140‌ و ئاینده‌ی‌ كه‌ركوك و ناوچه‌ دابڕاوه‌کان
 ئه‌فسانه‌ی‌ كه‌ركوك




Thursday, August 23, 2007
 
عه‌زیز ره‌ئووف
یا كه‌ركوك‌و خانه‌قین... یا تا ماوین ده‌جه‌نگین
                              "دروشمێكی‌ دوای‌ راپه‌ڕین"
ئه‌م دروشمه‌ی‌ سه‌ره‌وه‌ قسه‌ی‌ سه‌ر وێردی‌ زۆرێك له‌ تاكه‌كانی‌ كۆمه‌ڵگای‌ كوردی‌ دوای‌ راپه‌ڕین بوو. دوای‌ راپه‌ڕین كه‌ سێ‌ پارێزگای‌ كوردی‌ ئازادده‌كرێت، ئیدی‌ گیانی‌ حه‌ماسه‌تی‌ خه‌ڵك ده‌گاته‌ ئه‌و راده‌یه‌ی‌ كه‌ شاره‌كانی‌ تری‌ وه‌ك كه‌ركوك‌و خانه‌قینیش به‌ پێشمه‌رگه‌ بسپێرێت. به‌ڵام دوای‌ شه‌ڕی‌ ناوخۆ‌و ئاودیوكردنی‌ سامانی‌ سروشتیی‌ كوردستان‌و گه‌نده‌ڵیی‌ ئیداریی‌ له‌م وڵاته‌دا، ئیدی‌ ورده‌ ورده‌ ئه‌م دروشمه‌ چ لای‌ سه‌ركردایه‌تیی‌ سیاسیی‌ كوردی‌‌و چ لای‌ كۆمه‌ڵانی‌ خه‌ڵكی‌ كوردستان كاڵبوونه‌وه‌ به‌خۆوه‌ ده‌بینێت.
ئیستا دوای‌ بوونی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ كورد له‌ به‌غدا‌و چه‌سپاندنی‌ ماده‌ی‌ (140) له‌ ده‌ستووری‌ عێراقدا، ده‌كه‌وینه‌ به‌رده‌م قۆناغێكی‌ تره‌وه‌. ئیدی‌ كه‌سێك نییه‌ شه‌ڕی‌ له‌گه‌ڵدا بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ركوك به‌ پێشمه‌رگه‌ بسپێرینه‌وه‌. ئیستا كه‌ركوك شارێكی‌ داگیركراو نییه‌ تا مابین بۆی‌ بجه‌نگین، به‌ڵكو ئێستا كورد له‌ به‌غدا به‌رزترین پۆستی‌ باڵای‌ هه‌یه‌‌و له‌ به‌ڕێوه‌بردنی‌ شاری‌ كه‌ركوكیشدا كورده‌كان به‌شی‌ شێریان به‌ركه‌وتووه‌. عێراق له‌ ئێستادا سوپایه‌كی‌ یه‌كگرتووشی‌ نییه‌ تاكو تا مابین جه‌نگی‌ له‌گه‌ڵدا بكه‌ین. به‌ڵام پرسیار له‌وه‌دایه‌ بۆچی‌ هه‌نگاوه‌كانی‌ لیژنه‌ی‌ چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌كانی‌ كه‌ركوك هێنده‌ به‌ سستی‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت؟ خه‌تای‌ خۆمانه‌ یاخود زۆرینه‌ی‌ عه‌ره‌به‌كان؟ ئه‌مانه‌ كۆمه‌ڵه‌ پرسیارگه‌لێكی‌ جدیین‌و كه‌متازۆر پێویسته‌ له‌سه‌ریان هه‌ڵوێسته‌ بكه‌ین. ماوه‌ی‌ چه‌ند مانگێك بۆ جێبه‌جێكردنی‌ ماده‌ی‌ (140) كاتێكی‌ هێنده‌ كه‌مه‌ كه‌ زۆرێك له‌ ئێمه‌ ره‌نگه‌ كه‌متازۆر ئومێدمان دۆڕاندبێت كه‌ ئه‌م ماده‌یه‌ له‌ واده‌ی‌ خۆیدا جێبه‌جێده‌كرێت. ئه‌مه‌ش په‌یوه‌ندیی‌ به‌و راستییه‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌ تا ئه‌م چركه‌ساته‌ هیچ ئه‌گه‌رێك له‌ئارادا نییه‌ كه‌ قۆناغه‌كانی‌ "سه‌رژمێریی‌‌و راپرسیی‌" ئه‌نجامبدرێت.
