تونسیه‌كان گۆڕانیان كرد
 به‌ پێچه‌وانه‌ی عێراق، ئایا تونس ده‌بێته‌ نمونه‌یه‌كی جوانی دیموكراتی




Wednesday, January 19, 2011
 
ئاریان كامیل

له‌دوای پرۆسه‌ی ئازادی عێراق و هاتنی ئه‌مه‌ریكا بۆ ناچه‌كه‌ و روخاندنی دڕندانه‌ترین دكتاتۆری خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، زۆر كه‌س له‌و بڕوایه‌دابون به‌ دامه‌زراندنی ده‌سه‌ڵاتێكی دیموكراتی له‌ عێراقدا ره‌نگدانه‌وه‌ی له‌ ته‌واوی ناوچه‌كه‌دا ده‌بێت و ده‌بێته‌ سه‌ره‌تایه‌ك بۆ له‌ گۆڕنانی ده‌سه‌ڵاته‌ دكتاتۆریه‌كان.

به‌ڵام روداوه‌ تیرۆریستی و توندوتیژیه‌كانی ناو عێراق و ئه‌و گه‌نده‌ڵیه‌ ئیدارییه‌ی سه‌رتاپای عێراقی گرتۆته‌وه‌، دڵنه‌واییه‌كی زۆر باش بو بۆ ئه‌و سه‌رۆكانه‌ی كه‌ ده‌یان ساڵه‌ به‌ ئاگر و ئاسن ده‌سه‌ڵاتی خۆیان به‌سه‌ر گه‌له‌كانیاندا سه‌پاندوه‌.

دیموكراتیه‌كه‌ی عێراق نه‌ك هه‌ر نه‌بوه‌ جێگای مه‌ترسی بۆ سه‌ر ده‌سه‌ڵاته‌ دكتاتۆریه‌كانی ناوچه‌كه‌، به‌ڵكو هێنده‌ی تر ده‌سه‌ڵاته‌كانیانی پته‌و و به‌هێزتر كردن، به‌هۆی ئه‌و نمونه‌ ناشرینه‌ی كه‌ پێشكه‌شی كرد له‌ دیموكراتیدا.

دیموكراتیه‌كه‌ی عێراق نه‌ك هه‌ر كاریگه‌ری دروست نه‌كرد له‌ جیهانی عه‌ره‌بی و ناوچه‌كه‌ بۆ ئه‌وه‌ی گه‌لانی ئه‌و وڵاتانه‌ هه‌وڵی دامه‌زراندی ده‌سه‌ڵاتێكی هاوشێوه‌ی عێراق بده‌ن، به‌ڵكو نمونه‌یه‌كی ناشرینی دیموكراتی بو گه‌لانی هه‌ندێ له‌ وڵاتانی دیكتاتۆری ناچاركرد رازی بن به‌ به‌شی خۆیان و هه‌رگیز بیر له‌ گۆڕینیان نه‌كه‌نه‌وه‌.

روداوه‌كانی دوای پرۆسه‌ی ئازادی عێراق، شكستی به‌ بڵاوبونه‌وه‌ی بیری دیموكراتی هێنا له‌ ناوچه‌كه‌دا، پێده‌چێت ئه‌مه‌ریكای ناچار كردبێت جارێكی تر له‌ رێی به‌كارهێنانی هێزه‌وه‌ بیر له‌ روخاندنی هیچ دیكتاتۆرێكی تری نه‌یاری خۆی نه‌كاته‌وه‌.

شێوازی حكومڕانی عێراق له‌ دوای روخانی حیزبی به‌عس وایكرد هه‌ندیك ناوه‌ند داوا له‌ ئه‌مه‌ریكا بكه‌ن جارێكی تر ده‌سه‌ڵاتێكی دیكتاتۆریانه‌ له‌ عێراقدا دابمه‌زرێنێت، هاوشێوه‌ی داواكه‌ی حوسنی موباره‌كی سه‌رۆكی میسر كه‌ له‌ به‌ڵگه‌ نامه‌كانی ویكلیكسدا بڵاوكرایه‌وه‌ كه‌ داوای له‌ ئه‌مه‌ریكا كردبو ده‌سه‌ڵاتێكی دیكتاتۆریانه‌ی دادپه‌روه‌ر له‌ عێراقدا دابمه‌زرێنێت.

