میسرییه‌كان گۆڕانیان كرد
 راپه‌ڕینه‌کانی تونس و میسر سه‌لماندیان، ئه‌وه‌ی بڕوای به‌ ئاڵوگۆڕی ده‌سه‌ڵات نه‌بێت، ده‌بێت گۆڕه‌پانی مێژو به‌جێبهێڵێت




Monday, January 31, 2011
 
(سبه‌ی):
راپه‌رینه‌ جه‌ماوه‌رییه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌ئاشكرا ماكی چه‌ند گۆڕانكاریه‌كی هه‌ڵگرتوه‌ كه‌ كۆتایی به‌ روپه‌ڕێك ده‌هێنێت له‌ مێژوی ئه‌م ناوچه‌یه‌دا و ده‌رگایه‌كی نوێ ده‌خاته‌ سه‌رپشت كه‌ به‌ ناچاریی چه‌ندین گۆڕانكاریی ریشه‌یی له‌گه‌ڵ خۆیدا دێنێته‌ كایه‌وه‌، ده‌كرێت لێره‌دا ئاماژه‌ به‌هه‌ندێك له‌و دیاردانه‌ بده‌ین كه‌ ئه‌م راپه‌ڕینانه‌ له‌خۆیان گرتوه‌.
1- بۆ جارێكی تر له‌ مێژودا راپه‌ڕین له‌ ده‌ست حیزب و رێكخراو و سه‌ندیكا ته‌قلیدی و پواوه‌كان ده‌رهێنراو و كه‌وته‌وه‌ ده‌ست جه‌ماوه‌ر، چیتر به‌هانه‌ هێنانه‌وه‌و كات و ساتی خۆپیشاندان ته‌نها جه‌ماوه‌ر و توێژه‌ رابه‌ره‌كه‌ی كه‌ گه‌نجانن دیاریده‌كه‌ن، نه‌ك بڕیاری سه‌ره‌وه‌ی ئه‌و حیزب و رێكخراوانه‌ی له‌ كات و ساته‌ مێژویه‌كاندا له‌ پێناو مانه‌وه‌ له‌ ده‌سه‌ڵاتدا هه‌مو جۆره‌ مامه‌ڵه‌یه‌كی ناشایسته‌یان له‌ سه‌رخواسته‌كانی جه‌ماوه‌ر كردوه‌.
2- له‌ تونسدا دوای هه‌ڵاتنی سه‌رۆكیش ناڕه‌زاییه‌كان به‌رده‌وامن، ئه‌مه‌ ئاماژه‌یه‌كه‌ به‌وه‌ی كێشه‌كه‌ ته‌نها له‌ جێگۆڕكێی تاكه‌ كه‌سێكدا خۆی نابینێته‌وه‌، به‌ڵكو ده‌بێت سیسته‌مه‌كه‌ ئاڵوگۆڕێكی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی تێدا به‌رپا بكرێت.
3- زۆرینه‌ی ئه‌و رژێمانه‌ له‌لایه‌ن رۆژئاواو زلهێزه‌كانه‌وه‌ له‌ قۆناغی پێشودا پشتیوانیان لێكراوه‌ و یارمه‌تی دراون، به‌ڵام هه‌مو لێكدانه‌وه‌كانی ئه‌مڕۆی رۆژئاوا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كۆكن ئه‌و باوك سالاریی و نه‌زۆكیه‌ سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌ی باڵی به‌سه‌ر رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا كێشاوه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی هه‌مو ئیدیا و ئایدۆلۆژی و رێبازێكی بیركردنه‌وه‌دا، سه‌راپا رێگره‌ له‌ به‌رده‌م كرانه‌وه‌ و گه‌شه‌ی كۆمه‌ڵگاكانیدا و هه‌رله‌وێشه‌وه‌ رێگرێكی سه‌ره‌كیه‌ له‌به‌رده‌م هه‌مو ئاڵوگۆڕێكدا له‌ سیسته‌می جیهانی و به‌ جیهانی بونی سه‌رمایه‌ و عه‌وله‌مه‌دا، بۆیه‌ به‌ناچاریی رۆژئاوا پشتیان كرده‌ ئه‌و سه‌ركردانه‌ی رۆژێك له‌ رۆژان به‌ میانه‌ڕه‌و دۆستیان له‌قه‌ڵه‌م ئه‌دان.
4- بنه‌ماڵه‌ فه‌رمانڕه‌واكان هه‌میشه‌ و به‌تایبه‌ت له‌ كاتی هه‌ڵبژاردن و قه‌یرانه‌كاندا هه‌مو كه‌موكوڕی و سه‌ركوتكردن و بێكاری و گرانی و نه‌بونی ئازادیه‌كان خستۆته‌ ئه‌ستۆی دوژمنێكی ده‌ره‌كی یان ئیمپریالیزم و زایۆنیزم یان ده‌وڵه‌تێكی دراوسێه‌وه‌ و ئه‌گه‌ر ئه‌و پاساوه‌ش بڕی نه‌كردبێت، ئه‌وا حكومه‌ته‌ له‌سه‌ركاره‌كه‌ی خۆیانیان تاوانباركردوه‌ و روخاندویانه‌ و دواتریش كه‌سێكی ده‌ستنیشانده‌ی تریان له‌جێگه‌كه‌ی داناوه‌ و ته‌نها مه‌به‌ستێكیش له‌و ئاڵوگۆره‌ هه‌ڵمژینی توڕه‌یی جه‌ماوه‌ره‌كه‌ بوه‌، ئه‌م راپه‌ڕینه‌ی تونس و میسر هه‌مو ئه‌و پاساو و خۆلێدزینه‌وانه‌ی ره‌تكرده‌وه‌ و خاڵه‌كانی چاره‌سه‌ریی نارده‌وه‌ بۆ ناوكرۆكی كێشه‌كان، كه‌ فه‌رمانڕه‌واكانی لای سه‌ره‌وه‌ن واته‌ حیزب و بنه‌ماڵه‌.
