میسر؛ دادوه‌رو ئه‌زهه‌ریه‌كان رۆشتونه‌ته ناو ئاپۆرای جه‌ماوه‌ری خۆپیشانده‌ر له شاری قاهیره
Monday, January 31, 2011 |
|
|
(سبه‌ی):
به‌پێی ئاژانسه‌كان هه‌واڵ، له شه‌شه‌م رۆژی خۆپیشاندانه جه‌ماوه‌ریه‌كانی میسر، تادێت جه‌ماوه‌ی ژماره‌ی خۆپیشانده‌ر له (گۆڕه‌پانی ته‌حریر)ی شاری قاهیره زیاد ده‌كات و له نوێترین گۆڕانكاریشدا چه‌ندین كه‌سایه‌تی ئه‌زهه‌ر و دادوه‌ر، رۆشتونه‌ته ناو ئاپۆرای خۆپیشانده‌رانه‌وه.
هێزه‌كانی سوپاش، به‌شێوه‌یه‌كی رێكخراو هه‌وڵی كۆنترۆڵكردنی سه‌رجه‌م شار‌و شارۆچكه‌كان ده‌ده‌ن و له قاهیره‌ی پایته‌ختیش، چه‌ند فڕۆكه‌یه‌كی جۆری ئهلیكۆپتهر به نزمی به‌سه‌ر خۆپیشانده‌راندا ده‌سوڕێته‌وه.
له خۆپیشاندانه‌كه‌ی ئه‌مڕۆدا وه‌ك رۆژانی رابوردو داوا ده‌كرێت حوسنی موباره‌كی سه‌رۆكی میسر ده‌ست له كاربكێشێتهوهو هاوكات ره‌خنه له نه‌بونی ئاسایش ده‌گیرێت له ره‌وشی ئێستای میسردا.
له نوێترین كاردانه‌وه‌ی نێوده‌وڵه‌تیشدا سه‌باره‌ت به روداوه‌كانی میسر، هیلاری كلینتۆن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی میسر رایگه‌یاند: ده‌مانه‌وێت به‌شێوه‌یه‌كی پله پلهییی چاكسازی له ده‌سه‌ڵاتی سیاسی میسردا تێدا بكرێت و به هیچ شێوه‌یه‌ك نامانه‌وێت بۆشایی له ده‌سه‌ڵاتی سیاسی‌دا دروستبێت.
هاوكات ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه نایانه‌وێت گۆڕانێك له میسردا روبدات، دواجار به‌ره‌و پرۆسه‌ی دیموكراسی هه‌نگاو هه‌ڵنه‌گرێت.
هاوكات به گوێره‌ی ئاژانسه‌كانی هه‌واڵی،هه‌زاره‌ها به‌ندی، دوێنێ شه‌وی (شه‌ممه) له گرتوخانه‌ی ئه‌بو زه‌عبه‌ل ههلاتون و به‌هۆی پێكدادنیان له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پۆلیس، ده‌یه‌ها كه‌سیان له ده‌ره‌وه‌ی به‌ندینخانه‌كه لێ كوژراوه.
له بندینخانهی وادی نهترونیش، كه 120 كیلۆمه‌تر له باكوری قاهیره‌وه دوره، 34 ئه‌ندامی رێكخراوی ئیخوان موسلمین هه‌ڵاتون، كه 7 یان سه‌ركرده‌ی رێكخراوه‌كه‌ن.
له نوێترین راگه‌یاندنی هێزه ئه‌منیه‌كانیشدا سه‌باره‌ت به هه‌ڵاتوه‌كان له‌سه‌رجه‌م به‌ندینخانه‌كانی میسر، باس له‌وه‌كراوه كه، توانراوه 3130 ههڵاتو ده‌ستگیر بكه‌نه‌وه. |
|
Print |
|
Send this link
|
Add
to favorites
|
|
|