تونسیه‌كان گۆڕانیان كرد
 بۆچی‌ تونسیه‌كان سه‌ركه‌وتوبون و ئێرانیه‌كان شكستیان هێنا




Monday, February 7, 2011
 

عه‌لی‌ ره‌زا ئیشراقی‌

له‌ عه‌ره‌بیه‌وه‌: خالد باران
ئێرانیه‌كان له‌نێویشیاندا لایه‌نگرانی‌ ئۆپۆزسیۆنی‌ سیاسی‌ كه‌ به‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ سه‌وز ده‌ناسرێن، زۆر به‌ئاگاییه‌وه‌ چاودێری‌ ئه‌و خێراییه‌یان كرد كه‌ تونسیه‌كان تیایدا توانیان سه‌رۆك زه‌ینلعابدین بن عه‌لی‌ له‌سه‌ركار لابه‌رن.

له‌كاتێكدا سایته‌كان و به‌تایبه‌ت فه‌یسبوك پڕبون له‌ نامه‌یه‌ك كه‌ ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه‌ی‌ به‌زمانی‌ فارسی‌ له‌خۆگرتبو "تونس تونس، ایران نا تونس"به‌مانای‌" تونس توانی‌ و ئێران نه‌یتوانی‌"، به‌ وردبونه‌وه‌و بیركردنه‌وه‌یه‌كی‌ هێمن له‌و هۆكارانه‌ی‌ له‌پشت شكستهێنانی‌ ئه‌زمونه‌كه‌ی‌ ئێرانه‌وه‌ بون: بۆچی‌ ئه‌و ناڕه‌زاییه‌ جه‌ماوه‌ریه‌ی‌ ئێرانی‌ گرته‌وه‌ هیچ ده‌ره‌نجامێكی‌ گرنگی‌ لێنه‌كه‌وته‌وه‌ كه‌ رویدا له‌ دوای‌ ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ سه‌رۆكایه‌تیه‌ی‌ له‌ حوزه‌یرانی‌ 2009 ئه‌نجام دراو مشتومڕێكی‌ زۆری‌ به‌دواداهات.

له‌م ماوه‌یه‌دا و له‌كاتێكدا خراپی‌ بارودۆخی‌ ئابوری‌ پڕیشكی‌ ناڕه‌زاییه‌كانی‌ تونسی‌ هه‌ڵگیرساند، ده‌بینین ئێران به‌شێوه‌یه‌كی‌ سه‌یر تائه‌ندازه‌یه‌ك به‌ هێمنی‌ مایه‌وه‌ له‌دوای‌ ئه‌و زیادكرنانه‌ی‌ له‌ نرخه‌كانی‌ سوته‌مه‌نی‌ و نان و ئاو و غاز و سه‌رجه‌م پێداویستیه‌ زه‌روریه‌كان كران له‌دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ حكومه‌ته‌كه‌ی‌ مه‌حمود ئه‌حمه‌دی‌ نه‌ژاد ده‌ستیكرد به‌ پیاده‌كردنی‌ به‌رنامه‌یه‌ك به‌ئامانجی‌ به‌دیهێنانی‌ كه‌مكردنه‌وه‌یه‌كی‌ گه‌وره‌ له‌ سیستمی‌ پاڵپشتیكردنی‌ شمه‌كه‌ زه‌روریه‌كان كه‌ تێچونێكی‌ زۆری‌ خستبوه‌ سه‌ر حكومه‌تی‌ ئێران.

جێی‌ باسه‌ كه‌ حكومه‌تی‌ بۆلیفیاش ده‌ستیكرد به‌ پیاده‌كردنی‌ به‌رنامه‌یه‌كی‌ هاوشێوه‌ به‌ئامانجی‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ پاڵپشتی‌ حكومه‌ت له‌ شه‌ك و كاڵا زه‌روریه‌كان له‌هه‌مان ئه‌و ماوه‌یه‌دا كه‌ئێران ده‌ستی‌ به‌ به‌رنامه‌كه‌ی‌ كرد، به‌ڵام به‌ خێرایی‌ و له‌ژێر گوشاری‌ ناڕه‌زاییه‌ فراوانه‌كاندا لێی‌ پاشگه‌زبۆوه‌.