5- جه‌ماوه‌ر چه‌ندین ساڵ ملی به‌هه‌مو ئه‌و جۆره‌ له‌ شه‌رعیه‌ت داوه‌ كه‌ ده‌سه‌ڵات بانگه‌شه‌ی بۆ كردوه‌، به‌ڵام ئه‌وان ملهوڕانه‌ له‌ هه‌وڵی خۆ ده‌وڵه‌مه‌ندكردن و به‌كارهێنانی دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌تدا بون وه‌ك ئه‌وه‌ی موڵكی تایبه‌تی خۆیان بێت و گوێیان به‌ داواكانی جه‌ماوه‌ر نه‌داوه‌، كه‌ ناوبه‌ناو ده‌سه‌ڵاتیان لێ به‌ئاگا هێناوه‌ته‌وه‌، لێره‌وه‌ كۆتایی به‌ هه‌مو ئه‌و شه‌رعیه‌ته‌ مێژویانه‌ هێنرا كه‌ ده‌سه‌ڵات هه‌میشه‌ به‌ ناوی رۆژانی گه‌ش و شۆڕش و دژایه‌تی بێگانه‌ و شه‌هیدانه‌وه‌ جه‌ماوه‌ری پێ ده‌م كوت ده‌كرد، ئه‌م راپه‌رینانه‌ بۆ یه‌كجاری به‌ ده‌سه‌ڵاتیان وت: ئه‌وه‌ی ئێوه‌ ده‌یكه‌ن خیانه‌ته‌ به‌ خوێنی شه‌هیدان و كه‌ ئه‌مڕۆ گه‌نده‌ڵ بن گومان ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر رابوردوشتان.
6- خاڵی هه‌ره‌گرنگ له‌م راپه‌ڕینه‌نادا بریتیه‌ له‌ ده‌ستاوده‌ست كردنی ده‌سه‌ڵات، ئه‌و خاڵه‌ی هیچ دیكتاتۆرێك ئاماده‌ نیه‌ گوێی لێبگرێت، كێشه‌ نیه‌ له‌ كۆمه‌ڵگادا چاره‌سه‌ر نه‌كرێت، به‌مه‌رجێك نه‌ڵێیت ته‌نها ئه‌وه‌ منم كه‌ ده‌توانم چاره‌سه‌ری بكه‌م، ره‌هه‌نده‌كانی ده‌سه‌ڵات فراوانن، به‌ڵام هێشتا كێشه‌كان و گه‌شه‌و به‌ره‌و پێشه‌وه‌چونی كۆمه‌ڵگا ده‌وڵه‌مه‌ندترن، گه‌ر بته‌وێت به‌شێك بیت له‌چاره‌سه‌ر ده‌بێت به‌ناچاری كه‌سانی تر به‌شداركه‌ی له‌ده‌سه‌ڵاتی كردنه‌وه‌ی گرێكاندا، ئه‌م راپه‌ڕینانه‌ سه‌لماندیان ئه‌وه‌ی بڕوای به‌ ئاڵوگۆڕی ده‌سه‌ڵات نه‌بێت، ده‌بێت گۆڕه‌پانی مێژو به‌جێبێڵێت.
7- روداوه‌ مێژویه‌كان چه‌نده‌ كاریگه‌ربن، ئه‌وه‌ گێڕانه‌وه‌كه‌یه‌تی كه‌ مێژوی دوای روداوه‌كانی له‌سه‌ر هه‌ڵده‌چنرێت، له‌سه‌ره‌تای راپه‌رینه‌ جه‌ماوه‌ریه‌كه‌ی تونسه‌وه‌، كه‌ جه‌ماوه‌ر باسی له‌ راپه‌ڕینی نان ده‌كرد، رۆژنامه‌ جیهانیه‌كان شتێكی نوێیان به‌گوێی جیهاندا چپاند، ئه‌ویش بریتی بو له‌ (شۆڕشی میدیا كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان)، له‌رێی میدیای كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه‌ وه‌ك: فه‌یس بوك و تویته‌ر و یوتوب و هه‌مو مێسینجه‌ره‌كان، جه‌ماوه‌ر شێوازی گێڕانه‌وه‌ی روداوه‌كانیان له‌ ده‌ست ده‌سه‌ڵاتداران ده‌رهێناو بۆ یه‌كه‌م جار له‌ مێژودا ئه‌وه‌ جه‌ماوه‌ر بو كه‌ تاك به‌تاك وێنه‌ی روداوه‌كانیان ده‌گرت و بۆ خۆیان قسه‌یان له‌ كارو كرده‌وه‌كانی خۆیان ده‌كرد، چیتر ئه‌وه‌ میدیای حیزبی و حكومی نه‌بو كه‌ پێمان بڵێ ئه‌وه‌نده‌ كه‌س له‌ خۆپیشاندانه‌كاندا به‌شداربون و ئه‌وه‌نده‌ قوربانی هه‌بو یان نه‌بو، سوتان و وێرانكردن رویدا یان نا، له‌ده‌ست دانی گێڕانه‌وه‌ی روداوه‌كان، ئه‌و مێرده‌زمه‌یه‌یه‌ كه‌ خه‌وی هه‌مو ده‌سه‌ڵاتێكی دیكتاتۆری ده‌زڕێنێ و ژیانی لێده‌كاته‌ دۆزه‌خ، دیكتاتۆریه‌ت له‌ كۆتایدا ده‌سه‌ڵاتێكه‌ كه‌له‌سه‌ر گێڕانه‌وه‌ی لنگه‌وقوچانه‌ی روداوه‌كان بنیات نراوه‌، ده‌ركه‌وتنی راستیه‌كان واته‌ كۆتایی دیكتاتۆریه‌ت.
