خۆپیشاندانی هاوڵاتیانی میسر بۆ کۆتاییهێنان به ده‌سه‌ڵاتی موباره‌ک، زۆربه‌ی شاره‌کانی گرتوه‌ته‌وه
Saturday, January 29, 2011 |
|
|
(سبه‌ی):
دوای 4 رۆژ له‌ده‌ستپێکردنی خۆپیشاندان و ناڕه‌زاییه‌کانی هاوڵاتیانی میسر دژی ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی حوسنی موباره‌کی سه‌رۆکی وڵات، دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ (هه‌ینی) خۆپیشاندان له‌زۆربه‌ی شاره‌کانی ئه‌و وڵاته ده‌ستیپێکرد.
به‌هۆی رێوشوێنی توندی هێزه ئه‌منییه‌کانه‌وه جه‌ماوه‌ری خۆپیشانده‌ر نه‌یانتوانیوه له‌دامه‌زراوه‌کانی ده‌وڵه‌ت نزیکببنه‌وه، له‌کاتێکدا باس له‌بڵاوبونه‌وه‌ی هێزه ئه‌منییه‌کان ده‌کرێت له‌نێو خۆپیشانده‌راندا به‌جلوبه‌رگی مه‌ده‌نییه‌وه.
به‌پێی هه‌واڵی که‌ناڵه‌کانی راگه‌یاندن، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌کانه‌وه هێرشکراوه‌ته سه‌ر په‌یامنێرو ستافی که‌ناڵه‌کانی (ئه‌لجه‌زیره‌و بی بی سی و ئه‌لعه‌ره‌بییه) و چوار رۆژنامه‌نوسی فه‌ره‌نسیش ده‌ستگیر کراون.
به‌پێی هه‌واڵێکی که‌ناڵی جه‌زیره‌ش، هێزه ئه‌منییه‌کان رێگرییان کردوه لههاتوچۆکردن و به‌شداریکردنی محه‌مه‌د به‌رادعی سه‌رۆکی کۆمه‌ڵه‌ی نیشتیمانی بۆ گۆڕان، له‌خۆپیشاندانه‌کاندا، که دوێنێ (پێنجشه‌ممه) گه‌ڕایه‌وه بۆ میسر.
پێشتریش ئاژانسی هه‌واڵی (رۆیته‌رز) بڵاویکرده‌وه، له سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆوه حکومه‌تی میسر سه‌رجه‌م تۆڕه‌کانی په‌یوه‌ندی و ئینته‌رنێت و ته‌له‌فۆنی له‌وڵاتدا راگرتوه.
|
|
Print |
|
Send this link
|
Add
to favorites
|
|
|