د.نه‌وال سه‌عداوی
له عه‌ره‌بییه‌وه: جیهاد محه‌مه‌د حه‌مه‌که‌ریم
گومڕایی و پشێوی دینیی سیاسیی خوێن‌ڕێژ له میسردا ناوه‌ستێت به‌بێ گه‌ڕانه‌وه‌ی عه‌قڵ بۆ میسر، که ده‌مێکه ونبوه و دیارنه‌ماوه و بیرکردنه‌وه‌ی خه‌سێنراوه، بیرکردنه‌وه وه‌ک بیرکردنه‌وه خۆی، ئیتر ناڵێم: داهێنان و ئاکاری بیر و به‌ها نوێکانی، یان ره‌فتاره نوێ رۆژانه‌ییه‌کانی له‌ناو ماڵ و ده‌وڵه‌ت و کۆمه‌ڵگادا، که له‌سه‌ر رێزگرتنی مافی به‌رامبه‌ر وه‌ستابون. روداوی که‌نیسه‌ی (ئه‌سکه‌ندریه) له‌یه‌که‌م شه‌وی ساڵی نوێی 2011 دا کارێکی نوێ نیه بۆ ئێمه، ئایا شتی وامان له پێشتردا نه‌بینیوه، ئایا خاوه‌ن بیره روناکهکان زوتر داوایان نه‌کردوه که گومڕایی و شه‌ڕه‌نگێزی دینی سیاسییه‌کان ده‌بێت له ریشه‌وه چاره‌سه‌ربکرێت؟ نه‌ک به ئاماده‌بونی پۆلیس بۆ پاراستنی که‌نیسه‌کان، به‌ڵکو به ئاماده‌بونی عه‌قڵی میسری بۆ بیرکردنه‌وه و توانست و گه‌شه‌ی بیرکردنه‌وه، توانای ره‌تکردنه‌وه‌ی قسه‌ی پڕوپوچی دینیی سیاسیی که له مێشکی منداڵ و قوتابی و مامۆستا و فێرکاراندا، له مێشکی ژن و پیاواندا، دایکان و باوکان و سه‌رۆک حیزب و کۆمه‌ڵه و که‌ناڵه دینییه سیاسییه‌کاندا ده‌ژی و گه‌وه‌ره ده‌بێت، ئه‌مه گومڕایی و شه‌ڕه‌نگێزییه‌کی دینیی سیاسییه نه‌ک ته‌نیا گومڕایی و شه‌ڕه‌نگێزییه‌کی تایه‌فه‌گه‌ریی، ئه‌مه تۆقاندنی بیریی میسریه له ناوه‌وه و له ده‌ره‌وه نه‌ک ته‌نیا له ده‌ره‌وه، ئه‌مه دژی بیرکردنه‌وه‌ی ژن و پیاوانی میسریه پێکه‌وه، بیرتان نایه‌ت چۆن مه‌سه‌له‌ی چاودێریکردنی ژنان و پیاوانیان ده‌کرد له‌به‌رئه‌وه‌ی که بازرگانیکردنیان ره‌تده‌کرده‌وه به دین و به سیاسه‌ته‌وه، بیرتان نایه‌ت چۆن حکومه‌ت و ده‌وڵه‌ت و حیزبه‌کان و کۆمه‌ڵه‌کان بیرمه‌ندانیان به ته‌نیا به‌جێهێشت له گۆڕه‌پانی ئه‌و جه‌نگه‌دا، به‌ڵکو هاوکاریشیان ده‌کرد له لێدانیان بۆ ئه‌وه‌ی ببن به قوربانی یه‌که‌می ده‌ستی حوکمێکی گه‌نده‌ڵ و فاشی له ده‌ره‌وه و ناوه‌وه پێکه‌وه.