8- له‌م راپه‌ڕینانه‌وه‌ بۆ یه‌كه‌م جار شێوازێك له‌ قسه‌و گفتوگۆ له‌سه‌ر چۆنیه‌تی پێكهێنانی حكومه‌تی دوای دیكتاتۆردا به‌دیده‌كرا و ئێستاش له‌ میسردا به‌دیده‌كرێ، كه‌ جیاوازه‌ له‌لێكدانه‌وه‌ بارگاویه‌كان به‌ئایدۆلۆژیه‌كان له‌ رابوردودا، چیتر قسه‌و باسێك له‌ پێكهینانی حكومه‌تێكی كرێكاریی یان نه‌ته‌وه‌یی یان ئیسلامی یان كۆمۆنیستی یان ته‌نانه‌ت لیبرالیش له‌ كایه‌دا نه‌بو، هیچ هێزێك ناتوانێت ئیدعای قۆرخكردنی ده‌سه‌ڵات بكات، قودسیه‌ت و راستی قۆرخكردن له‌جیهانی عه‌ره‌بی و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا كه‌ بنه‌مایه‌كی ئاینی و كۆمۆنیزمانه‌ی هه‌بو، لانی كه‌م له‌م قۆناغه‌دا به‌لادا هاتن.
 
     Print     Send this link     Add to favorites
 
وریای تەڵەکانی رژێم بن
ئیهاب فه‌وزی : ئێستا میسر لاوتره‌، کارا تره‌
موباره‌ك رۆیشت و ئه‌و كه‌لتوره‌ مایه‌وه‌ كه‌ دیكتاتۆره‌كان دروست ده‌كات
له‌ 11/9 بۆ 11/2
میسری‌ دوای‌ موباره‌ك به‌ره‌و كوێ‌؟
بروسکه‌ خێراکان، بۆ هه‌مو ئه‌وانه‌ی به‌لایانه‌وه‌ گرنگه ‌!
چۆن میژو ئۆباما له‌سه‌ر میسر هه‌ڵده‌سه‌نگێنێت؟
موبارەك... تێگەیشتنت هێواش بو...!
بۆ خالید یوسف
سه‌رده‌می‌ نوێی‌ میسر سه‌رتاسه‌ری‌ میسر و جیهانی‌ عه‌ره‌بی‌ ده‌گرێته‌وه‌
میسر؛ خۆپیشاندانی هاوڵاتیان له‌قاهیره‌ ده‌ستیپێکرده‌وه‌و داوای ده‌رکردنی حوسنی موباره‌ک ده‌که‌ن
میسر؛ تا ئێستاش موباره‌ك له‌ (شه‌رم شێخ)ه‌
مرۆڤه‌کانی میسر مێژویان نوسیه‌وه‌
پێچه‌وانه‌كانی شۆڕشی میسر
دوای ده‌رکردنی موباره‌ک، ئه‌مڕۆ حکومه‌تی میسر یه‌که‌م کۆبونه‌وه‌ی خۆی ئه‌نجامده‌دات
به‌تۆمه‌تی تێوه‌گلان له‌گه‌نده‌ڵی، سه‌فه‌رکردن له‌ژماره‌یه‌ک به‌رپرس و وه‌زیری میسر قه‌ده‌غه‌ده‌کرێت
ئه‌مه‌ریکا: خۆپیشاندانه‌کانی میسر، مه‌ترسی لای ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران دروستکردوه‌
گرافیك نیوز: ناوچه‌ سه‌ره‌كییه‌كانی خۆپیشاندانه‌كان له‌قاهیره‌
حکومه‌تی سویسرا سه‌روه‌ت و سامانه‌که‌ی حوسنی موباره‌کی بلۆک کرد
باراک ئۆمابا: گه‌لی میسر سه‌لماندیان توانای گۆڕانیان هه‌یه‌
موباره‌ك ده‌ستی‌ له‌كاركێشایه‌وه‌ و به‌ڕێوه‌بردنی‌ وڵاتی‌ به‌ ئه‌نجومه‌نی‌ باڵای‌ سوپا سپارد
لێدوانه‌که‌ی حوسنی موباره‌ک، کاردانه‌وه‌و نیگه‌رانی نێوده‌وڵه‌تی لێکه‌وته‌وه‌
هه‌زاران که‌س له‌ خۆپیشانده‌ران له‌به‌رده‌م باره‌گای کۆشکی سه‌رۆکایه‌تی کۆبونه‌ته‌وه‌
موباره‌ك بۆ خۆپیشانده‌ران: داواكارییه‌كانتان هه‌موی‌ راسته‌، مانگی‌ 9 هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ین و من خۆم هه‌ڵنابژێرمه‌وه‌
سه‌رچاوه‌كانی‌ هه‌واڵ: ئه‌مشه‌و موباره‌ك واز له‌ كورسی ده‌سه‌ڵات ده‌هێنێت
رۆژنامه‌ی‌ تایمز: پاشای‌ سعودیه‌ به‌ڵێنیداوه‌ هاوكاری‌ دارایی حوسنی موباره‌ك بكات ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكا هاوكاریه‌كانی‌ له‌ میسر ببڕێت
