(سبه‌ی):
سه‌رۆكی رێكخراوی كۆمكاری عه‌ره‌بی پێیوایه پێویسته سیاسه‌تكردن له میسردا گۆڕانی به‌سه‌ردابێت و داوكاری گه‌نجانیش جێبه‌جێ بكرێت.
عه‌مر مو‌سا، وه‌زیری پێشوی ده‌ره‌وه‌ی میسر‌و سه‌رۆكی ئێستای رێكخراوی كۆمكاری عه‌ره‌بی، سه‌باره‌ت به داواكاریه‌كانی جه‌ماوه‌ری راپه‌ڕیوی میسر، له لێدوانێكدا رایگه‌یاند: پێویسته شێوازی سیاسه‌تكردن له میسر گۆڕانی به‌سه‌ردا بهێنرێت و سه‌رجه‌م داواكاریه‌كانی گه‌نجانی خۆپیشانده‌ریش جێبه‌جێ بكرێت.
له لێدوانه‌كه‌یدا مو‌سا باسی لهوهكردوه: پێویسته ته‌وژمی توڕه‌یی داواكاری جه‌ماوه‌ر به هه‌ند وه‌ربگیرێت و وه‌ڵامی سه‌رجه‌م داواكاریه‌كانی گه‌نجان بدرێته‌وه.
ئه‌وه‌شی وتوه: سه‌باره‌ت به رێره‌وی سیاسی داهاتوی میسر، له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كاندا له وتوێژداین.
ئه‌م لێدوانه‌ی عه‌مر مو‌سا، یه‌كه‌مین هه‌ڵوێستی رێكخراوه‌كه‌یه‌تی، له‌وكاته‌وه‌ی خۆپیشاندانه جه‌ماوه‌ریه‌كانی میسر، له رۆژی (سێشه‌ممه)ی داهاتوه‌وه ده‌ستیپێكردوه.