جێی‌ باسه‌ ته‌نانه‌ت حكومه‌تی‌ ئێرانیش توشی‌ سه‌رسورمان بو كه‌ ناڕه‌زایی‌ گه‌وره‌ روینه‌دا به‌هۆی‌ لابردنی‌ پاڵپشتی‌ له‌سه‌ر ماده‌ زه‌روریه‌كان، دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ ئه‌و حكومه‌ته‌ ژماره‌یه‌كی‌ زۆر پۆلیسی‌ به‌شه‌قامه‌كاندا بڵاوكردبوه‌و له‌ترسی‌ دروست بونی‌ كێشه‌ی‌ هاوشێوه‌ی‌ ناڕه‌زاییه‌كان كه‌ له‌ساڵی‌ 2009 رویاندا، كه‌چی‌ هاوڵاتیان زۆر به‌ساده‌یی‌ په‌یڕه‌وی‌ رێوشوێنه‌كانی‌ ده‌ستپێوه‌گرتنی‌ به‌كاربردینان كرد، تاكه‌ كاردانه‌وه‌ی‌ میللی‌ له‌شێوه‌ی‌ ئه‌و ریزه‌ درێژانه‌ی‌ هاوڵاتیاندا ده‌ركه‌وت كه‌ له‌به‌رده‌م ده‌زگاكانی‌ دابه‌شكردنی‌ پاره‌دا ریزببون بۆ وه‌رگرتنی‌ ئه‌و بڕه‌پاره‌یه‌ی‌ حكومه‌ت خستبویه‌ سه‌ر حساباته‌كانیان وه‌ك قه‌ره‌بوكردنه‌ویه‌كی‌ جوزئی‌ له‌به‌رامبه‌ر لابردنی‌ پاڵپشتی‌ له‌سه‌ر كاڵا زه‌روریه‌كان.

 چه‌ند لایه‌نێكی‌ راپه‌رینه‌كه‌ی‌ تونس ره‌نگدانه‌وه‌یه‌كی‌ هاوشێوه‌ی‌ ئه‌وه‌بو كه‌ له‌شۆڕشه‌كه‌ی‌ ئێران رویدا له‌ساڵی‌ 1979، هه‌ردو وڵات خاوه‌نی‌ دو حكومه‌تی‌ عه‌لمانی‌ بون كه‌ له‌لایه‌ن خۆرئاواوه‌ پشتیوانی‌ ده‌كران، هه‌ردو شۆڕشه‌كه‌ش كاتێك رویاندا كه‌ سه‌رۆكێك له‌دیمواكراته‌كان ده‌سه‌ڵاتی‌ له‌ئه‌مه‌ریكا گرته‌ده‌ست و رایگه‌یاند كه‌گرنكی‌ به‌مافی‌ مرۆڤ ده‌دات.

له‌یه‌كچونێكی‌ گه‌وره‌ش هه‌یه‌ له‌نێوان ئه‌و شۆرشه‌ی‌ تونس و شۆرشه‌ ده‌ستوریه‌كه‌ی‌ ئێران له‌ساڵی‌ 1905 كه‌ یه‌كه‌م شۆڕشی‌ له‌وجۆره‌ بو ناوچه‌ی‌ خۆرهه‌ڵاتی‌ ناوه‌ڕاست به‌خۆیه‌وه‌ ببینێت، هه‌ڵگیرسانی‌ پریشكی‌ شۆڕشی‌ ناوبراو به‌هۆی‌ لێدانی‌ داری‌ جه‌لد بو به‌به‌روی‌ خه‌ڵكه‌وه‌ له‌ یه‌كێك له‌بارزگانه‌ ناسراوه‌كانی‌ تاران كه‌ تۆمه‌تبار كرابو به‌به‌رزركردنه‌وه‌ی‌ نرخی‌ شه‌كر، به‌ڵام له‌تونس پریشكی‌ ناڕه‌زاییه‌كان داگیرسا دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ محه‌مه‌د بوعه‌زیزی‌ كه‌ ده‌رچویه‌كی‌ زانكۆیه‌ و به‌هۆی‌ ده‌ستنه‌كه‌وتنی‌ كاره‌وه‌ ببوه‌ شت فرۆش به‌عه‌ره‌بانه‌ له‌شه‌قامه‌كانداو و وه‌ك ناڕه‌زایی له‌به‌رامبه‌ر ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی‌ عه‌ره‌بانه‌كه‌ی‌ له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌ خۆی‌ سوتاند.

ده‌توانرێت چه‌ند به‌راوردێكی‌ راست بكرێت و له‌یه‌كچون زۆره‌ له‌نێوان بارودۆخی‌ ئابوری‌ له‌ئێران و له‌تونس كه‌هۆكاری‌ سه‌ره‌كی‌ بو بۆ بزواندنی‌ ناڕه‌زاییه‌كان، ده‌توانرێت بوترێت كه‌ بارودۆخه‌كه‌ له‌سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانه‌وه‌ له‌تونس خراپتره‌، ئه‌وه‌تا سزا ئابوریه‌ سه‌پێنراوه‌كان به‌سه‌ریدا ژیانی‌ له‌سه‌ر هاوڵاتی‌ ئاسایی‌ و له‌سه‌ر كه‌رتی‌ تایبه‌ت زۆر قورس كردوه‌.