فه‌رمانبه‌ران و کرێکارانی ناوچه‌ جیاوازه‌کانی میسر ده‌ستیان کرد به‌ خۆپیشاندان
بو به‌ سه‌رۆکی پێشومان !(رئیس سابق)
به‌ڕێزیان ته‌نیا ته‌ماشای‌ ته‌له‌فزیۆنی‌ میسر ده‌كات
پێویسته‌ لایه‌نگرانی‌ دیموكراسی‌ له‌ ئیخوان موسلیمین نه‌ترسن
به‌ڵێنه‌ پوچه‌كانی‌ مسته‌ر سوله‌یمان
ئایا ئیسرائیل ده‌توانێت له‌ موباره‌ک زیره‌کتر بێت؟
دیسانه‌وه‌ میسر
بۆچی‌ ئیسرائیل له‌ میسرێكی‌ ئازاد ده‌ترسێت
پێویسته‌ خۆرئاوا به‌ وریاییه‌وه‌ لێدوان بدات سه‌باره‌ت به‌ قه‌یرانه‌كه‌ی میسر
ئه‌ندامانی کۆنگرێس ره‌خنه‌ له‌ سیاسه‌تی ئۆباما ده‌گرن به‌رامبه‌ر وڵاتانی میسر و لوبنان
له‌ترسی خۆپیشانده‌ران، بڵاوکردنه‌وه‌ی هێزه‌کانی سوپا له‌قاهیره‌ چڕتر کراوه‌ته‌وه‌
میسر؛ خۆپیشانده‌ران ئابڵۆقه‌ی‌ (په‌رله‌مان) و (ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیران)یان داوه‌
ئایا سوپای میسر ده‌توانێ ببێت به‌ هۆیه‌ك بۆ گۆڕانكاری سیاسی؟
له‌ 16یه‌م رۆژدا، خۆپیشاندان له‌شاره‌ جیاوازه‌کانی میسر دژی ده‌سه‌ڵات به‌رده‌وامی هه‌یه‌
قاهیره‌؛ خۆپیشاندانی ملیۆن که‌سی له‌ گۆڕه‌پانی (ته‌حریر) ئه‌نجامده‌درێت
نوسه‌رێکی واشنتۆن پۆست: حكومه‌تی‌ نوێی‌ میسر و سه‌رۆكه‌كه‌ی‌ گوێڕایه‌ڵی‌ رای‌ گشتی‌ ده‌بێت و کاریگه‌ری له‌سه‌ر ئیسرائیل ده‌بێت
دکتۆر نه‌وال سه‌عداوی وه‌ک به‌شداربویه‌ک، باسی شۆڕشی میسرمان بۆ ده‌کات
پێویسته‌ موباره‌ك له‌پێناو پاراستنی‌ میسردا بڕواته‌ ده‌ره‌وه‌
میسر؛ ئیئتیلافی (رۆژی توڕه‌یی) داوای هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی په‌رله‌مان و ده‌رکردنی موباره‌ک ده‌که‌ن
ویکیلیکس: عومه‌ر سلێمان باشترین پاڵێوراوی ئیسرائیله‌ بۆ جێگرتنه‌وه‌ی موباره‌ک
گۆڕینی رژێم به‌شێوه‌یه‌کی دڵڕه‌قانه‌
میسر؛ ده‌سه‌ڵات و لایه‌نه‌کانی ئۆپۆزسیۆن کۆبونه‌وه‌و ده‌سه‌ڵاتیش دورخستنه‌وه‌ی موباره‌کی ره‌تکرده‌وه‌
میسر و ره‌هه‌نده‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست
خۆپیشاندانی هاوڵاتیانی میسر دژی ده‌سه‌ڵات پێینایه‌ هه‌فته‌ی دوه‌مییه‌وه‌
میسر؛ خۆپیشاندان به‌رده‌وامه‌و سه‌دان که‌س له‌ گۆڕه‌پانی (ته‌حریر) کۆبونه‌ته‌وه‌
گرافیك نیوز: خشته‌ی زه‌مه‌نی خۆپیشاندانه‌كان له‌ میسر
میسر؛ عومه‌ر سلێمان و لایه‌نه‌ ئۆپۆزسیۆنه‌كان كۆبونه‌وه‌
پێشبڕكێی‌ ئۆباما و خامنه‌یی‌ له‌سه‌ر میسر
بۆچی ئۆباما ده‌بێت بڕیاری راست سه‌باره‌ت به‌ میسر بدات
رۆژنامه‌ی گاردیان: خێزانه‌که‌ی حوسنی موباره‌ک خاوه‌نی 70 ملیار دۆلارن
پاش ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌ی موباره‌ک، ئه‌مینداری نوێی حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار له‌ میسر دیاریکرا
میسر؛ حوسنی‌ موباره‌ك ده‌ستی‌ له‌ سه‌رۆكایه‌تی حیزبی نیشتمانی‌ ده‌سه‌ڵاتدار كێشایه‌وه‌
ده‌وڵه‌تی‌ ئازادی‌... ده‌وڵه‌تی‌ مرۆڤ