ره‌وته سه‌له‌فییه سیاسییه دینییه‌کان (به ره‌وته ئسوڵیه‌کان) ناوده‌برێن ئه‌مه ده‌رکه‌وته‌یه‌کی سیاسیی نوێ نیه، به‌ڵکو کۆنه و هه‌ر له سه‌رده‌می کۆیلایه‌تییه‌وه بوه و له زاڵبونی چینی باڵاده‌ستاندا به‌سه‌ر کۆیله‌کان و ره‌گه‌زی نێر به‌سه‌ر مێدا بوه، ئه‌گه‌ر مێژو بخوێنینه‌وه ده‌بینن که ئه‌م ره‌وته سه‌له‌فیه ئسوڵیانه له‌سه‌رده‌می داڕوخانی رۆشنبیریی و نه‌بونی عه‌قڵ بۆ گوزه‌رکردنی یاسا چینایه‌تیه پهتریارکیه ستهماکاریه کۆڵۆنیالیزمیهکان بۆ ژیردهستخستنی مافی گه‌لان، ژنان و منداڵان له ژێر دروشمه دینیه پیرۆزه‌کاندا، ره‌وابونی کوشتنی بیرمه‌نده‌کانی ژنان و پیاوان به تاوانی بێباوه‌ڕیی و لادان و خیانه‌تکردن له نیشتیمان، ئه‌مه‌ش به په‌روه‌رده‌کردنی منداڵان به پیاهه‌ڵدان و بانگکردنی "خوا و نیشتیمان و پاشا" "ألله الوطن الملک" یان ( ئیمپراتۆر و سه‌رۆک)، هه‌رچ قوتابیه‌ک له کوڕ و له کچ هاوبه‌شی ئه‌و پیاهه‌ڵدانه نه‌کات ده‌رده‌کرێت به بڕیاری وه‌زیری په‌روه‌رده، وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و فێرکاریی ببو به پۆلیسی حوکمده‌ر به‌سه‌ر عه‌قڵدا، ببو به ئامرازێک بۆ سڕینه‌وه‌ی بیر و نه‌مانی عه‌قڵ له منداڵیه‌وه، ئه‌ی بۆچی له جیاتی پاراستنی که‌نیسه‌کان له‌و شاڵاوه‌ی که ناوده‌برێت به گرژیی تایه‌فه‌گه‌ریی له لایه‌ن پۆلیسه‌وه وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و فێرکاریی ئه‌و پاریزگاریه ناکات؟ ئه‌وه خنکاندنی عه‌قڵه نه‌ک گرژیی تایه‌فه‌گه‌ریی، ئه‌مه دیارده‌یه‌کی کۆنه و نوێده‌بێته‌وه له پێناوی وه‌ستانه‌وه به‌رامبه‌ر به به‌رخوردی گه‌ل.
سهلهفهیهتی ئسوڵیی دینیی ته‌نیا له‌سه‌ر یه‌ک دین و یه‌ک نه‌ته‌وه کورت نه‌بوه‌ته‌وه، به نمونه ته‌نیا ئیسلام و عه‌ره‌بی نه‌گرتۆته‌وه وه‌ک له‌م سه‌رده‌مه‌دا ده‌رده‌که‌وێت، به‌ڵکو ئه‌مه دیارده‌یه‌که که له هه‌مو دیانه‌ته‌کان و نه‌ته‌وه‌کان و سه‌رده‌مه‌کاندا ده‌رکه‌وتوه، ئه‌گه‌ر بیربکه‌ینه‌وه له‌وه‌ی که رویدا له سه‌ده‌ی حه‌ڤده‌هه‌مدا، کاتێک مه‌سیحیه ئینگلیزییه‌کان (ئه‌مه‌ریکا)یان داگیرکرد به هێزی چه‌ک ناویان نا ( ئنگلتهرهی نوێ) . له سه‌ده‌ی بیستویهکیشدا (ناتانیاهۆ) و له‌شکره داگیرکه‌ره‌که‌ی خاکی فه‌له‌ستین ئه‌وه‌یان راگه‌یاند، ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل که ده‌وڵه‌تی یه‌هوده‌کانی باوه‌ڕ به ته‌وراته، په‌رتوکی خوا، که خوا تیایدا په‌یمانیداوه پێیان بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و خاکه بۆیان چونکه ئه‌وان نه‌وه‌ی ئیسرائیلیهکانن که بڕوایان به خوا هه‌یه، بۆیه ده‌بێت دانیشتوانه‌که‌ی کۆمه‌ڵکوژ بکه‌ن و چونکه ئه‌و دانیشتوانه بڕوایان به خوایه‌کی جیاواز له خواکه‌ی ئه‌وان هه‌یه، که (یاهو)ه؟
له‌م سه‌ده‌ی بیستویه‌که‌دا ئه‌وه‌نیه ( ناتانیاهو) و سوپا دهگیرکهرهکهی داگیرکردنی ته‌واوی فه‌له‌ستین راده‌گه‌یه‌نن، ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌یه که بڕوای به ته‌ورات هه‌یه، که یه‌کێکه له په‌رتوکه‌کانی خوا، که تیایدا خوا په‌یمانی ئه‌و خاکه‌ی پێداون چونکه ئه‌وانه نه‌وه‌ی ئیسرائیلن و بڕوایان به خوای (یاهو) هه‌یه، وه فه‌رمانی پێداون که پاکتاوی دانیشتوانی ئه‌و خاکه بکه‌ن چونکه خوایه‌کی تر ده‌په‌رستن که جیاوازه له (یاهو) .