به‌ڵام له‌دوای خۆسوتاندنه‌كه‌ی محه‌مه‌د بو عه‌زیزی له‌ تونس و خۆپیشاندانه‌كه‌ی هاوڵاتیانی ئه‌و وڵاته‌، كه‌ به‌ هه‌ڵاتنی زه‌ین عابدین بن عه‌لی كۆتاییهات، هه‌ست ده‌كرێت ئه‌و روداوه‌ كاریگه‌ری زۆری له‌سه‌ر وڵاتانی عه‌ره‌بی و جیهان دروستكردوه‌.

پێچه‌وانه‌ی روداوه‌كانی دوای پرۆسه‌ی ئازادی عێراق، تونس توانی سه‌ره‌تایه‌كی زۆر باش له‌ ره‌تكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی دیكتاتۆری پێشكه‌شی جیهان بكات و توانی بۆ یه‌كه‌م جار له‌ مێژوی مرۆڤایه‌تیدا له‌ ماوه‌ی ته‌نها مانگێكدا كۆتایی به‌ ده‌سه‌ڵاتێكی دیكتاتۆری بهێنێت، بێ ده‌ستوه‌ردان و به‌كارهێنانی هێزی ده‌ره‌كی.

له‌ ئێستادا ده‌توانرێت خۆپیشاندانه‌ یه‌ك مانگیه‌كه‌ی تونس هاوتا بكرێت به‌ شۆڕشی فه‌ڕه‌نسی و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌ داهاتودا تێروانینه‌كانی گه‌لانی جیهان سه‌باره‌ت به‌ ده‌سه‌ڵات بگۆڕێت، به‌ شێوه‌یه‌ك له‌ دوای ئه‌و روداوه‌ گه‌لانی جیهانی جارێكی تر به‌ ئاگا هێنایه‌وه‌ كه‌ له‌ توانیاندا هه‌یه‌ دڕندانه‌ ترین ده‌سه‌ڵات له‌ كورتترین ماوه‌دا بڕوخێنن.

 هه‌ستیش ده‌كرێت خۆپیشاندانه‌كه‌ی تونس ره‌نگدانه‌وه‌ی له‌ زۆربه‌ی ئه‌و وڵاتانه‌دا دروستكردوه‌ كه‌ ده‌سه‌ڵاته‌كه‌یان هاوشێوه‌ی تونسه‌ و بۆ په‌له‌ كردنیش رۆژانه‌ چه‌ندین لاو خۆیان ده‌سوتێنن تا هاوشێوه‌ی تونس رزگاریان ببێت وه‌ك ئه‌و خۆسوتاندنانه‌ی له‌ میسر و جه‌زائیر و مۆریتانیا به‌دیكرا.

تونس توانی له‌ ماوه‌یه‌كی زۆر كورتدا نیوه‌ی رێگاكه‌ ببڕێت و كاردانه‌وه‌ له‌زۆربه‌ی وڵاته‌ دیكتاتۆریه‌كاندا دروست بكات، به‌ڵام نیوه‌ی رێگاكه‌ی تریش گرنگه‌ كه‌ رێگا نه‌دات جارێكی تر ده‌سه‌ڵاتێكی به‌سه‌ردا بسه‌پێنن كه‌ له‌گه‌ڵ خواسته‌كانی ئه‌و گه‌له‌دا یه‌كنه‌گرێته‌وه‌، به‌ڵكو زۆر گرنگه‌ بتوانێت ده‌سه‌لاتێك دابمه‌زرێنێت كه‌ ره‌نگدانه‌وه‌ی راسته‌قینه‌ی گه‌لی تونس بێت، بۆ ئه‌وه‌ی به‌ پێچه‌وانه‌ی عێراق ببێته‌ نمونه‌یه‌كی جوانی دیموكراتی.