گرافیك نیوز: هه‌زاره‌ها میسری له‌قاهیره‌، داوای رۆشتنی موباره‌ك ده‌كه‌ن
گرافیك نیوز: ره‌شه‌بای گۆڕان، وڵاته‌ عه‌ره‌بییه‌كان ده‌گرێته‌وه‌
واشنتۆن پۆست: هه‌ژمونی ئه‌مه‌ریکا له‌وڵاته‌ عه‌ره‌بییه‌کان پاشه‌کشه‌ی کردوه‌
سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا داوا له‌ حوسنی موباره‌ک ده‌کات واز له‌ ده‌سه‌ڵات بهێنێت
خامنه‌ئی داوا له‌گه‌لی میسر ده‌کات به‌رده‌وام بن له‌ ئه‌نجامدانی خۆپیشاندان
خۆپیشاندان و ناڕه‌زاییه‌کانی هاوڵاتیانی میسر دژی ده‌سه‌ڵات به‌رده‌وامه‌
رۆژنامه‌ی‌ نیویۆرك تایمز: موباره‌ك شه‌رعیه‌تی سه‌رۆكایه‌تیكردنی‌ وڵاته‌كه‌ی‌ له‌ ده‌ستداوه‌، به‌ڵام ده‌یه‌وێت له‌سه‌ر حسابی گه‌له‌كه‌ی‌ له‌ پۆسته‌كه‌یدا بمێنێته‌وه‌
میسر؛ ئۆپۆزسیۆن و جه‌ماوه‌ری‌ خۆپیشانده‌ر سورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ ئه‌مڕۆ موباره‌ك واز له‌ كورسی ده‌سه‌ڵات بێنێت
میسر؛ له‌ژێر دروشمی (رۆژی ده‌رکردن) خۆپیشاندانی هاوڵاتیان له‌ قاهیره‌ ده‌ستیپێکرد
حوسنی موباره‌ک ئاماده‌یی خۆی پیشاندا ده‌ستله‌کاربكێشێته‌وه‌
عه‌مر موسا گه‌نجانی‌ خۆپیشانده‌ر داوایان لێكردوم خۆم بۆ سه‌رۆك كۆمار هه‌ڵبژێرم
سه‌رۆك وه‌زیرانی میسر داوای‌ لێبوردنی له‌ خۆپیشانده‌ران كرد سه‌باره‌ت به‌ كرده‌وه‌ توندوتیژیه‌كانی‌ دوێنێ‌
ئاژانسی شه‌روقولئه‌وسه‌ت: تاڵه‌بانی په‌یوه‌ندی به‌ حوسنی‌ موباره‌كه‌وه‌ كردوه‌و متمانه‌ی‌ خۆی‌ بۆ توانای‌ ناوبراو ده‌ربڕیوه‌
گه‌ڕانه‌وه‌ی عه‌قڵی میسری تاکه‌ ئه‌مانه‌!
میسر، حوشتر له‌ دژی‌ فه‌یسبوك !
هاوپه‌یمانێتیمان له‌گه‌ڵ میسری‌ داهاتو
میسر: دوای موباره‌ك
هێزه‌ سه‌ره‌كیه‌كانی ئۆپۆزیسیۆن له‌ میسردا
جێگری سه‌رۆکی میسر گفتوگۆ و دانوستانی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌کانی ئۆپۆزسیۆن ده‌ستپێکرد
محه‌مه‌د ئه‌لبه‌رادعی : ئه‌گه‌ر سه‌رۆک زه‌بروزه‌نگ به‌کاربێنێ تۆڵه‌ی لێده‌کرێته‌وه‌
بۆچونه‌كانی‌ بۆش و خۆپیشاندانه‌كانی‌ میسر
راپه‌ڕینی میسر: له‌نێوان شه‌ڕی ناوخۆ و جه‌ژنی گه‌ل دا
میسر؛ له‌ پێکدادانه‌کانی نێوان جه‌ماوه‌ری ناڕازی و هانده‌رانی موباره‌کدا، زیاتر له‌ 1500 که‌س کوژران و برینداربون
ویلایه‌ته‌یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مه‌ریکا داوای گۆڕان و ئاڵوگۆڕی ده‌سه‌ڵات له‌میسر ده‌کات
میسر؛ پێكدادان له‌ نێوان جه‌ماوه‌ری‌ ناڕازی و جه‌ماوه‌ری‌ پشتیوانی‌ له‌ موباره‌ك رویدا
میسر؛ ئۆپۆزسیۆن لێدوانه‌که‌ی موباره‌ک ره‌تده‌که‌نه‌وه‌و به‌ فێڵکردنی داده‌نێن
خۆپیشاندان و ناڕه‌زاییه‌کانی هاوڵاتیانی میسر دژی ده‌سه‌ڵات به‌رده‌وامه‌
حوسنی موباره‌ک بڕیاریدا بۆ خولی داهاتوی سه‌رۆکایه‌تی خۆی هه‌ڵنه‌بژێرێته‌وه‌
محه‌مه‌د به‌رادعی: پێویسته‌ تا رۆژی‌ هه‌ینی حوسنی‌ موباره‌ك واز له‌ كورسی ده‌سه‌ڵات بهێنێت
تاوه‌کو ئێستا (1213) هاوڵاتی عێراقی له‌ میسره‌وه‌ گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ بۆ وڵات