به‌ بڕوای‌ من كێشه‌ی‌ كه‌ركوك به‌ ته‌نها كێشه‌ی‌ شارێكی‌ ئێمه‌ نییه‌ كه‌ گه‌ره‌كمانه‌ بگه‌رێته‌وه‌ سه‌ر هه‌رێمی‌ كوردستان، به‌ڵكو كێشه‌ به‌ر له‌ هه‌رشت ئه‌و عه‌قڵییه‌ته‌یه‌ له‌ زاكیره‌ی‌ زۆرینه‌ی‌ عێراقدا چه‌سپیوه‌ كه‌ عه‌قڵییه‌تێكه‌ نایه‌وێت هیچ كێشه‌یه‌ك به‌ دیالۆگ‌و سه‌رژمێریی‌‌و راپرسیی‌ ئه‌نجامبدرێت.
ئه‌مه‌ له‌لایه‌ك، له‌لایه‌كی‌ تره‌وه‌ كێشه‌ی‌ سه‌ركردایه‌تیی‌ سیاسیی‌ كوردییه‌ كه‌ هه‌رچه‌نده‌ له‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ به‌رێوه‌بردنی‌ عێراقیشدا ده‌ستی‌ هه‌یه‌، كه‌چی‌ چانسی‌ ئه‌وه‌ی‌ نییه‌ كێشه‌ی‌ كه‌ركوك به‌ شێوه‌یه‌كی‌ جدیی‌ بوروژێنێت‌و فشارێك بخاته‌ سه‌ر ئه‌وانه‌ی‌ كه‌ نیگه‌رانن به‌رامبه‌ر چاره‌سه‌ركردنی‌ ئه‌م كێشه‌یه‌.
لێره‌دا ده‌كه‌وینه‌ به‌رده‌م دوو خاڵی‌ زۆر گرنگه‌وه‌:
یه‌كه‌م: گه‌ر ماده‌ی‌ (140) له‌واده‌ی‌ خۆیدا "كه‌ چه‌ند مانگێكی‌ ماوه‌" جێبه‌جێبكرێت، چی‌ رووده‌دات؟ چ گره‌نتیه‌ك هه‌یه‌ كه‌ ئه‌م شاره‌ ناكرێته‌ گۆمی‌ خوێن؟ له‌ كاتێكدا له‌ ئێستادا كه‌ركوك یه‌كێكه‌ له‌و شارانه‌ی‌ كه‌ زۆرترین كاری‌ ته‌قینه‌وه‌ی‌ له‌سه‌ر ئاستی‌ پارێزگاكانی‌ تری‌ عێراقدا تێدا ئه‌نجامده‌درێت‌و ره‌نگه‌ ساده‌ترین كه‌س ئه‌وه‌ بزانێت كه‌ له‌به‌رئه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌ جێبه‌جێكردنی‌ ماده‌ی‌ (140) نزیكده‌بینه‌وه‌. لێره‌وه‌ كێشه‌ی‌ كه‌ركوك چاره‌سه‌ربكرێت، ئه‌وا ده‌چێته‌وه‌ سه‌ر هه‌رێمی‌ كوردستان‌و زۆرینه‌ی‌ عه‌ره‌بییش "به‌تایبه‌تی‌ سوننه‌كان" به‌مه‌ رازیی‌ نابن‌و ئیدی‌ كه‌ركوكێك ده‌بینین كه‌ به‌جارێك ده‌بێته‌ شوێنێك بۆ چالاكیی‌ تیرۆرستان.
