بورهان شێخ ره‌ئوف
ئه‌گه‌ر چاوێك به مێژوی ژیانی زه‌ین ئه‌لعابدین بن عه‌لی دا بخشینین، كه له دامه‌زراوه‌ی سه‌ربازی ولاَتهكهیهوه هاتوه هه‌ر له‌و ده‌زگایه‌شدا په‌روه‌رده بوه و جه‌نه‌ڕاڵێكی به‌دیسپلین و به ده‌سته‌ڵات بوه له زۆربه‌ی داموده‌زگا ئه‌منیه‌كانی وڵات چ سه‌ربازی و چ مه‌ده‌نی كاری كردوه، تا به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئاسایش و وه‌زیری ناوخۆ و سه‌رۆك وه‌زیران و ئه‌ندامی دیوانی سیاسی حیزبی سۆسیالستی ده‌ستوری ده‌سه‌ڵاتدار و یاریده‌ده‌ری سكرتێری گشتی حیزب و تا له ساڵی 1987پاش مانگێك له ده‌ستنیشانكردنی به وه‌زیری یه‌كه‌م واته سه‌رۆك وه‌زیران، له‌لایه‌ن سه‌رۆكی پێش‌و حه‌بیب بورقیبه خۆی كرد به سه‌رۆكی تونس، به‌و پێیه‌ی سه‌رۆكی پێش‌و حه‌بیب بورقیبه توانای حوكمڕانی ولاَتی نه‌ماوه كه به‌ندێكی وا له ده‌ستوری ولاَتدا هه‌یه له‌و حاڵه‌ته‌دا سه‌رۆك وه‌زیران جێگه‌ی سه‌رۆك كۆمار ده‌گرێته‌وه.
له‌وكاته‌وه زه‌ین ئه‌لعابدین بن عه‌لی سه‌رۆكی تونسه و ئه‌گه‌رچی له سه‌ره‌تای ده‌ستبه‌كار بونیه‌وه وه‌ك سه‌رۆك كۆماری ئه‌و ولاَته به‌ڵێنی گۆڕانكاری گه‌وره و ریشه‌یی دا به گه‌لی تونس، هه‌روه‌ها به‌ڵێنی سه‌رده‌مێكی پیرۆز و نوێ و له‌ناوبردنی په‌تای گه‌نده‌ڵی و چاكسازی له داموده‌زگاكانی ده‌وڵه‌تدا و نا بۆ حوكمڕانی تا كوَتایی ژیان و پشتاوپشت، به‌ڵام به داخه‌وه سه‌رده‌می حوكمڕانیه‌كه‌ی به ته‌واوی پێچه‌وانه‌ی به‌ڵێنه‌كانی بو، بن عه‌لی له چوار خولی سه‌رۆكایه‌تیدا بێ ركابه‌ر ده‌رچو بۆ سه‌رۆك كۆماری ولاَت. له بیست و سێ ساڵی رابردودا حوكمی ولاَتی كردوه، بهلاَم سه‌ره‌نجام دوای ئه‌و هه‌مو ساڵه حوكم و دهسهلاَتێكی ته‌واوی به‌سه‌ر هه‌مو ده‌زگا ئه‌منی و سه‌ربازییه‌كانی ولاَتدا، چونكه خۆیشی په‌روه‌رده‌ی ئه‌و دهزگایهبو هه‌ر له‌و دهزگاشهوه گه‌یشتبوه لوتكه‌ی دهسهلاَتی تونس، نه‌یتوانی له به‌رامبه‌ر خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی گه‌لی تونس دا بوه‌ستێ.
پاش هه‌فته‌یه‌ك له روبه‌ڕوبونه‌وه له‌گه‌ڵ جه‌ماوه‌ردا خۆی پێ نه‌گیراو هه‌ڵهات، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی رژێمه‌كه رژێمیكی پۆلیسی و توندوتیژ بو له‌و ماوه‌یه‌دا (90) كه‌س گیانیان له ده‌ستداو بونه قوربانی رێگای ئازادی و سه‌رفرازی و كۆتایی به حوكمی دكتاتۆری بن عه‌لی هات، ئه‌مه‌ش به‌ری ره‌فتار و كرده‌وه نابه‌جێ ناڕه‌واكانی رژێمه‌كه‌ی بن عه‌لی و بنه‌ماڵه‌ی ته‌رابلسی خه‌زوری بن عه‌لی بون، كه تێوه‌گلابون به بازرگانی له‌گه‌ڵ هه‌ندێ له ولاَتانی كه‌نداو خراپ به‌كارهێنانی ماڵی گشتی بۆ مه‌به‌ستی تایبه‌تی، بهلاَم جوانترین روداو كه به‌رچاوی من كه‌وتبێت له‌و روداوانه‌ی تونس ئه‌وه بو سه‌ربازێك یان پۆلیسیك بو له‌گه‌ڵ خۆپیشانده‌راندا ماچوموچی كرد، ئیتر ده‌ركه‌وت ئه‌وانه كوڕی میلله‌تن و كه‌س ناكوژن بۆ دكتاتۆر بن عه‌لیش، دوای ئه‌وه ته‌واو بێئومید بو بتوانێت به‌ره‌نگاری گه‌ل ببێته‌وه، بۆیه هه‌ر دوای چه‌ند ساتێكی كه‌م له ههلاَتنی بن عه‌لی ته‌واوی وێنه و په‌یكه‌ره‌كانی له شه‌قامه‌كانی تونسی پایته‌خت و شاره‌كانی تر هێنرانه خواره‌وه، نزیكترین كه‌سوكاره‌كانی سه‌رۆكی له‌كاركه‌وتو و ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی له فڕۆكه‌خانه‌ی تونس ده‌ستگیركران، كه ده‌یانویست ههڵبَین.
له كۆتاییدا ده‌توانین بڵێین گه‌لی قاره‌مانی تونس به راستی ئه‌و دێره شیعره‌ی شاعیری ولاَتهكهیان (ئه‌بو قاسم ئه‌لشابی) زیندو كرده‌وه كه له مێژه وتبوی:
ئه‌گه‌ر گه‌ل رۆژێك ژیانی بوێت
ده‌بێت چاره‌نوس وهلاَمی بداته‌وه
ئه‌وه‌ی له تونس رویدا زه‌نگێكه بۆ هه‌مو دكتاتۆره‌كانی ناوچه‌كه، كه ده‌یانه‌وێت تا مردن كورسی حوكم به‌رنه‌ده‌ن و نه‌وه‌كانیان له دوای خۆیان بكه‌ن به جێنشینی خۆیان، گوێیان كه‌ڕ و كاسه له ئاست داخوازی و ئازار و ئێشی هاولاَتیاندا