترسێ و هەرچی بكرێت سودی نیە، كاریگەری نیە، بە ئاسانی دەتوانن هەرچی جوڵانەوەیەك ببێ سەركوتی بكەن، بەڵام سەركردەكانی رەخنە‌و ئۆپۆزسیۆنی نوسراو هەر نەوەستان‌و بەردەوام بوون. ئەوان ئەم دێرە شیعرەی هێمن موكریانی-یان پەیرەو كرد كە دەلێت: كانی رونم دی بە لێشاوی بەهار شلوێ نەبو، بەفری گەورەم دی چیای گرت و بەتاوێ بوەوە قەدەم.
ئەم هەموو رەخانەنەی كە سەدان هەزار لە لاپەرەكانی رۆژنامەەی ئەهلی پركردەوە هەروا بە ئاسانی وەرنەگیرا لەلایەن دەسەڵاتەوە "بەتوندترین شێوە" روبەروویان بوونەوە، هەر لە گرتن لێدانی رۆژنامەنوسانەوە تا شەهییدكردنیان لەسەر نوسین‌و بە دەستی دەرەكی سەیركردنیان.
رۆژنامەگەریی ئەهلی (ئۆپۆزسیۆنی سەر كاغەز) سەرەرانی گرفتی  لایەنی دارایی‌و مەترسی بەردەوام نەبوونی پرۆژەكانیان بەردەوام كۆسپ دەخرایە سەرەرێی كاركردنیان، حیزبەدەسەڵاتدارەكان جارێك بردنەژوورەوەی رۆژنامە ئەهلییەكانیان بۆ فەرمانگەكان قەدەغەدەكرد‌و جارێك ئەو ژمارانەی بە دڵیان  نەبوو لە بازاردا كۆیان دەكردنەوە.
رەخنەگران‌و رۆژنامەنوسانیش (سەركردەكانی رەخنە‌و ئۆپۆزسیۆنی نوسراو) لەدەیان شوێندا گفتیان بۆ دروست دەكرا‌و هەرەشەیان لێدەكرا‌و دەستگیر دەكران‌و لەلایەن بەرپرسانەوە لە دادگا شكاتیان لێدەكرا.
ئەم رەوشە تائێستاش بەردەوامیی هەیە، تا كارگەیشتە ئەوەی نوسینەكان لە سنورەكانی هەرێمی كوردستان دەربچن‌و رەخنەكان ئەمجارەیان لە دەرەوەی هەریمەكەوە ئاراستەی دەسەلات بكرێن، ئەوەش بەوەی كە چەندین نوسەر‌و رۆژنامەنوسی بیانی هاتنە هەرێمی كوردستانەوە‌و رەخنەی بارودۆخەكەیان گرت‌و چونەوە ‌و لە وڵاتەكانی خۆیانەوە‌و لە رۆژنامە جیهانییەكاندا بیرورای رەخنەئامێزی خۆیان لەسەر دەسەڵاتی هەرێم بڵاوكردەوە.
رەخنەكان لە تاكەكەسەكان دەرچوون‌و بە هەوڵی رۆژنامەگەریی ئەهلی كۆمەڵە‌و سەنتەرەكانی توێژینەوە لە ئازادیی بیرورا لە راپۆرتەكانیاندا رەخنەیان لە باردودۆخی هەرێمی كوردستان گرت، بەتایبەت لە روداوەكانی گرتن‌و كوشتن‌و سوكایەتی بە رۆژنامەنوسان.
لەدوای دەركەوتنی "ئۆپۆزسیۆن"یش فشارەكان لەسەر رۆژنامەگەری ئەهلی زیادی كرد، بەتایبەت لەكاتی هەڵبژادنەكانی پەرلەمانی كوردستان (25/7/2009)‌و ئەنجومەنی نوێنەران عێراق(7/3/2010)، بۆنمونە لە رێكخراوی‌ پەیامنێرانی‌ بێسنور لە24ی‌ شوباتی 2010، راپۆرتێكی بە ناونیشانی " دیموكراسی‌‌و ئازادیی‌ رادەربڕین لە كوردستانی‌ عێراق لەمەترسیدایە" بڵاوكردووەتەوە كە چەندین نمونەی پێشێلكاریی  لەماوەی بانگەشەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران عێراق لە هەرێمی كوردستندا هێناتەوە.
رۆژنامەنوسانی رۆژنامەی ئەهلی دەیانزانی كە پەیامەكانیان چەند كاریگەریی هەیە بۆیە "ئاسۆس هەردی" بەرێوەبەری كۆمپانیای ئاوێنە بۆ راگەیاندن لە وتارێكیدا لە 11ی تەموزی 2009 لە رۆژنامەی ئاوێنەدا باسی كاریگەریی كەناڵەكانی راگەیاندن دەكات‌و  دەنوسێت: ئەو وێنەیەی كەناڵەكانی راگەیاندن لەسەر بارودۆخی وڵات پێشكەش‌و بڵاوی دەكەنەوە، كاریگەرییەكی گەورەی هەیە لەسەر ئەو وێنا‌و تەسەورەی كە (بینەر، بیسەر، خوێنەر) لەسەر وڵاتەكەی خۆی دروستی دەكات. لەبەر ئەوەشە لەوڵاتە داخراو دیكتاتۆرییەكاندا، هەمیشە دەسەڵاتی سیاسی راگەیاندن دەكاتە ئامرازێك بۆ ئاڕاستەكردن‌و كۆنترۆڵكردنی خەڵك‌و، نیشاندانی بارودۆخی وڵات بەوشێوەیەی كە خۆی دەیەوێ.
نوسینی وتارەكە چەند رۆژێك پێش هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانە، ئەرۆژنامەنوسە لە كۆی وتارەكەیدا دەیەوێت پێمان بلێت ئیدی سەردەمێكی دیكە بەرێوەیە‌و سندوقی دەنگدان هاتووتە پێش‌و ئەوەی چەند ساڵە ئەوان رەخنەی لێدەگرن ئێستا لەدەستی هاولاتیدایە كە بیگۆرێت.
هەرو لەو روناگەیەشەوە بوو رۆژنامەگەری ئەهلی لە هەڵبژاردندا رۆلی كاریگەریان بینی بۆ سەركەوتنی هەڵبژاردنەكان‌و هاندانی خەڵك بۆ دەنگدان.
دوابەدوای دەركەوتنی ئەنجامی هەڵبژاردنەكانیش رۆژنامەگەریی ئەهلی ویستی بچێتەوە سەر سكەی رۆژنامەگەری پرۆفیشناڵ‌و ببێتە پردی پەیوەندی لە نێوان خەڵك‌و دەسەڵاتدا، رۆژنامەگەریی ئەهلی ئێستا دەیەوێت تەنها رۆڵی گەیاندن ببێنێت‌و لەو كشە دەرچێت كە بە لایەنگری بۆ ئۆپۆزسیۆن یان هەندێك جار بۆ لایەنێك تۆمەتبار دەكرێت، ئەوەش دوای دەركەوتنی گروپێك كە خۆیان بە ئۆپۆزسیۆن ناساندووە‌و دەیانەوێت ئەو رۆڵە ببینن.