ئه‌ی ئه‌وه نیه سه‌رۆکی پێشوی ئه‌مه‌ریکا (جۆرج بۆش) رایده‌گه‌یه‌نێت که (ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵماندا نه‌بێت و بڕوای به شارستانیه‌تی ئێمه‌ی ئه‌مه‌ریکی و مه‌سیحیه‌ت نه‌بێت ئه‌وانه له نه‌وه‌ی ئه‌هریمه‌نن و شه‌ڕه‌نگێزن). هه‌ر له‌م سه‌ده‌یه‌دا ئه‌وه‌نیه سه‌رۆکی مه‌سیحیه‌کان له که‌نیسه‌ی مورمون (وارین جیف) فه‌توا ده‌رده‌کات و جه‌ختده‌کاته‌وه مافی پیاوه چۆنی بوێت ئاوا ژن بهێنێت، که (وارین جیف) به‌لای که‌مه‌وه چل ژنی هێناوه که‌چی له‌م دواییانه‌دا پۆلیس له‌سه‌ر ئه‌وه گرتیان که ده‌ستدرێژی سێکسی کردوته سه‌ر منداڵێک، ئه‌وه‌ش ئاشکرابو که مورمونهکان مانگی سێ ملوێن جونه‌یهی ئه‌سته‌رلینی ده‌ده‌نێ بۆ ئه‌وه‌ی غه‌ریزه سێکسیه‌کانی و رابواردنی خۆی پێ پڕبکاته‌وه، ئه‌مه‌ش له ژێر ناوی خوا و خواپه‌رستیدا، ئایه جیاوازی هه‌یه له نێوان ئه‌م مه‌سیحیه سهلهفیهدا و ئه‌میره ئیسلامیه سیاسیه‌کانی ئه‌م سه‌رده‌مه‌دا؟
قه‌سابخانه‌که‌ی که‌نیسه‌ی (ئه‌سکه‌نده‌ریه) له یه‌که‌م شه‌وی ساڵی 2011 دا، یه‌کێک بو له چه‌ندین قه‌سابخانه‌ی ئه‌م ساڵانه‌ی دوایی تا میسریش وه‌ک سۆدان دابه‌ش بێت بۆ باشوری مه‌سیحیه‌ت و باکوری ئیسلامیه‌ت، به‌ڕێزان، ئه‌مه‌یه پلانڕێژییه فێرکاریی و په‌روه‌رده‌یی دینیی سیاسیی، ئاشکرایه لای هه‌موان، ئه‌مه ئه‌و سیاسه‌ته ده‌ره‌کیی و ناوخۆییه‌ی دێرزه‌مانه بۆ لێدان و لاوازکردنی ئه‌و یه‌کێتیه به‌رخوردانه ده‌سته‌جه‌معیه‌ی نێوان هه‌ژاران به ژن و پیاو و منداڵه‌وه.
ئه‌م مه‌سه‌له‌یه، ته‌نیا مه‌سه‌له‌ی دروستبونی بارگرژی تایه‌فه‌گه‌رێتی نیه، به‌ڵکو بارگرژی و بهرتهسکبونهوه و غیابی عه‌قڵی میسریشه له‌ژێر ناوی پاراستنی دینی خوا و دژایه‌تیکردنی بیری بێباوه‌ڕه‌کان، چاره‌سه‌ریش به زیادکردنی ژماره‌ی پاسه‌وانه پۆلیسه‌کان ناکرێت به‌ده‌وری کهنیسهکانهوه به‌ڵکو به به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی شارستانیه‌ت ده‌بێت له عه‌قڵی میسریه‌کاندا، به‌ڕێزان ئه‌وه به ئازادی بیر و رۆشنبیری ده‌کرێت، به دادگایی‌کردنی ئاشکرای وه‌زیره‌کانی فێرکاریی و په‌روه‌رده‌یی و راگه‌یاندن و رۆشنبیریی رابوردو ده‌کرێت، ئه‌وانه‌ی که به فتوای پڕوپوچ و سه‌روچاو داپۆشینی ژنان و ترس خستنه دڵی خه‌ڵکیه‌وه به بونی ئاگری جه‌هه‌نه‌م و ئه‌شکه‌نجه و قه‌بر و لێپرسینه‌وه‌ی دوارۆژ عه‌قڵیان سڕیه‌وه، سه‌یری ئه‌و منداڵه له‌چک به‌سه‌رانه بکه‌ن چۆن سه‌ریان پێ نهویکردون و شه‌رمنیان کردون، سه‌یربکه‌ن چۆن وایان له ژنانی زانکۆکان کردوه که بڕوایان وابێت که پیاوه‌کانیان بۆیان هه‌یه لێیانبده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به ئه‌ده‌ب بن به فه‌رمانی خوا، هه‌روه‌ها فێریانکردون که مێرده‌کانیان بۆیان هه‌یه خیانه‌تیان لێبکه‌ن و چوار ژنیش بهێنن، که چوارهه‌میان ده‌شێت نیو سه‌ده له‌خۆی منداڵتربێت، ته‌ماشاکه‌ن چۆن له که‌ناڵه ته‌له‌فزیونه‌کانه‌وه وتوێژدهکرێت له‌سه‌ر دینێکی درۆیینه، ته‌ماشای ئه‌و په‌یوه‌ندیه گه‌نده‌ڵیه بکه‌ن له نێوان ده‌وڵه‌ت و خێزانه‌کاندا، له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا و له بازرگانێتی و بازاڕی ئازاد‌دا، ته‌ماشاکان به‌ڕێزان و ئه‌و عه‌قڵه داگیرکراو و به‌ندکراوه به‌کار بهێنن که چه‌ندین ساڵه و له منداڵیه‌وه تا دوایی ته‌مه‌ن داگیرکراوه و به‌ندکراوه.
سه‌رچاوه: الحوار المتمدن