دووه‌م: گه‌ر ماده‌ی‌ (140) له‌ واده‌ی‌ خۆیدا جێبه‌جێنه‌كرێت، چی‌ رووده‌دات؟
ئایا سه‌ركردایه‌تیی‌ سیاسیی‌ كوردستان ئاماده‌یی‌ تێدایه‌ بۆ فشاركردنه‌ سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارانی‌ به‌غدا (كه‌ كورد خۆی‌ له‌ به‌غدا حوكمده‌كات) كه‌ ئه‌م ماده‌یه‌ له‌ واده‌ی‌ خۆیدا چاره‌سه‌ربكات؟ ئایا كه‌سمان به‌ رووخساری‌ سه‌ركردایه‌تیی‌ سیاسیی‌ كوردییه‌وه‌ نیگه‌رانی‌ ده‌بینین به‌وه‌ی‌ كه‌ وا ته‌واو له‌ واده‌ی‌ جێبه‌جێكردنی‌ ماده‌ی‌ (140) نزیكده‌بینه‌وه‌‌و هیچیش نه‌كراوه‌؟ گرنگترین پرسیاریش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئایا دوای‌ جێبه‌جێنه‌كردنی‌ ماده‌ی‌ (140) ئاماده‌یی‌ ئه‌وه‌مان تێدا ده‌بێت تا ماوین بۆ كه‌ركوك بجه‌نگین؟ ئه‌مانه‌‌و چه‌نید پرسیاری‌ تر له‌ چه‌ند مانگی‌ ئاینده‌دا وه‌ڵامه‌كانیمان ده‌ستده‌كه‌وێت.
هه‌ر چۆنێك بێت ئێستا كورد له‌به‌رده‌م قۆناغێكی‌ ته‌واو ئاڵۆزدایه‌. ماده‌ی‌ (140)ی‌ تایبه‌ت به‌ ئاساییكردنه‌وی‌ شاری‌ كه‌ركوك ئه‌و ماده‌یه‌یه‌ كه‌ ده‌توانین ئیستیعاره‌ی‌ بكه‌ین بۆ زۆرێك له‌ كێشه‌ ئاڵۆزه‌كانی‌ تری‌ عێراق، به‌وه‌ی‌ كه‌ گروپ‌و نه‌ته‌وه‌ جیاوازه‌كانی‌ عێراق به‌ جێبه‌جێكردنی‌ ماده‌یه‌ك كه‌متازۆر یه‌كتری‌ قبوڵناكه‌ن. ئه‌وه‌ی‌ له‌م نێوه‌نده‌دا ونده‌بێت، مافی‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كه‌ كه‌ كورد خۆی‌ له‌ به‌غدا حوكمده‌كات، كه‌چی‌ چانسی‌ ئه‌وه‌شی‌ نییه‌ كێشه‌ی‌ كه‌ركوك، وه‌ك شارێكی‌ مێژوویی‌ كوردی‌ چاره‌سه‌ربكات.

 
     Print     Send this link     Add to favorites
 
كه‌ركوك ‌و نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان
كه‌ركوك و بۆچوونێكی جیاواز
كه‌ركوك، ناشه‌فافییه‌تی‌ ده‌سه‌ڵات
کێشه‌ی که‌رکوک، هه‌ڵوێستی خه‌ڵکی کوردستان ‌و سه‌رکردایه‌تی سیاسیی کورد له‌نێوان دوێنێ ‌و ئه‌مڕۆدا
پارتی‌ و یه‌كێتی‌
به‌رپرسیاری‌ سه‌ره‌كی‌ جێبه‌جێنه‌كردنی‌ مادده‌ی‌ 140ن
شكستی‌ ئیراده‌ی‌ نه‌ته‌وه‌یی‌، تراژیدیای‌ كه‌ركوك وه‌ك نموونه‌
كه‌ركوك، كورد داواكار و داوالێكراو!