ئه‌ردۆگان داوای له‌ حوسنی‌ موباره‌ك كرد وه‌ڵامی داواكاریه‌كانی‌ گه‌لی‌ میسر بداته‌وه‌
میسر؛ له‌ ماوه‌ی‌ 7 رۆژی‌ رابوردوی‌ خۆپیشاندانه‌كان، 300 كه‌س كوژراون و 3 هه‌زار كه‌س برینداربون
ویكیلیكسی‌ عه‌ره‌بی: وه‌زاره‌تی ناوخۆی‌ میسر پلانی و دزی‌ و تاڵانی له‌ خۆپیشاندانه‌كانی‌ هه‌ینی رابوردو داناوه‌
ئیخوان ئه‌لموسلمینی میسر؛ ئه‌و ئیسلامیانه‌ی جبه‌یان داكه‌ندوه‌ و به‌رگی یاسا و دیموكراتیان پۆشیوه‌
محه‌مه‌د به‌رادعی: پێویسته‌ تا رۆژی‌ هه‌ینی حوسنی‌ موباره‌ك واز له‌ كورسی ده‌سه‌ڵات بهێنێت
لایه‌نه‌ ئۆپۆزسیۆنه‌كانی‌ میسر وازهێنانی‌ موباره‌ك له‌ ده‌سه‌ڵاتیان كردوه‌ به‌ مه‌رج بۆ دانوستان
راپه‌ڕینی میسر: له‌نێوان شه‌ڕی ناوخۆ و جه‌ژنی گه‌ل دا
بۆچونه‌كانی‌ بۆش و خۆپیشاندانه‌كانی‌ میسر
سوپای میسر: به‌هیچ شێوه‌یه‌ک روبه‌ڕوی هاوڵاتیانی خۆپیشانده‌ر نابینه‌وه‌
میسر؛ خۆپیشاندانه‌ ملیۆنییه‌که‌ی هاوڵاتیان له‌ قاهیره‌ ده‌ستیپێکرد
به‌هۆی پشێوییه‌کانی میسره‌وه‌، 1200 هاوڵاتی عێراقی له‌قاهیره‌وه‌ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ به‌غدا
میسر؛ جه‌ماوه‌ری‌ خۆپیشانده‌ر به‌رده‌وامن له‌سه‌ر ناڕه‌زاییه‌كانیان و پێشبینی‌ وازهێنانی‌ (موباره‌ك)یش ده‌كرێت
راپه‌ڕینه‌کانی تونس و میسر سه‌لماندیان، ئه‌وه‌ی بڕوای به‌ ئاڵوگۆڕی ده‌سه‌ڵات نه‌بێت، ده‌بێت گۆڕه‌پانی مێژو به‌جێبهێڵێت
روداوه‌كانی‌ میسر به‌ره‌و كوێ‌؟
داستانی‌ شۆرٍشێكی‌ تر...
میسر؛ سبه‌ینێ خۆپیشاندانێکی ملیۆن که‌سی دژی ده‌سه‌ڵات ئه‌نجامده‌درێت
رابه‌ری گشتی ئیخوان موسلمین: موباره‌ک سی ساڵه‌ پیاده‌ی حکومێکی زۆردارانه‌و گه‌نده‌ڵی ده‌کات
میسر؛ حوسنی موباره‌ک داوای گفتوگۆ و دانیشتن له‌گه‌ڵ ئۆپۆزسیۆن ده‌کات
ئیسرایل داوای مانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی حوسنی موباره‌ک له‌میسر ده‌کات
میسر؛ دادوه‌رو ئه‌زهه‌ریه‌كان رۆشتونه‌ته‌ ناو ئاپۆرای‌ جه‌ماوه‌ری‌ خۆپیشانده‌ر له‌ شاری‌ قاهیره‌
میسر؛ 5 كۆمه‌ڵه‌ی‌ میسری‌ داواده‌كه‌ن محه‌مه‌د به‌رادعی حكومه‌تێكی رزگاركه‌ری‌ كاتی‌ پێكبێنێت
حکومه‌تی هه‌ڵوه‌شاوه‌ی میسر بڕیاریدا به‌ داخستنی نوسینگه‌کانی که‌ناڵی جه‌زیره‌
میسر؛ ژماره‌ی قوربانییه‌کان له‌هه‌ڵکشاندایه‌و 450 که‌سیش له‌سه‌رتاسه‌ری وڵات ده‌ستگیرکراون
رۆیته‌رز؛ خۆپیشاندان له‌قاهیره‌ ده‌ستپێکرده‌وه‌و داوای ده‌رکردنی حوسنی موباره‌ک ده‌که‌ن
به‌شێکی زۆری سه‌رمایه‌داران و که‌سایه‌تییه‌ دیاره‌کانی میسر، قاهیره‌یان به‌جێهێشتوه‌
میسر؛ حوسنی موباره‌ک سه‌رۆکی ده‌زگای هه‌واڵگری ده‌کاته‌ جێگری خۆی
ژماره‌ی کوژراوانی کرده‌وه‌ توندوتیژییه‌کانی میسر، سنوری 100 که‌سی تێپه‌ڕاند
با‌ له‌ ئاسۆ بۆ رۆژ بڕوانین، نه‌ک چاوه‌ڕێی خۆرئاوابون بین!
دیالۆگ...
گه‌لان چیتر به‌ پینه‌وپه‌ڕۆ رازی‌ نابن!