 
     Print     Send this link     Add to favorites
 
دوڕوه‌کان له‌ پاریس دا
بۆچی‌ تونسیه‌كان سه‌ركه‌وتوبون و ئێرانیه‌كان شكستیان هێنا
تونس چی پێوتین؟
كه‌نه‌دا دڵنیاییدایه‌ گه‌لی تونس سه‌باره‌ت به‌ راده‌ستکردنه‌وه‌ی برایه‌کی له‌یلا ته‌رابلوسی
تونس، 12 وه‌زیری‌ نوێ له‌ حكومه‌تی نوێ دانران
رێكخراوێكی مافپه‌روه‌ری‌ سعودیه‌ داوای‌ ده‌ركردنی سه‌رۆكی‌ تونس ده‌كات له‌ خاكه‌كه‌یان
خێزانی ئه‌و گه‌نجه‌ی له‌تونس خۆی سوتاند، 10 هه‌زار یۆرۆیان بۆ فرۆشتنی عه‌ره‌بانه‌که‌ی بوعه‌زیزی ره‌تکرده‌وه‌
خۆپیشاندانی هاوڵاتیانی تونس به‌رده‌وامه‌و داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حکومه‌تی کاتی ده‌که‌ن
شۆڕش و میلله‌تی ئازا...
تونس ده‌روازه‌ی راپه‌ڕین؟!
خۆپیشاندانه‌کان له‌ تونس دژی لابردنی به‌رپرسانی سه‌ر به‌ ده‌سه‌ڵاتی پێشو به‌رده‌وامه‌
"شۆڕشی یاسه‌مین" له‌ تونس به‌ره‌وکوێ
دیموکراسی خۆرئاوایی و خۆرهه‌ڵاتی
خێزانی ئه‌و گه‌نجه‌ی له‌تونس خۆی سوتاند، 10 هه‌زار یۆرۆیان بۆ فرۆشتنی عه‌ره‌بانه‌که‌ی بوعه‌زیزی ره‌تکرده‌وه‌
خۆراک و ئازادی و دادگایی کردنی تاوانباران و گێڕانەوەی پارە دزراوەکان
تونس: حكومه‌تی كاتی‌ دانی نا به‌ سه‌رجه‌م پارت و كۆمه‌ڵه‌ سیاسیه‌كانی‌ نه‌یاری‌ رژێمی پێشو
تونس: یه‌كه‌م شۆڕشی عه‌ره‌ب
بۆنی خۆشی گوڵی یاسەمین دەگاتە لای خۆمان
تونس؛ (33) که‌س له‌ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌ی بن عه‌لی و هاوسه‌ره‌که‌ی ده‌ستگیر کراون
داهێنانی یاخیبو نامرێت
رزگاربونی جیهانی عه‌ره‌بی
شۆڕشی‌ یاسه‌مینیی‌، دیكتاتۆره‌كانی‌ ناوچه‌كه‌ ده‌ترسێنێت
گرافیك نیوز: تونس ماوه‌ی مانگێك له‌ ناڕه‌زایی و خۆپیشاندان، حوكمی دیكتاتۆری هه‌ڵته‌كاند
ئینته‌رنێت... دێوه‌زمه‌ی‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی‌ عه‌ره‌ب
شۆڕشی‌ گه‌لی‌ تونس و سه‌رزه‌نشته‌كه‌ی‌ قه‌زافی‌
كوردستانی‌ تونس...
به‌ پێچه‌وانه‌ی عێراق، ئایا تونس ده‌بێته‌ نمونه‌یه‌كی جوانی دیموكراتی
په‌ندی‌ تونس
به‌ڵگه‌نامه‌كانی‌ ویكیلیكس سه‌باره‌ت به‌ بنه‌ماڵه‌ فه‌رمانڕه‌واکه‌ی تونس
رۆژنامه‌ی‌ لۆمۆند: له‌یلا ماتری، هاوسه‌ری‌ سه‌رۆكی تونس‌ 1.5 ته‌ن ئاڵتونی له‌گه‌ڵ خۆیدا بردوه‌ بۆ دوبه‌ی
تونس؛ حکومه‌تی نوێ پێکهات و سه‌رجه‌م گیراوه‌ سیاسییه‌کانیش ئازاد ده‌کرێن
چانسی وڵاتی تونس
وتاره‌كه‌ی هیلاری كلینتۆن له‌ سه‌ر روداوه‌كانی تونس
تونس و په‌ندێك بۆ دیکتاتۆرەکان
گه‌لی‌ تونس و سه‌ركرده‌كه‌ی‌، په‌ندێك بۆ ده‌سه‌لاَته‌ دیكتاتۆره‌كان
وانه‌یه‌ك له‌ تونسه‌وه‌
تونس؛ ئه‌مڕۆ به‌ به‌شداری لایه‌نه‌کانی ئۆپۆزسیۆن حکومه‌تی نوێ پێکده‌هێنرێت
وه‌ده‌رنانی سه‌رۆكی تونس: هه‌لێك بۆ عه‌ره‌به‌ ئۆتۆكراته‌كان بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی‌ خه‌ڵك
تونس... سه‌رۆك هه‌ڵات
روخانی‌ بتێكی‌ تری‌...
سه‌رکه‌وتنی گه‌لانی تونس... ئیراده‌ی گه‌ل و شکانی صه‌نه‌مه‌کان
بن عه‌لی‌ هه‌ڵهات...
عارەبانەکەی (محه‌مه‌د بوعه‌زیزی) دەسەڵاتی لە تونس گۆڕی
گه‌لی تونس بڕیاری ژیانیدا و سه‌رۆك هه‌ڵات
تونسیه‌كان گۆڕانیان كرد
تونس؛ خۆپیشاندانی لاوان، ته‌نگی به‌ حكومه‌ته‌كه‌ی (بن عه‌لی) هه‌ڵچنیوه‌
سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا ستایشی بوێری‌ هاوڵاتیانی‌ تونسی كرد
ژیاننامه‌ی‌ سه‌رۆكی‌ تونس (زه‌ینلعابدین بن عه‌لی‌)
له‌ژێر فشاری خۆپیشانده‌راندا، سه‌رۆکی تونس به‌ناچاری وڵاتی به‌جێهێشت و به‌ره‌و سعودیه‌ هه‌ڵهات
سه‌رۆکی تونس بڕیاریدا بۆ خولی داهاتوی سه‌رۆکایه‌تی خۆی هه‌ڵنه‌بژێرێته‌وه‌
تونس: ژماره‌ی‌ كوژراوه‌كان له‌ خۆپیشاندانه‌كاندا گه‌شته‌ 30 كه‌س
تونس: ژماره‌ی‌ كوژراوه‌كانی‌ خۆپیشانده‌ران گه‌یشته‌ 14 كه‌س
تونس: ئه‌مه‌ریكا و رێكخراوی‌ لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی، نیگه‌رانی خۆیان له‌ به‌رامبه‌ر مامه‌ڵه‌ی‌ حكومه‌ت له‌گه‌ڵ خۆپیشانده‌ران ده‌ربڕی‌

