140‌ و ئاینده‌ی‌ كه‌ركوك و ناوچه‌ دابڕاوه‌کان
 كه‌ركوك، كورد داواكار و داوالێكراو!




Thursday, August 23, 2007
 
مه‌هدی‌ ئه‌بوبه‌كر

به‌درێژایی‌ ده‌یان ساڵی‌ شۆڕشه‌كانی‌ كورد به‌رده‌وام ده‌وترا؛ به‌غدا ئاماده‌ نییه‌ كوردستانییه‌تی‌ كه‌ركوك بسه‌لمێنێ‌، بۆیه‌ دوایی‌ شكستهێنانی‌ هه‌ر گفتوگۆیه‌ك و هه‌ڵگیرسانه‌وه‌ی‌ شه‌ڕ، تۆمه‌تی‌ گه‌رمبوونه‌وه‌ی‌ به‌ره‌كانی‌ جه‌نگ ده‌درایه‌ پاڵ‌ به‌غدا. دوایی‌ رووخانی‌ سه‌ددام، كورد بوو به‌ هاوبه‌شی‌ ده‌سه‌ڵات و له‌زۆر كاتیشدا به‌ هۆی‌ نه‌گونجانی‌ شیعه‌ و سوننه‌وه‌، وه‌ك ئێستا له‌ئارادایه‌ كورد پاڵپشت و هۆكاری‌ مانه‌وه‌ی‌ حكومه‌ته‌كانی‌ به‌غدا بووه‌.

ئه‌گه‌ر به‌ لۆژیك لێكیبده‌ینه‌وه‌، ده‌گه‌ینه‌ ئه‌و ئه‌نجامه‌ی‌ له‌ دوایی‌ رووخانی‌ سه‌ددامه‌وه‌، له‌مه‌سه‌له‌ی‌ كه‌ركوكدا، كورد هه‌م داواكار بووه‌و هه‌م داوالێكراو! چۆن؟ كاتێك وه‌فده‌كانی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم، له‌ به‌غدا گفتوگۆ له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی‌ مادده‌ 140 ده‌كه‌ن و له‌گه‌ڵ حكومه‌تی‌ مه‌ركه‌زی‌ داده‌نیشن، ئه‌و حكومه‌ته‌ ته‌نها حكومه‌تی‌ عه‌ره‌ب نییه‌ یان خۆیان وته‌نی‌ به‌ته‌نها هی‌ شیعه‌ یان سوننه‌ نییه‌، به‌ڵكو حكومه‌تی‌ كوردیشه‌ و له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیرانه‌و بگره‌ تا وه‌زاره‌ته‌كان و ناو وه‌زاره‌ته‌كان كورد تێیدا به‌شداره‌.

