تونسیه‌كان گۆڕانیان كرد
 تونس ده‌روازه‌ی راپه‌ڕین؟!




Monday, January 24, 2011
 
ستار محه‌مه‌د قادر

سه‌رۆكه‌ ده‌مامكداره‌كان، كاتێك لێیان ده‌قه‌ومێ له‌نێو خاك و میلله‌ته‌كه‌ی خۆیاندا، هه‌ست به‌ غوربه‌ت ده‌كه‌ن، كاتێك میلله‌ت لێیان راده‌په‌ڕێ و ده‌سه‌ڵات له‌ژێر ركێفیان ده‌رده‌هێنرێت، باش درك به‌وه‌ ده‌كه‌ن، له‌ هه‌ره‌می ده‌سه‌ڵات ده‌كه‌ونه‌ خواره‌وه‌، بۆیه‌ وه‌كو پیشه‌ی هه‌میشه‌ییان، له‌ كه‌سێكی پاڵه‌وانه‌وه‌ ده‌بن به‌ ترسنۆكترین مه‌خلوق، ئه‌وان وا راهاتون هه‌مو كاتێك له‌ پشتی مێزه‌وه‌ بڕیار ده‌ربكه‌ن، به‌ لایانه‌وه‌ ئاساییه‌ به‌ ته‌وقیعێكیان ملی ده‌یه‌ها ئینسان له‌ له‌شیان جیا بكه‌نه‌وه‌، پشتی مێزی لێ بترازێت، ئه‌وان شوێنێكی دیكه‌ نابیننه‌وه‌، ته‌نانه‌ت وه‌كو هاوڵاتییه‌كی ئاساییش له‌سه‌ر سه‌كۆی ژیان ده‌ربكه‌ون؟

تونس ده‌روازه‌ی شۆڕشێكی نوێ، شۆڕشێك ره‌نگبێت هیچ پێویستی به‌مانیفێستكردن نه‌بوبێت، زۆر ئاسایشه‌ هیچ كاراكته‌رێكی ناودارو كارێزمایی سه‌ركردایه‌تی و رێبه‌رایه‌تی نه‌كات، ئه‌م شۆڕشه‌ نه‌ شوێنی دیاره‌ و نه‌ش كات، ره‌نگه‌ له‌سه‌ر ده‌ستی كه‌سانێكی په‌راوێزخراوه‌وه‌، له‌ ناوه‌ندی یه‌كێك له‌ شه‌قامه‌كان، له‌هه‌ر چركه‌ ساتێك كه‌ خۆی بیه‌وێ و بڕیاری لێ بدات، ئه‌سپی خۆی به‌ره‌و خۆر تاو بدات، تا له‌وێ چیرۆكی ئه‌و پیاوه‌ قه‌زه‌مه‌ ترسنۆكانه‌ به‌ گوێی هه‌مو هه‌ساره‌كاندا بدات، حه‌قیقه‌تی ئه‌و پیاوانه‌ بدات به‌ده‌م تیشكی خۆره‌وه‌، كه‌ دور له‌ گۆڕه‌پان، تا له‌پشتی مێزه‌وه‌ن، خۆیان وه‌كو پاڵه‌وان و هاوڵاتییان زۆر له‌مشك بچوكتر ده‌بینن؟!

ئاخ چه‌ند كارێكی سه‌خت و دژواره‌، مرۆڤ باس له‌ دادپه‌روه‌ری بكاو له‌ هه‌مان كاتدا خودی خۆی گه‌وره‌ترین سته‌مكار بێت، چ شتێك له‌وه‌ ناخۆشتره‌، سه‌رۆكی وڵاتێك ببی و له‌ وڵاتێكی دیكه‌ داوای مافی په‌نا به‌رێتی بكه‌یت. چ مه‌رگه‌ ساتێكه‌ مرۆڤه‌ ترسنۆكه‌كان جڵه‌وی ده‌سه‌ڵاتیان به‌ ده‌سته‌وه‌ بێت، چیش له‌وه‌ ناخۆشتره‌ له‌شاردا نیشته‌جێ ببی و ئه‌و پیاوه‌ ترسنۆكانه‌ یاسای دارستان به‌سه‌رتدا پێڕۆ بكه‌ن!

مرۆڤ كاتێك خۆسوتاندنی گه‌نجێك ده‌بینێت، ئه‌وه‌ی لێده‌خوێنێته‌وه‌، ئه‌وی مرۆڤ چیدیكه‌ ئه‌و ژیانه‌ی ناوێت، وا به‌ ناوی یاساوه‌ هه‌مو ده‌رگاو په‌نجه‌ره‌كان به‌ڕویدا داده‌خرێت، چیتر رێگه‌ به‌خۆی نادات، شكۆمه‌ندی ئه‌و وه‌كو ئینسان بخرێته‌ ژێر پرسیاره‌وه‌و بریندار بكرێت، چونكه‌ هه‌ر كاتێ ئینسان زه‌لیلی پێ هه‌زم كرا، ئه‌وه‌ ده‌بێت به‌لایه‌وه‌ ئاسایی بێت، له‌ ئینسان بچوكتر بیبینن و له‌ویش بچوكتر مامه‌ڵه‌ بكرێت!