میسر؛ عه‌لا و جه‌مال موباره‌كی كوڕانی حوسنی‌ موباره‌ك، گه‌شتنه‌ به‌ریتانیاو باس له‌ هه‌ڵاتنی وه‌زیری‌ ناوخۆش ده‌كرێت
میسر؛ ئه‌مینداری‌ گشتی‌ حیزبی نیشتمانی‌ ده‌سه‌ڵاتدار ده‌ستی له‌ كاركێشایه‌وه‌
خۆپیشانده‌ران چییان ده‌وێت؟
تادێت خۆپیشاندانه‌كان فراوان ده‌بێت و جه‌ماوه‌ری‌ خۆپیشانده‌ریش هه‌وڵی‌ چونه‌ ناو بینای‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆ ده‌ده‌ن له‌ قاهیره‌
ژماره‌یه‌ك رۆشنبیرو رۆژنامه‌نوس و ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كانی‌ كوردستان و عێراق، پشتیوانی‌ خۆیان بۆ گه‌لی‌ میسر ده‌ربڕی
میسر؛ ئه‌مینداری‌ گشتی‌ حیزبی نیشتمانی‌ ده‌سه‌ڵاتدار ده‌ستی له‌ كاركێشایه‌وه‌
عه‌مر موسا: پێویسته‌ سیاسه‌تكردن له‌ میسر گۆڕانی به‌سه‌ردا بێت و وه‌ڵامی داواكاریه‌كانی‌ جه‌ماوه‌ریش بدرێته‌وه‌
هه‌ڵچونی شپرزه‌یی سیاسی له‌ خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا
میسر؛ سوپا ئاماده‌ نیه‌ توندوتیژی‌ ئه‌نجامبدات له‌ دژی‌ خۆپیشانده‌ران و له‌وباره‌یه‌شه‌وه‌ ناكۆكی هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تی‌ كۆمار
به‌رپرسانی ته‌ندروستی‌ میسر: خۆپیشاندانه‌كانی‌ دوێنێ، 38 كوژراو و 2 هه‌زار برینداری‌ لێكه‌وتوه‌ته‌وه‌
محه‌مه‌د به‌رادعی داوای كرد موباره‌ك واز له‌ كورسی ده‌سه‌ڵات بهێنێت و خۆپیشاندانه‌كانیش بۆ هه‌مان مه‌به‌ست به‌رده‌وامن
واشنتۆن پۆست: موباره‌ك هاوپه‌یمانی ئه‌مه‌ریكایه‌و ساڵانه‌ ملیار و نیوێك دۆلار له‌ ئه‌مه‌ریكا وه‌رده‌گرێت
حکومه‌تی میسر به‌ره‌سمی ده‌ستی له‌کارکێشایه‌وه‌و هاوڵاتیانیش به‌رده‌وامن له‌خۆپیشاندان و داوای گۆڕان ده‌که‌ن
فاكتی سه‌رۆكه‌ دیكتاتۆره‌كان؟!
بای هه‌ره‌س... هه‌ژمونی ده‌سه‌ڵات!...
ده‌گۆڕێی‌ یــا بتگۆڕن؟!
ئه‌وكاته‌ی‌ سه‌رۆك راوده‌كرێ‌
میسر، له‌ لێواری ئاڵوگۆڕدا
میسر؛ خۆپیشاندانی هاوڵاتیان له‌قاهیره‌ ده‌ستیپێکرده‌وه‌و داوای ده‌رکردنی حوسنی موباره‌ک ده‌که‌ن
موباره‌ک حکومه‌تی میسری هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌و بڕیاریدا حکومه‌تێکی نوێ پێکبهێنرێت
هیلاری‌ كلینتۆن: گه‌لانی‌ میسر به‌ده‌ست توندوتیژییه‌وه‌ ده‌ناڵێنن
میسر: خۆپیشانده‌ران ده‌ستیان به‌سه‌ر باره‌گای‌ سه‌ره‌كی‌ حیزبی‌ ده‌سه‌ڵاتدا گرت و ئاگریان تێبه‌ردا
یه‌كێتی‌ ئه‌وروپا: ده‌بێت ده‌سه‌ڵاتدارانی‌ میسر ده‌ستهه‌ڵگرن له‌ به‌كارهێنانی‌ توندوتیژی‌ به‌رامبه‌ر خۆپیشانده‌ران
میسر: له‌ پێكدادانه‌كانی‌ نێوان خۆپیشانده‌ران و هێزه‌ ئه‌منی‌ و سه‌ربازییه‌كاندا 870 كه‌س برینداربون
لێدوانی‌ به‌رپرسانی‌ میسر ئاماژه‌یه‌ بۆ سه‌ركه‌وتنی‌ خۆپیشانده‌ران
میسر: تادێت ژماره‌ی‌ خۆپیشانده‌ران زیاد ده‌كات، ده‌سه‌ڵاتیش سوپا و ده‌بابه‌ و موده‌ڕه‌عه‌ی‌ هێناوه‌ته‌ ناو شاره‌كان
موباره‌ك: بڕیاری‌ قه‌ده‌غه‌كردنی‌ هاتوچۆكردنی‌ له‌سه‌رجه‌م وڵاتی میسر ده‌ركرد
میسر: خۆپیشانده‌ران باره‌گای‌ وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ و ته‌له‌فیزۆنی حكومه‌تیان گه‌مارۆ داوه‌، كوه‌یتیش گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی‌ خۆی‌ له‌گه‌ڵ میسر راگرت
هیلاری‌ كلینتۆن: پشتیوانی‌ له‌ گه‌لی‌ میسر ده‌كه‌ین بۆ گوزارشتكردن له‌ بیروڕاكانیان
سویس: خۆپیشانده‌ران 12 ئۆتۆمۆبێلی‌ سوپای‌ میسریان سوتاند، له‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی‌ گه‌لیش شه‌ڕ ده‌ستیپێكرد
حكومه‌تی‌ میسر جموجۆڵی‌ به‌ سوپای‌ كرد بۆ سه‌ركوتكردنی‌ خۆپیشانده‌ران
خۆپیشانده‌رانی‌ میسر چوارده‌وری‌ باره‌گای‌ سه‌ره‌كی‌ حیزبی‌ وه‌ته‌نی‌ ده‌سه‌ڵاتداریان گرت
میسر: خۆپیشاندانه‌كان تا به‌یانی‌ به‌رده‌وامه‌ی‌ ده‌بێت
خۆپیشاندانه‌کانی ئه‌مڕۆی میسر به‌ وێنه‌...