بۆیه‌ كوردیش له‌ به‌غدا وه‌ك به‌شێك له‌و حكومه‌ته‌ ئه‌ركی‌ جێبه‌جێكردنی‌ مادده‌ی‌ 140 ی‌ ده‌كه‌وێته‌ ئه‌ستۆ.
به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ له‌سه‌رجه‌م ئه‌و گفتوگۆیانه‌دا، كورده‌ به‌شداره‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ سیاسیی‌ به‌غدا هه‌رگیز وه‌ك ته‌ره‌فی‌ جێبه‌جێكار خۆیان نیشان نه‌داوه‌، به‌ڵكو له‌ دانوسانه‌كاندا یان وه‌ك لایه‌نی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم به‌شدار بوون یان وه‌ك چاودێرێك به‌شداریان كردووه‌، هه‌رگیز خۆیان نه‌خستۆته‌ ته‌ره‌فی‌ به‌غداوه‌، تاوه‌ك داوالێكراوێك ده‌ور بگێڕن و بڕیاری‌ ئه‌وه‌ بده‌ن كه‌ ئه‌و مادده‌یه‌ له‌ كاتی‌ خۆیدا جێبه‌جێبكرێت.
ره‌نگه‌ وه‌زیره‌ كورده‌كان له‌ به‌غدا بڵێن: رێگه‌یان نه‌داوین تا ببینه‌ به‌شێك له‌وه‌فده‌كانی‌ حكومه‌تی‌ مه‌ركه‌زی‌، به‌ڵام سوچ له‌ قه‌باعه‌ت خراپتر، ئه‌گه‌ر وه‌ڵامه‌كانیان ئه‌وه‌ بێت، ده‌بێ‌ پرسیار له‌ خۆیان و حزبه‌كانیان بكرێت، ئایا ئێوه‌ به‌و مه‌رجه‌ به‌شداریتان نه‌كردووه‌ تا له‌ خێرو شه‌ڕدا ده‌ورتان هه‌بێت؟ ئایا كاتێك بڕیاری‌ به‌شداریكردنتاندا یه‌كێك له‌ مه‌رجه‌ سه‌ره‌كییه‌كانتان ئه‌وه‌ نه‌بوو، ئه‌گه‌ر مادده‌ی‌ 140 نه‌كرێت، ئه‌وا پاشه‌كشێ‌ له‌ حكومه‌ت ده‌كه‌ن؟ ئه‌ی‌ بۆچی‌ بۆ ته‌نها جارێكیش هه‌ڕه‌شه‌ی‌ كشانه‌وه‌شتان نه‌كرد؟
ره‌نگه‌ بڵێن: به‌ گوێره‌ی‌ رێككه‌وتنامه‌كه‌ به‌ كشانه‌وه‌ی‌ كورد حكومه‌ته‌كه‌ ده‌ڕوخا، راسته‌، به‌ڵام به‌شداری‌ كورد، له‌ به‌غدا ئه‌گه‌ر نه‌توانێت، مادده‌ی‌ 140 جێبه‌جێبكات، چی‌ به‌شدارییه‌كه‌؟ مه‌گه‌ر ته‌نها بۆ جوانكردنی‌ حكومه‌تی‌ به‌غدا بێت تا بڵێت: دیموكراسی‌ به‌رقه‌راره‌ و كوردیش شه‌ریكی‌ ده‌سه‌ڵاتن.

گه‌لۆ: چیتر بۆ دواخستنی‌ مادده‌ی‌ 140 به‌غدا تاوانبار مه‌كه‌ن، چونكه‌ جێبه‌جێكردنی‌ ئه‌و مادده‌یه‌ چه‌ند له‌سه‌ر سه‌رۆك وه‌زیره‌كانی‌ به‌غدا بووه‌، هێنده‌ش له‌سه‌ر ئێوه‌ بووه‌، بۆیه‌ كاتێك كه‌ ویستتان سوژنێك به‌گیانی‌ ئه‌واندا بكه‌ن، تكایه‌ پێش ئه‌وه‌ ده‌رزییه‌ك به‌ له‌شی‌ خۆتاندا بكه‌ن.
 