Sbeiy.com © 2007-2011 All rights reserved    
ئه‌مه‌ریكا: له‌گه‌ڵ ئێران په‌یوه‌نده‌ی‌ راسته‌وخۆمان هه‌یه‌ مامۆستایانی هاوبه‌ش ستایشی سه‌رجه‌م مامۆستایانی‌ كوردستان ده‌كات به‌غدا؛ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دو بۆمبه‌وه، 70 كه‌س بون به‌ قوربانی‌ به‌هۆی‌ كوشتنی‌ خوشكه‌زاكه‌یه‌وه‌، میرێكی كوه‌یتی‌ له‌ سێداره‌ ده‌درێت چوارقوڕنه‌؛ كارمه‌ندانی به‌شی سیانه‌ی كاره‌با مانیانگرت بۆ وه‌رگرتنی خوێندكارانی هه‌رێم، نوێنه‌ری‌ 22 زانكۆی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێرن سوریا؛ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، 14 كه‌س كوژراون هه‌ولێر؛ چه‌ندین كه‌س ناویان له‌ناو ليستى (دامه‌زراوان) و (دانه‌مه‌زراوان)دا نه‌هاتوه‌ته‌وه‌ سه‌ركرده‌یه‌كی شۆڕشگێڕانی‌ لیبیا: قه‌زافی له‌ شاری‌ سیرته‌ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان: حكومه‌تی‌ توركیا گفتوگۆكانی‌ له‌گه‌ڵ كورد وه‌ستاندوه‌ هۆشیار زێباری‌: بونی په‌كه‌كه‌ له‌سه‌ر خاكی عێراق ناشه‌رعیه‌و جێگه‌ی‌ قبوڵكردن نیه‌ 5 هه‌زار یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبون له‌ شاره‌كاندا بۆ هێزه‌كانی ناوخۆ دروستده‌كرێت ئه‌ڵمانیا؛ تارا جاف و داریوشی‌ ئیقبالی‌ كۆنسێرتێك كۆیان ده‌كاته‌وه‌ سلێمانی؛ به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام بانگهێشتی دادگا کراو به‌ به‌ڵێننامه‌ی شه‌خسی ئازاد کرا شانۆگه‌ری‌ گێژه‌ن نمایش ده‌كرێ