راپه‌ڕینی گه‌لی تونس، به‌ حه‌قیقه‌ت بریتییه‌ له‌ شۆڕشێك، شۆڕشێك بارگاوی نییه‌ به‌ هیچ ئایدیا و ئایدۆلۆژیایه‌كی درۆزنانه‌ی سه‌رده‌م، به‌ڵكو گوزارشت له‌ شۆڕشێكی جه‌ماوه‌ری ده‌كات، شۆڕشێك داكۆكی له‌ سه‌ره‌تایترین مافه‌كانی مرۆڤ ده‌كات، میلله‌تی تونس توانییان به‌ پراكتیكی ئه‌وه‌ بۆ هه‌مو رژێمه‌ سته‌مكاره‌كان بسه‌لمێنن، نان بڕین، چه‌نده‌ مه‌ترسیدارتره‌ له‌ مل بڕین؟!

تونسییه‌كان ئه‌وه‌یان سه‌لماند، كاتێك میلله‌ت بڕیار بدات، ئاماده‌یی ئه‌وه‌یان تێدایه‌ له‌ پێناو داكۆكیكردن له‌ شكۆمه‌ندییان وه‌كو ئینسان، قوربانی به‌ ژیانی خۆیان ده‌ده‌ن، جگه‌ له‌وه‌ی ئیراده‌ی تونسییه‌كان ئه‌و هاوكێشه‌ نێو ده‌وڵه‌تی و ئێقلیمیانه‌ی ئاوه‌ژو كرده‌وه‌، وا هاوكێشه‌ سیاسییه‌ نا ته‌ندروسته‌كان نه‌خشه‌ی بۆ داده‌ڕێژن، چونكه‌ زۆرینه‌ی سه‌رۆكه‌كان، جگه‌ له‌وه‌ی ئابوری وڵات و له‌شكر و هێزه‌ ئه‌منی و هه‌واڵگرییه‌كان له‌ چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌تدا، ته‌نها بۆ مانه‌وه‌ی خۆیان به‌كارده‌هێنن، هه‌مو كاتێك ئیش بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ن، له‌پێناو به‌هێزكردنی پێگه‌ی خۆیان، كورسی سه‌رۆكایه‌تی بۆ ئه‌وه‌ به‌كاربهێنن تا پشتگیریی نێوده‌وڵه‌تی و هه‌رێمایه‌تی بۆ مانه‌وه‌یان مسۆگه‌ر بكه‌ن، به‌ڵام تونس و تونسییه‌كان، بون به‌ هه‌وێنی ره‌نگدانه‌وه‌ی واقیعی نوێی میلله‌تانی زیندوی جیهان و ئه‌و سه‌روه‌ریه‌یان بۆ خۆیان تۆمار كرد، له‌ شوێن راكردنی خه‌ڵكی سیڤیل له‌ سته‌مكارییه‌كانی ده‌سه‌ڵات، سه‌رۆكه‌ كارتۆنییه‌كه‌یان وڵات به‌جێده‌هێڵێ و له‌ وڵاتان داوای مافی په‌نا به‌رێتی ده‌كات؟!

هه‌ر چه‌نده‌ ئه‌وه‌ی له‌ تونس رویدا، به‌دوری ده‌زانم ته‌نها له‌و وڵاته‌دا بارگه‌ی خۆی بخاو په‌ل نه‌هاوێت بۆ ناو تخوبی ئه‌و وڵاتانه‌ی وا غه‌ریزه‌ حوكمڕانییان ده‌كات، راسته‌ تونس بو به‌ ده‌روازه‌ی راپه‌ڕین و به‌رجه‌سته‌كردنی شۆڕشێكی نوێ له‌سه‌ر ئاستی جیهان، به‌ڵام شۆڕشێك هه‌ر له‌گه‌ڵ راكردنی سه‌رۆكه‌ بیست و سێ ساڵییه‌كه‌ی تونسدا، ئاسۆی له‌چه‌ند ولا`تێكی دیكه‌ ده‌ركه‌وت، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر سوتاندنی گه‌نجێك ببێت به‌ هۆی هه‌ڵگیرسانی بڵێسه‌ی ئاگری گه‌وره‌ترین شۆڕش له‌ مێژوی مرۆڤایه‌تیدا، نابێت ئه‌وه‌یش به‌دور بزانین، زۆربه‌ی گه‌لان، له‌پێناو داكۆكیكردن له‌ شكۆمه‌ندییان وه‌كو ئینسانگه‌لێكی خاوه‌ن ماف و به‌رجه‌سته‌كردنی دادپه‌روه‌ریی، ده‌بێت به‌ ده‌روازه‌ی تونسدا تێبپه‌ڕن!

