له‌ژێر فشاری خۆپیشانده‌راندا، سه‌رۆکی تونس به‌ناچاری وڵاتی به‌جێهێشت و به‌ره‌و سعودیه هه‌ڵهات
Saturday, January 15, 2011 |
|
|
(سبه‌ی):
دوای تێپه‌ڕبونی نزیکه‌ی مانگێک به‌سه‌ر خۆپیشاندانی هاوڵاتیانی وڵاتی تونس‌دا، سه‌رۆکی ئه‌و وڵاته به ناچاری و له‌ژێر فشاری خۆپیشانده‌راندا وڵاتی به‌جێهێشت و به‌ره‌و وڵاتی سعودیه هه‌ڵهات.
له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی خۆپیشاندانی هاوڵاتیانی تونس که ماوه‌ی مانگێکه سه‌رتاپای وڵاتی گرتۆته‌وه، دوێنێ (هه‌ینی) زه‌ینلعابدین بن عه‌لی سه‌رۆکی راکردوی تونس دوای 23 ساڵ لهحوکمکردن، به ناچاری وڵاتی به‌جێهێشت و به‌ره‌و وڵاتی سعودیه هه‌ڵهات.
لای خۆشیه‌وه دیوانی پاشایه‌تی وڵاتی سعودیه سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ (شه‌ممه) رایگه‌یاند، که دوای چه‌ند سه‌عاتێک له راکردنی له وڵاته‌که‌ی، پێشوازیان له بن عه‌لی ته‌مه‌ن (74) ساڵ و خێزانه‌که‌ی کردوه‌و له‌ئێستادا له‌خاکی سعودیه‌دان.
دیوانی پاشایه‌تی سعودیه ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، ئه‌و باره نائاساییه‌ی وڵاتی تونسیان له‌به‌رچاوگرتوه‌و له پێناو هێورکردنه‌وه‌ی دۆخه‌که‌دا، پێشوازییان له سه‌رۆکی راکردوی تونس کردوه.
له‌لایه‌کی دیکه‌وه ئاژانسی هه‌واڵی فه‌ره‌نسی له زاری سه‌رچاوه‌یه‌که‌وه ئاشکرایکرد، که پاش راکردنی له تونس، بن عه‌لی روی له پاریسی پایته‌ختی فه‌ره‌نسا کردوه، به‌ڵام له‌لایه‌ن به‌رپرسانی وڵاتی فه‌ره‌نساوه له‌فڕۆکه‌خانه پێشوازی لێنه‌کراوه.
هاوکات دوابه‌دوای راکردنی بن عه‌لی، محه‌مه‌د غه‌نوشی سه‌رۆک وه‌زیران به شێوه‌یه‌کی کاتی سه‌رۆکایه‌تی وڵاتی تونسی گرته ده‌ست و داوای له‌هاوڵاتیان کرد ئارام بگرن و بارودۆخی ئه‌منی وڵات له‌به‌رچاوبگرن.
جێی ئاماژه‌یه له‌ناوه‌ڕاستی مانگی كانونی یه‌كه‌می ساڵی رابردودا دوای ئه‌وه‌ی پۆلیسی تونس ده‌ستیانگرت به‌سه‌ر عه‌ره‌بانه‌ی میوه‌فرۆشی گه‌نجێك به‌ناوی (محه‌مه‌د بوعه‌زیزی) كه ده‌رچوی زانكۆ بو، ناوبراو ئاگری له‌جه‌سته‌ی خۆی به‌رداو گیانی له‌ده‌ستدا، ئه‌مه‌ش بوه هۆی ئه‌و راپه‌ڕینه‌ی كه دوای مردنه‌كه‌ی وڵاته‌كه‌ی گرته‌وه.
هه‌روه‌ها به‌پێی ئاماری سهندیكاو رێخکراوه مه‌ده‌نییه‌کانی ئه‌و وڵاته، تاوه‌کو ئێستا 58 که‌س بونه‌ته قوربانی.
دوای وه‌رگرتنی سه‌ربه‌خۆیی له‌وڵاتی فه‌ره‌نسا، بن عه‌لی دوه‌مین سه‌رۆکی تونس بو، که له‌ساڵی 1987دا‌و له‌کوده‌تایه‌کی سپی‌دا، حه‌بیب بورقیهی له‌کارخست و ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته‌ی گرته ده‌ست. |
|
Print |
|
Send this link
|
Add
to favorites
|
|
|