(سبه‌ی):
روداوه‌کانی میسر کاردانه‌وه‌ی ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تی به‌دوای خۆیدا هێناو کۆمه‌ڵێک به‌رپرسی وڵاتانی ئه‌مه‌ریکا و ئه‌وروپاش ره‌خنه‌ی توندیان ئاڕاسته‌ی ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی حوسنی موباره‌ک کرد، هاوکات ئیسرایلیش داوای که‌مکردنه‌وه‌ی ره‌خنه‌کان بۆ سه‌ر موباره‌ک ده‌کات.
له‌وباره‌یه‌وه رۆژنامه‌ی (هارتس)ی ئیسرایلی ئاشکرایکردوه، ئیسرایل له‌هه‌وڵدایه بۆ رازیکردنی وڵاتانی خۆرئاوا بۆ مانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی حوسنی موباره‌ک و هه‌روه‌ها به به‌رژه‌وه‌ندی وڵاتانی خۆرئاواش له‌قه‌ڵه‌می ده‌دات.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، که به‌رپرسانی ئیسرایل داوایان له ئه‌مه‌ریکاو وڵاتانی ئه‌وروپا کردوه ره‌خنه‌کانیان بۆ سه‌ر ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی میسر که‌مبکه‌نه‌وه‌و مانه‌وه‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌شیان به به‌رژه‌وه‌ندی خۆرئاوا زانیوه.
به‌پێی رۆژنامه‌که، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئیسرایل په‌یامی ئاڕاسته‌ی باڵیۆزخانه‌کانی له‌وڵاتانی ئه‌وروپاو ئه‌مه‌ریکاو که‌نه‌داو چین و روسیا کردوه ، که هانی به‌رپرسانی ئه‌و وڵاتانه بده‌ن به جێگریبونی بارودۆخی میسر و مانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی موباره‌ک.