 
     Print     Send this link     Add to favorites
 
دوڕوه‌کان له‌ پاریس دا
بۆچی‌ تونسیه‌كان سه‌ركه‌وتوبون و ئێرانیه‌كان شكستیان هێنا
تونس چی پێوتین؟
كه‌نه‌دا دڵنیاییدایه‌ گه‌لی تونس سه‌باره‌ت به‌ راده‌ستکردنه‌وه‌ی برایه‌کی له‌یلا ته‌رابلوسی
تونس، 12 وه‌زیری‌ نوێ له‌ حكومه‌تی نوێ دانران
رێكخراوێكی مافپه‌روه‌ری‌ سعودیه‌ داوای‌ ده‌ركردنی سه‌رۆكی‌ تونس ده‌كات له‌ خاكه‌كه‌یان
خێزانی ئه‌و گه‌نجه‌ی له‌تونس خۆی سوتاند، 10 هه‌زار یۆرۆیان بۆ فرۆشتنی عه‌ره‌بانه‌که‌ی بوعه‌زیزی ره‌تکرده‌وه‌
خۆپیشاندانی هاوڵاتیانی تونس به‌رده‌وامه‌و داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حکومه‌تی کاتی ده‌که‌ن
شۆڕش و میلله‌تی ئازا...
تونس ده‌روازه‌ی راپه‌ڕین؟!
خۆپیشاندانه‌کان له‌ تونس دژی لابردنی به‌رپرسانی سه‌ر به‌ ده‌سه‌ڵاتی پێشو به‌رده‌وامه‌
"شۆڕشی یاسه‌مین" له‌ تونس به‌ره‌وکوێ
دیموکراسی خۆرئاوایی و خۆرهه‌ڵاتی
خێزانی ئه‌و گه‌نجه‌ی له‌تونس خۆی سوتاند، 10 هه‌زار یۆرۆیان بۆ فرۆشتنی عه‌ره‌بانه‌که‌ی بوعه‌زیزی ره‌تکرده‌وه‌
خۆراک و ئازادی و دادگایی کردنی تاوانباران و گێڕانەوەی پارە دزراوەکان
تونس: حكومه‌تی كاتی‌ دانی نا به‌ سه‌رجه‌م پارت و كۆمه‌ڵه‌ سیاسیه‌كانی‌ نه‌یاری‌ رژێمی پێشو
تونس: یه‌كه‌م شۆڕشی عه‌ره‌ب
بۆنی خۆشی گوڵی یاسەمین دەگاتە لای خۆمان
تونس؛ (33) که‌س له‌ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌ی بن عه‌لی و هاوسه‌ره‌که‌ی ده‌ستگیر کراون
داهێنانی یاخیبو نامرێت
رزگاربونی جیهانی عه‌ره‌بی
شۆڕشی‌ یاسه‌مینیی‌، دیكتاتۆره‌كانی‌ ناوچه‌كه‌ ده‌ترسێنێت
گرافیك نیوز: تونس ماوه‌ی مانگێك له‌ ناڕه‌زایی و خۆپیشاندان، حوكمی دیكتاتۆری هه‌ڵته‌كاند
ئینته‌رنێت... دێوه‌زمه‌ی‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی‌ عه‌ره‌ب
شۆڕشی‌ گه‌لی‌ تونس و سه‌رزه‌نشته‌كه‌ی‌ قه‌زافی‌
كوردستانی‌ تونس...
به‌ پێچه‌وانه‌ی عێراق، ئایا تونس ده‌بێته‌ نمونه‌یه‌كی جوانی دیموكراتی
په‌ندی‌ تونس
به‌ڵگه‌نامه‌كانی‌ ویكیلیكس سه‌باره‌ت به‌ بنه‌ماڵه‌ فه‌رمانڕه‌واکه‌ی تونس
رۆژنامه‌ی‌ لۆمۆند: له‌یلا ماتری، هاوسه‌ری‌ سه‌رۆكی تونس‌ 1.5 ته‌ن ئاڵتونی له‌گه‌ڵ خۆیدا بردوه‌ بۆ دوبه‌ی
تونس؛ حکومه‌تی نوێ پێکهات و سه‌رجه‌م گیراوه‌ سیاسییه‌کانیش ئازاد ده‌کرێن
چانسی وڵاتی تونس
وتاره‌كه‌ی هیلاری كلینتۆن له‌ سه‌ر روداوه‌كانی تونس
تونس و په‌ندێك بۆ دیکتاتۆرەکان
گه‌لی‌ تونس و سه‌ركرده‌كه‌ی‌، په‌ندێك بۆ ده‌سه‌لاَته‌ دیكتاتۆره‌كان
وانه‌یه‌ك له‌ تونسه‌وه‌
تونس؛ ئه‌مڕۆ به‌ به‌شداری لایه‌نه‌کانی ئۆپۆزسیۆن حکومه‌تی نوێ پێکده‌هێنرێت
وه‌ده‌رنانی سه‌رۆكی تونس: هه‌لێك بۆ عه‌ره‌به‌ ئۆتۆكراته‌كان بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی‌ خه‌ڵك
تونس... سه‌رۆك هه‌ڵات
روخانی‌ بتێكی‌ تری‌...
سه‌رکه‌وتنی گه‌لانی تونس... ئیراده‌ی گه‌ل و شکانی صه‌نه‌مه‌کان
بن عه‌لی‌ هه‌ڵهات...
عارەبانەکەی (محه‌مه‌د بوعه‌زیزی) دەسەڵاتی لە تونس گۆڕی
گه‌لی تونس بڕیاری ژیانیدا و سه‌رۆك هه‌ڵات
تونسیه‌كان گۆڕانیان كرد
تونس؛ خۆپیشاندانی لاوان، ته‌نگی به‌ حكومه‌ته‌كه‌ی (بن عه‌لی) هه‌ڵچنیوه‌
سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا ستایشی بوێری‌ هاوڵاتیانی‌ تونسی كرد
ژیاننامه‌ی‌ سه‌رۆكی‌ تونس (زه‌ینلعابدین بن عه‌لی‌)
له‌ژێر فشاری خۆپیشانده‌راندا، سه‌رۆکی تونس به‌ناچاری وڵاتی به‌جێهێشت و به‌ره‌و سعودیه‌ هه‌ڵهات
سه‌رۆکی تونس بڕیاریدا بۆ خولی داهاتوی سه‌رۆکایه‌تی خۆی هه‌ڵنه‌بژێرێته‌وه‌
تونس: ژماره‌ی‌ كوژراوه‌كان له‌ خۆپیشاندانه‌كاندا گه‌شته‌ 30 كه‌س
تونس: ژماره‌ی‌ كوژراوه‌كانی‌ خۆپیشانده‌ران گه‌یشته‌ 14 كه‌س
تونس: ئه‌مه‌ریكا و رێكخراوی‌ لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی، نیگه‌رانی خۆیان له‌ به‌رامبه‌ر مامه‌ڵه‌ی‌ حكومه‌ت له‌گه‌ڵ خۆپیشانده‌ران ده‌ربڕی‌