     Print     Send this link     Add to favorites
 
كه‌ركوك ‌و نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان
كه‌ركوك و بۆچوونێكی جیاواز
كه‌ركوك، ناشه‌فافییه‌تی‌ ده‌سه‌ڵات
کێشه‌ی که‌رکوک، هه‌ڵوێستی خه‌ڵکی کوردستان ‌و سه‌رکردایه‌تی سیاسیی کورد له‌نێوان دوێنێ ‌و ئه‌مڕۆدا
پارتی‌ و یه‌كێتی‌
به‌رپرسیاری‌ سه‌ره‌كی‌ جێبه‌جێنه‌كردنی‌ مادده‌ی‌ 140ن
شكستی‌ ئیراده‌ی‌ نه‌ته‌وه‌یی‌، تراژیدیای‌ كه‌ركوك وه‌ك نموونه‌
كه‌ركوك، كورد داواكار و داوالێكراو!
ئه‌فسانه‌ی‌ كه‌ركوك
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: كورد ناتوانێت هه‌موو ناوچه‌ دابڕاوه‌كان بگێڕێته‌وه‌
سه‌ركردایه‌تی‌ كورد ستراتیژیی‌ روون ‌و ئاشكرایان له‌ به‌رامبه‌ر جێبه‌جێكردنی‌ مادده‌ی‌ 140دا نییه‌
ئه‌ندامێكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ كه‌ركوك:
وه‌زیره‌ كورده‌كان له‌ به‌غدا به‌كاری‌ خۆیان هه‌ڵنه‌ساون، ده‌بوایه‌ بایه‌خی‌ ته‌واویان بدایه‌ به‌ كه‌ركوك‌ و ناوچه‌ دابڕاوه‌كان
كێ به‌‌رپرسه‌‌ له‌‌ جێبه‌‌جێ نه‌‌بوونی مداده‌‌ی 140؟ ئه‌‌مریكا، عه‌‌ره‌‌ب‌ یان كورد؟
كه‌ركوك له‌نێوان ته‌سلیمبوون به‌واقع و خۆگورجكردنه‌وه‌دا
مادده‌ی 140له‌نێوان جێبه‌جێكردن و هه‌ڵپه‌ساردندا
مادده‌ی‌ 140 له‌ نێوان مێژوو و واقیعدا
هه‌مووان عاشقی‌ كه‌ركوكین
بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی‌ كتێبی‌ نووسه‌ره‌ كورده‌كان، مامۆستایه‌كی‌ تورك كتێبێك له‌سه‌ر كه‌ركوك ده‌نووسێت

Sbeiy.com © 2007-2011 All rights reserved    
ئه‌مه‌ریكا: له‌گه‌ڵ ئێران په‌یوه‌نده‌ی‌ راسته‌وخۆمان هه‌یه‌ مامۆستایانی هاوبه‌ش ستایشی سه‌رجه‌م مامۆستایانی‌ كوردستان ده‌كات به‌غدا؛ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دو بۆمبه‌وه، 70 كه‌س بون به‌ قوربانی‌ به‌هۆی‌ كوشتنی‌ خوشكه‌زاكه‌یه‌وه‌، میرێكی كوه‌یتی‌ له‌ سێداره‌ ده‌درێت چوارقوڕنه‌؛ كارمه‌ندانی به‌شی سیانه‌ی كاره‌با مانیانگرت بۆ وه‌رگرتنی خوێندكارانی هه‌رێم، نوێنه‌ری‌ 22 زانكۆی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێرن سوریا؛ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، 14 كه‌س كوژراون هه‌ولێر؛ چه‌ندین كه‌س ناویان له‌ناو ليستى (دامه‌زراوان) و (دانه‌مه‌زراوان)دا نه‌هاتوه‌ته‌وه‌ سه‌ركرده‌یه‌كی شۆڕشگێڕانی‌ لیبیا: قه‌زافی له‌ شاری‌ سیرته‌ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان: حكومه‌تی‌ توركیا گفتوگۆكانی‌ له‌گه‌ڵ كورد وه‌ستاندوه‌ هۆشیار زێباری‌: بونی په‌كه‌كه‌ له‌سه‌ر خاكی عێراق ناشه‌رعیه‌و جێگه‌ی‌ قبوڵكردن نیه‌ 5 هه‌زار یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبون له‌ شاره‌كاندا بۆ هێزه‌كانی ناوخۆ دروستده‌كرێت ئه‌ڵمانیا؛ تارا جاف و داریوشی‌ ئیقبالی‌ كۆنسێرتێك كۆیان ده‌كاته‌وه‌ سلێمانی؛ به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام بانگهێشتی دادگا کراو به‌ به‌ڵێننامه‌ی شه‌خسی ئازاد کرا شانۆگه‌ری‌ گێژه‌ن نمایش ده‌كرێ