ئه‌فسانه‌ی‌ كه‌ركوك
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: كورد ناتوانێت هه‌موو ناوچه‌ دابڕاوه‌كان بگێڕێته‌وه‌
سه‌ركردایه‌تی‌ كورد ستراتیژیی‌ روون ‌و ئاشكرایان له‌ به‌رامبه‌ر جێبه‌جێكردنی‌ مادده‌ی‌ 140دا نییه‌
ئه‌ندامێكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ كه‌ركوك:
وه‌زیره‌ كورده‌كان له‌ به‌غدا به‌كاری‌ خۆیان هه‌ڵنه‌ساون، ده‌بوایه‌ بایه‌خی‌ ته‌واویان بدایه‌ به‌ كه‌ركوك‌ و ناوچه‌ دابڕاوه‌كان
كێ به‌‌رپرسه‌‌ له‌‌ جێبه‌‌جێ نه‌‌بوونی مداده‌‌ی 140؟ ئه‌‌مریكا، عه‌‌ره‌‌ب‌ یان كورد؟
كه‌ركوك له‌نێوان ته‌سلیمبوون به‌واقع و خۆگورجكردنه‌وه‌دا
مادده‌ی 140له‌نێوان جێبه‌جێكردن و هه‌ڵپه‌ساردندا
مادده‌ی‌ 140 له‌ نێوان مێژوو و واقیعدا
هه‌مووان عاشقی‌ كه‌ركوكین
بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی‌ كتێبی‌ نووسه‌ره‌ كورده‌كان، مامۆستایه‌كی‌ تورك كتێبێك له‌سه‌ر كه‌ركوك ده‌نووسێت

Sbeiy.com © 2007-2011 All rights reserved    
ئه‌مه‌ریكا: له‌گه‌ڵ ئێران په‌یوه‌نده‌ی‌ راسته‌وخۆمان هه‌یه‌ مامۆستایانی هاوبه‌ش ستایشی سه‌رجه‌م مامۆستایانی‌ كوردستان ده‌كات به‌غدا؛ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دو بۆمبه‌وه، 70 كه‌س بون به‌ قوربانی‌ به‌هۆی‌ كوشتنی‌ خوشكه‌زاكه‌یه‌وه‌، میرێكی كوه‌یتی‌ له‌ سێداره‌ ده‌درێت چوارقوڕنه‌؛ كارمه‌ندانی به‌شی سیانه‌ی كاره‌با مانیانگرت بۆ وه‌رگرتنی خوێندكارانی هه‌رێم، نوێنه‌ری‌ 22 زانكۆی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێرن سوریا؛ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، 14 كه‌س كوژراون هه‌ولێر؛ چه‌ندین كه‌س ناویان له‌ناو ليستى (دامه‌زراوان) و (دانه‌مه‌زراوان)دا نه‌هاتوه‌ته‌وه‌ سه‌ركرده‌یه‌كی شۆڕشگێڕانی‌ لیبیا: قه‌زافی له‌ شاری‌ سیرته‌ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان: حكومه‌تی‌ توركیا گفتوگۆكانی‌ له‌گه‌ڵ كورد وه‌ستاندوه‌ هۆشیار زێباری‌: بونی په‌كه‌كه‌ له‌سه‌ر خاكی عێراق ناشه‌رعیه‌و جێگه‌ی‌ قبوڵكردن نیه‌ 5 هه‌زار یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبون له‌ شاره‌كاندا بۆ هێزه‌كانی ناوخۆ دروستده‌كرێت ئه‌ڵمانیا؛ تارا جاف و داریوشی‌ ئیقبالی‌ كۆنسێرتێك كۆیان ده‌كاته‌وه‌ سلێمانی؛ به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام بانگهێشتی دادگا کراو به‌ به‌ڵێننامه‌ی شه‌خسی ئازاد کرا شانۆگه‌ری‌ گێژه‌ن نمایش ده‌كرێ