 

 

 
     Print     Send this link     Add to favorites
 
د. زانا: بەهۆی سەرقاڵیمان بە پەرلەمانەوە حكومەتمان لەیاد كردووە
ئۆپۆزسیۆن ئاگای لە حكومەت نییە
عەبدوڵلا مەلا نوری، پەرلەمانتاری فراكسیۆنی گۆڕان: ئۆپۆزسیۆن شەرمنە
هاتنە سەر سفرەی بەتاڵ
ئۆپۆزسیۆن هەزار باوكی بۆ پەیدادەبێت
یاسین ساڵح، ماستەر لە ئۆپۆزسیۆنی سیاسی: ئۆپۆزسیۆن لە قۆناغی سەرەتادایە
ئۆپۆزسیۆنی كوردیی‌و سینەمای كوردیی
ئاسۆس هه‌ردی‌: رۆژنامه‌گه‌ریی‌ ئه‌هلیی‌ رۆڵی‌ ئۆپۆزسیۆنی‌ نه‌بینیوه‌
لەسەر كاغەزەوە بۆ سەر زەوی، رەخنەكان دەڕژێنە ناو خەڵكەوە

Sbeiy.com © 2007-2011 All rights reserved    
ئه‌مه‌ریكا: له‌گه‌ڵ ئێران په‌یوه‌نده‌ی‌ راسته‌وخۆمان هه‌یه‌ مامۆستایانی هاوبه‌ش ستایشی سه‌رجه‌م مامۆستایانی‌ كوردستان ده‌كات به‌غدا؛ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دو بۆمبه‌وه، 70 كه‌س بون به‌ قوربانی‌ به‌هۆی‌ كوشتنی‌ خوشكه‌زاكه‌یه‌وه‌، میرێكی كوه‌یتی‌ له‌ سێداره‌ ده‌درێت چوارقوڕنه‌؛ كارمه‌ندانی به‌شی سیانه‌ی كاره‌با مانیانگرت بۆ وه‌رگرتنی خوێندكارانی هه‌رێم، نوێنه‌ری‌ 22 زانكۆی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێرن سوریا؛ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، 14 كه‌س كوژراون هه‌ولێر؛ چه‌ندین كه‌س ناویان له‌ناو ليستى (دامه‌زراوان) و (دانه‌مه‌زراوان)دا نه‌هاتوه‌ته‌وه‌ سه‌ركرده‌یه‌كی شۆڕشگێڕانی‌ لیبیا: قه‌زافی له‌ شاری‌ سیرته‌ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان: حكومه‌تی‌ توركیا گفتوگۆكانی‌ له‌گه‌ڵ كورد وه‌ستاندوه‌ هۆشیار زێباری‌: بونی په‌كه‌كه‌ له‌سه‌ر خاكی عێراق ناشه‌رعیه‌و جێگه‌ی‌ قبوڵكردن نیه‌ 5 هه‌زار یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبون له‌ شاره‌كاندا بۆ هێزه‌كانی ناوخۆ دروستده‌كرێت ئه‌ڵمانیا؛ تارا جاف و داریوشی‌ ئیقبالی‌ كۆنسێرتێك كۆیان ده‌كاته‌وه‌ سلێمانی؛ به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام بانگهێشتی دادگا کراو به‌ به‌ڵێننامه‌ی شه‌خسی ئازاد کرا شانۆگه‌ری‌ گێژه‌ن نمایش ده‌كرێ