تارق حه‌مید
وه‌رگێڕانی: خالید عه‌بدولكه‌ریم
هه‌ركه‌سێك بێت كه بڕیاری دابێت به چونی لایه‌نگرانی موباره‌ك به حوشتر و ئه‌سپه‌وه له‌ڕۆژی چوارشه‌ممه و ئه‌نجامدانی توندوتیژی دژی گه‌نجه‌كان له گۆڕپانی ته‌حریر، هه‌ڵه‌یه‌كی كوشنده‌ی كرد به‌رامبه‌ر میسرییه‌كان كه لێخۆشبونی نیه، ته‌نانه‌ت له‌دژی خودی موباره‌كیش بو.
شه‌وی سێشه‌ممه و له‌دوای وتاره‌كه‌ی كه پێشكه‌شی كرد و وتی خۆم هه‌ڵنابژێرمه‌وه و گۆڕانكاری ریشه‌یی له‌ده‌ستوردا كارێكی خوازراو و پێویسته و وتیشی" له‌سه‌ر خاكی میسر ده‌مرم" له‌دوای وتاره سۆزاوییهكهی میسرییه‌كان و ئۆپۆزسیۆن بونه دوبه‌شه‌وه، ته‌نانه‌ت ئه‌و عه‌ره‌بانه‌ش كه نه‌یاری بون پێیانوابو میسر بۆ هه‌مو عه‌ره‌به، مژده‌ی هه‌ناسه‌دان و سه‌رنجی ئاسۆكان ده‌ركه‌وتن، ته‌نانه‌ت خۆپیشانده‌ران و مانگرتوان له‌ناوه‌ندی گۆڕه‌پانی ته‌حریردا كه‌وتنه گفتۆگۆیه‌كی جدیه‌وه و به‌پێویستیان زانی وه‌ڵامی بانگه‌شه‌ی سه‌رۆك بده‌نه‌وه، به‌ڵام ئه‌و خۆپیشانده‌ره ههمهجییانه كه لایه‌نگرانی موباره‌ك پێیهه‌ستان هه‌مو ئومێدی چاره‌سه‌رێكی عه‌قڵانی بۆ پاراستنی ئه‌من و ئاسایشی میسر له‌ناوبرد، پرسیاره‌كه لێره‌دا سه‌رهه‌ڵده‌دات چۆن خۆپیشانده‌ره ملیۆنیهكه ده‌پارێزن لایه‌نگرانی موباره‌ك له‌كاتێكدا ئه‌وان یه‌ك دڵۆپ خوێنیان نه‌ڕشت؟ به‌ڵام لایه‌نگرانی سه‌رۆك ئه‌و هه‌مو تیرۆره ده‌كه‌ن، ئایا عه‌قڵ ده‌یبڕێت وه‌ڵامی ئه‌و گه‌نجانه‌ی كه ته‌نیا فه‌یسبوك به‌كاردێنن به‌هێرشی هه‌مه‌جیانه‌ی حوشتر و ئه‌سپ وه‌ك ئه‌وه وابێت له (شه‌ڕی قادسیه) گیرمان خواردوه.
ئه‌وه‌ی بارودۆخه‌كه ئاڵۆزتر ده‌كات لێدوانه‌كانی جێگری سه‌رۆك كۆماره كاتێك ده‌ڵێت دانوستاندن له‌گه‌ڵ ئۆپۆزسیۆندا ناكرێت هه‌تاوه‌كو ئۆپۆزسیۆن شه‌قام چۆڵ نه‌كات، ئه‌دی ئه‌مه چۆن به‌ڵێنێكه ئه‌م سه‌ركرده‌یه و ئه‌ویتری میسرییه‌كان ده‌یدات بۆ میسرێكی دیموكراتی، به‌تایبه‌تی كاتێك موباره‌ك وتی میسر دوای ده‌رچونی (مه‌به‌ستی له‌و بارودۆخ و راپه‌ڕینه. وه‌رگێڕ) زیاتر به‌هێز ده‌بێت! من له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌م ئه‌وه‌ی مێژوی موباره‌ك دركانی و چوه ژێری، وه‌ك زه‌ینلعابدین و سه‌دام حسێن نیه هه‌رچه‌نده نه‌یاره‌كانی وای پێ ده‌ڵێن، به‌ڵام میتۆده‌كانی چاره‌سه‌ری ئاڵۆزییه‌كه به‌تایبه‌تی دوای وتاره‌كه‌ی سه‌رۆك نامۆ بون و ئازار و توڕه‌بونی وروژاند! هه‌تا هه‌ندێ كه‌ناڵی بیانیش به‌و روداوانه نه‌یانده‌گوت شۆِرش، (بی بی سی)ی ئینگلیزی كه پیشه‌ییانه‌تر بۆ چاره‌سه‌ری ئالۆِزییهكان له كه‌ناڵی خزمه‌تگوازریه عه‌ره‌بیه‌كان و میسرییه فه‌رمییه‌كان زیاتر و خراپتری نه‌ده‌گوت له‌سه‌ریان، تا ئێستاش به‌شۆڕش ناوی نه‌ده‌بردن، وه‌ك تۆڕی (سی ئێن ئێن)ی ئه‌مه‌ریكی، به‌ڵام چاره‌سه‌ره هه‌ڵه‌كه كوشنده‌كه‌ی لایه‌نگرانی موباره‌ك له‌شه‌ڕی به‌كارهێنانی حوشتر و ئه‌سپ وایكرد به كرداری ببێته شۆڕش، به‌تایبه‌تی زۆرێك له بژارده‌كانی میسر هه‌ڵوێستی دژایه‌تی سیسته‌می موباره‌كیان ده‌ستپێكرد.
میسر كیانێكه ئه‌مڕۆ له مه‌ترسیه‌كی راستیدایه، میسر گرنگتره له تاكه‌كان، گورگه‌كان كه هاتونه‌ته ده‌وروبه‌ری قاهیره له هه‌مو جۆرێكه، له ده‌وڵه‌تان و میلیشیا و ئایدۆلۆژیایه‌ك، ئه‌م كارانه‌یه كه هه‌ڕه‌شه‌مان لێده‌كات، ئارامی و به‌هێزی میسر كارێكه ده‌بێت زیندو بێت بۆ هه‌موان، ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ روده‌دات سیناریۆیه‌كی شێتانه‌یه، به‌تایبه‌تی پێكدادانێكی راسته‌قینه‌ی ئه‌و سیسته‌مه له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵه‌ی نێوده‌وڵه‌تیدا كارێكی نزیكه و سه‌رپۆشه‌كه‌ی كراوه‌ته‌وه به‌شێوه‌یه‌كی رونیش دیاره، به ئاشكراش داوای رۆیشتنی ده‌كه‌ن، له دیمه‌نێكی ناباو و چاوه‌ڕواننه‌كراودا ته‌نانه‌ت رهشبینهكانیش بیریان لێنه‌ده‌كرده‌وه.
پرسیاره‌كه ئێستا ئه‌مه‌یه: كێ عاقڵه‌كانی میسره؟ ده‌كرێت ئه‌مه كۆتایی سیسته‌می سه‌رۆكی میسر بێت؟ یان زیان !
سایتی شه‌رقلئه‌وسه‌ت