خۆپیشاندانه‌كان له‌ میسر
له‌ سێ شاری میسر خۆپیشانده‌ران هه‌ڵیانکوتایه‌ سه‌ر باره‌گای حیزبی ده‌سه‌ڵات و هێزه‌كانی‌ پۆلیسیش ده‌چنه‌ ریزی‌ جه‌ماوه‌ره‌وه‌
خۆپیشاندانی هاوڵاتیانی میسر بۆ کۆتاییهێنان به‌ ده‌سه‌ڵاتی موباره‌ک، زۆربه‌ی شاره‌کانی گرتوه‌ته‌وه‌
میسر؛ رۆژنامه‌ به‌ریتانیه‌كان ته‌ئكید له‌ رۆشتنی سۆزان موباره‌ك و جه‌مال موباره‌ك بۆ له‌نده‌ن ده‌كه‌نه‌وه‌
چه‌ند سه‌عاتێک پێش خۆپیشاندانه‌ جه‌ماوه‌رییه‌که‌، حکومه‌تی میسر تۆڕه‌کانی ئینته‌رنێت و ته‌له‌فۆنی په‌کخست
میسر؛ ناڕه‌زاییه‌کان دژی ده‌سه‌ڵات به‌رده‌وامه‌و ژماره‌یه‌ک سه‌رکرده‌ی ئیخوان موسلمین ده‌ستگیرکران
محه‌مه‌د به‌رادعی: ئه‌گه‌ر شه‌قامی میسری‌ داوام لێبكه‌ن، ئاماده‌م ده‌سه‌ڵاتی‌ كاتی‌ بگرمه‌ ده‌ست
میسر، خۆپیشاندان به‌رده‌وامه‌و بنکه‌یه‌كی پۆلیس له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه‌ سوتێنرا
میسر: وه‌زاره‌تی ناوخۆ هه‌مو جۆره‌ خۆپیشاندان و رێپێوانێكی قه‌ده‌غه‌كرد
هاوڵاتیانی میسر له‌رێی خۆپیشاندانی جه‌ماوه‌رییه‌وه‌ داوا له‌ سه‌رۆکی ئه‌و وڵاته‌ ده‌که‌ن واز له‌ده‌سه‌ڵات بهێنێت
میسر: له‌چوارچێوه‌ی‌ خۆپیشاندان و ناڕه‌زاییه‌كاندا 25 كه‌س ده‌ستگیر كران
وه‌ك ناڕه‌زاییه‌ك به‌رامبه‌ر خراپی گوزه‌رانی ژیانی‌، حه‌وته‌م هاوڵاتیی‌ میسر خۆی‌ كوشت
میسر؛ هاوڵاتییه‌ک له‌ به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی گه‌لی‌ ئه‌و وڵاته‌دا خۆی‌ سوتاند
به‌رادعی‌: میسر بۆمبێكی‌ ئاماده‌یه‌ بۆ ته‌قینه‌وه‌
ئازادی ده‌بێت به‌ ته‌واوی بێت
جومعه‌یه‌كی‌ جیاواز

Sbeiy.com © 2007-2011 All rights reserved    
ئه‌مه‌ریكا: له‌گه‌ڵ ئێران په‌یوه‌نده‌ی‌ راسته‌وخۆمان هه‌یه‌ مامۆستایانی هاوبه‌ش ستایشی سه‌رجه‌م مامۆستایانی‌ كوردستان ده‌كات به‌غدا؛ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دو بۆمبه‌وه، 70 كه‌س بون به‌ قوربانی‌ به‌هۆی‌ كوشتنی‌ خوشكه‌زاكه‌یه‌وه‌، میرێكی كوه‌یتی‌ له‌ سێداره‌ ده‌درێت چوارقوڕنه‌؛ كارمه‌ندانی به‌شی سیانه‌ی كاره‌با مانیانگرت بۆ وه‌رگرتنی خوێندكارانی هه‌رێم، نوێنه‌ری‌ 22 زانكۆی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێرن سوریا؛ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، 14 كه‌س كوژراون هه‌ولێر؛ چه‌ندین كه‌س ناویان له‌ناو ليستى (دامه‌زراوان) و (دانه‌مه‌زراوان)دا نه‌هاتوه‌ته‌وه‌ سه‌ركرده‌یه‌كی شۆڕشگێڕانی‌ لیبیا: قه‌زافی له‌ شاری‌ سیرته‌ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان: حكومه‌تی‌ توركیا گفتوگۆكانی‌ له‌گه‌ڵ كورد وه‌ستاندوه‌ هۆشیار زێباری‌: بونی په‌كه‌كه‌ له‌سه‌ر خاكی عێراق ناشه‌رعیه‌و جێگه‌ی‌ قبوڵكردن نیه‌ 5 هه‌زار یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبون له‌ شاره‌كاندا بۆ هێزه‌كانی ناوخۆ دروستده‌كرێت ئه‌ڵمانیا؛ تارا جاف و داریوشی‌ ئیقبالی‌ كۆنسێرتێك كۆیان ده‌كاته‌وه‌ سلێمانی؛ به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام بانگهێشتی دادگا کراو به‌ به‌ڵێننامه‌ی شه‌خسی ئازاد کرا شانۆگه‌ری‌ گێژه‌ن نمایش ده‌كرێ