Sbeiy.com © 2007-2011 All rights reserved    
ئه‌مه‌ریكا: له‌گه‌ڵ ئێران په‌یوه‌نده‌ی‌ راسته‌وخۆمان هه‌یه‌ مامۆستایانی هاوبه‌ش ستایشی سه‌رجه‌م مامۆستایانی‌ كوردستان ده‌كات به‌غدا؛ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دو بۆمبه‌وه، 70 كه‌س بون به‌ قوربانی‌ به‌هۆی‌ كوشتنی‌ خوشكه‌زاكه‌یه‌وه‌، میرێكی كوه‌یتی‌ له‌ سێداره‌ ده‌درێت چوارقوڕنه‌؛ كارمه‌ندانی به‌شی سیانه‌ی كاره‌با مانیانگرت بۆ وه‌رگرتنی خوێندكارانی هه‌رێم، نوێنه‌ری‌ 22 زانكۆی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێرن سوریا؛ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، 14 كه‌س كوژراون هه‌ولێر؛ چه‌ندین كه‌س ناویان له‌ناو ليستى (دامه‌زراوان) و (دانه‌مه‌زراوان)دا نه‌هاتوه‌ته‌وه‌ سه‌ركرده‌یه‌كی شۆڕشگێڕانی‌ لیبیا: قه‌زافی له‌ شاری‌ سیرته‌ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان: حكومه‌تی‌ توركیا گفتوگۆكانی‌ له‌گه‌ڵ كورد وه‌ستاندوه‌ هۆشیار زێباری‌: بونی په‌كه‌كه‌ له‌سه‌ر خاكی عێراق ناشه‌رعیه‌و جێگه‌ی‌ قبوڵكردن نیه‌ 5 هه‌زار یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبون له‌ شاره‌كاندا بۆ هێزه‌كانی ناوخۆ دروستده‌كرێت ئه‌ڵمانیا؛ تارا جاف و داریوشی‌ ئیقبالی‌ كۆنسێرتێك كۆیان ده‌كاته‌وه‌ سلێمانی؛ به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام بانگهێشتی دادگا کراو به‌ به‌ڵێننامه‌ی شه‌خسی ئازاد کرا شانۆگه‌ری‌ گێژه‌ن نمایش ده‌كرێ