ئیسماعیل عه‌بدولڕه‌حمان
پاكی و ناپاكی پێوه‌ری ده‌ستنیشانكردنی پاشه‌ڕۆژی سه‌رۆكی هه‌ر وڵاتێكه، نه‌وه‌ك ده‌زگای هه‌واڵگری و ئاسایش و هێزی گه‌وره‌ی سه‌ربازی، بۆیه ئه‌و سه‌رۆكانه‌ی خۆیان به‌پاكی راده‌گرن و چاویان له‌سه‌روه‌ت و سامان و خوێنڕشتنی گه‌له‌كه‌یان نییه، ئه‌وانه نایابترین دواڕۆژی پڕ له ئاسایش و به‌خته‌وه‌ری بۆ خۆیان له‌وڵاته‌كه‌یان دابین ده‌كه‌ن و هه‌تا هه‌تایه‌ش نه‌وه له‌دوای نه‌وه‌ی گه‌له‌كه‌یان هه‌ربه گه‌وره‌یی و شكۆداری ده‌مێننه‌وه و ده‌بنه جێگای شانازی پێكردنی گه‌له‌كه‌یان هه‌روه‌ك غاندی و هۆشی منه و ماندێلا و ...هتد.
به‌ڵام سه‌رۆكه ناپاكه‌كان ئه‌وانه‌ی له‌به‌ر خیانه‌ت لهگهلهكهیان وه‌ك قه‌له‌ڕه‌ش دێنه‌به‌ر چاوی میلله‌ته‌كه‌یان، ئه‌وانیش له‌به‌ر دهبهنگییان واده‌زانن گه‌له‌كه‌یان هه‌ست به‌و ره‌شیه‌ی ئه‌وان ناكه‌ن و بهكۆتری سپی دێته به‌رچاویان، چونكه واده‌زانن روح ده‌رهێنان له‌لاشه‌ی رۆڵه‌كانی گه‌ل بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان و دزینی سه‌روه‌ت و سامانی میلله‌ت هه‌موی بۆ ئه‌وان ره‌وایه و میلله‌تیش له‌و ئاسته دانییه، له‌و خیانه‌تانه بپێچێته‌وه، بۆیه ئه‌وان له‌جیاتی حساب بۆ ئیراده‌ی میلله‌ت و داخوازیه ره‌واكانیان بكه‌ن، ئه‌وان خه‌م لهزاوزێی خۆیان ده‌خۆن بۆ ئه‌وه‌ی نه‌وه‌یان زۆربێت شوێنیان بگرنه‌وه و كورسی سه‌رۆكایه‌تی وڵات له‌نه‌وه‌ی ئه‌وان به‌ولاوه به‌كه‌سی دیكه نه‌درێ.
كورد له‌كۆنه‌وه وتویه‌تی "ئاش له‌خه‌یاڵێك و ئاشه‌وان له‌خه‌یاڵێك" سه‌رۆك له هه‌وڵی لهجێخۆدانانی كوڕه‌كه‌یه‌تی، به‌ڵام له‌وكاته‌دا میلله‌ت ده‌ڵێ: سه‌رۆك كاتی راویهتی، ئه‌ی قوڕ به‌سه‌ر ئه‌و سه‌رۆكه‌ی میلله‌ته‌كه‌ی له هه‌وڵی راویهتی، كه‌هه‌ر بهڕاونانیش له‌وڵات كۆتایی نایه، به‌ڵكو له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیش پۆلیسی ئینتهرپۆڵیشی له‌دوایه، وه‌ڵا من بوایه‌م له‌جیاتی ئه‌و سه‌رۆكانه‌ی میلله‌تیان به‌نیازن راویان بكه‌ن، هه‌ر پێش راوكردنم خۆم هه‌ڵده‌هاتم، چونكه بێگومان دره‌نگ یا زو چاره‌نوسی هه‌مو سه‌رۆكێكی ناپاك به‌گه‌ل و نیشتیمان هه‌ڵاتنه له‌ده‌ست توڕه‌یی میلله‌ته‌كه‌ی.