رێژه‌ی‌ گه‌شه‌كردنی‌ ئابوری‌ له‌ئێران له‌سفره‌وه‌ نزیكه‌ به‌ڵام رێژه‌ی‌ گه‌شه‌سه‌ندنه‌كه‌ له‌تونس له‌ساڵی‌ 2010 گه‌یشتوه‌ته‌ 3% رێژه‌ی‌ هه‌ڵاوسان له‌تونس گه‌یشتوه‌ته‌ 3.5% له‌كاتێكدا نرخی‌ شمه‌ك وكاڵا به‌كاربه‌ریه‌كان له‌ ئێران له‌چه‌ند ساڵی‌ رابردودا به‌رێژه‌ی‌ خێرا له‌به‌رزبونه‌وه‌دابون هه‌رچه‌نده‌ بانكی‌ ناوه‌ندی‌ ئێران رایگه‌یاندوه‌ كه‌ رێژه‌ی‌ هه‌ڵاوسان له‌ساڵی‌ 2010 له‌ 10% تێپه‌ڕی‌ نه‌كردوه‌ به‌ڵام لیكۆڵه‌ره‌وه‌كانی‌ په‌رله‌مان له‌م رایه‌دا كۆك نین له‌ گه‌ڵ بانكی‌ ناوه‌ندی‌.

له‌هه‌مو حاڵه‌ته‌كاندا پێشبینی‌ ده‌كرێت رێژه‌ی‌ هه‌ڵاوسان به‌خێراتر به‌رزبێته‌وه‌ به‌هۆی‌ راگرتنی‌ پالًپشتی‌ حكومه‌ت له‌ شمه‌ك وكاڵا بنه‌ڕه‌تیه‌كان.

ژماره‌ راگه‌یه‌نراوه‌كان له‌لایه‌ن حكومه‌تی‌ تارانه‌وه‌ ده‌ریده‌خه‌ن كه‌ رێژه‌ی‌ بێكاری‌ 15%ی‌ ئه‌وانه‌یه‌ كه‌ته‌مه‌نیان گه‌یشتوه‌ته‌ ته‌مه‌نی‌ كاركردن ئه‌م رێژه‌یه‌ش له‌رێژه‌ی‌ بێكاری‌ تونسه‌وه‌ نزیكه‌ هه‌رچه‌نده‌ كه‌ سه‌رچاوه‌ ره‌سمیه‌كانی‌ تونس پێیان وایه‌ رێژه‌كه‌ زۆر له‌وه‌ به‌رزتره‌.

هه‌روه‌ك رێژه‌ی‌ ئه‌و ئێرانیانه‌ی‌ له‌ژێر هێڵی‌ هه‌ژاریه‌وه‌ ده‌ژین له‌نێوان 12 بۆ 25 %ی‌ دانیشتوانه‌ به‌ڵام له‌ تونس رێژه‌كه‌ 40% هه‌روه‌ها زۆرێك له‌ده‌رچوانی‌ زانكۆی‌ هاوشێوه‌ی‌ بوعه‌زیزی‌ هه‌ن كه‌ هه‌ركارێك ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر ده‌ستیان بكه‌وێت، له‌ئێرانیش ئه‌و كاره‌ به‌ته‌نها شوفێری‌ ئۆتۆمبیلی‌ كرێیه‌.

جیاوازیه‌كی‌ گرنگی‌ دیكه‌ هه‌یه‌ ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ زه‌ینلعابدین له‌وڵاته‌كه‌ی‌ ئاستی‌ جه‌ماوه‌ری‌ باش نیه‌ به‌ڵام به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ ئه‌حمه‌دی‌ نه‌ژاد پشتیوانیه‌كی‌ باشی‌ ده‌نگده‌رانی‌ ئێرانی‌ هه‌یه‌ له‌ناو ناوه‌نده‌ هه‌ژاره‌كانی‌ كۆمه‌ڵگه‌، به‌لانی‌ كه‌مه‌وه‌ ئیداره‌كه‌ی‌ ده‌توانێت پشت به‌ پاڵپشتیكردنی‌ 5 ملیۆن له‌خۆبه‌خشه‌كانی‌ به‌سیج و ئه‌ندامانی‌ خێزانه‌كانیان ببه‌ستێت. به‌ڵكو ته‌نانه‌ت سه‌ركرده‌كانی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ سه‌وز كه‌ سوربون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ ساخته‌كاری‌ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی‌ 2009 دا كراوه‌ كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ ئه‌حمه‌دی‌ نه‌ژاد به‌فیعلی‌ 30 تا 40%ی‌ ده‌نگه‌كانی‌ به‌ده‌ست هێناوه‌.

له‌ هه‌ڵمه‌تی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ 2009 نه‌یارانی‌ ئه‌حمه‌دی‌ نه‌ژاد ره‌خنه‌یان لێده‌گرت به‌ هۆی‌ سیاسه‌ته‌ ئابوریه‌كانیه‌وه‌ له‌كاتێكدا مه‌هدی‌ كه‌روبی‌ كاندیدی‌ ئۆپۆزسیۆن تاونباری‌ كرد به‌ ده‌ستكاری‌ كردنی‌ داتا ئابوریه‌كان و تاوانباری‌ كرد به‌وه‌ی‌ تێگه‌یشتنێكی‌ ئابوریانه‌ی‌ ناته‌واوی‌ هه‌یه‌ له‌كێشه‌كانی‌ هه‌ڵاوسان ناته‌واوتر له‌ تێگه‌یشتنی‌ دایكی‌ كه‌روبی‌ له‌ مه‌سه‌له‌ ئابوریه‌كان، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا سه‌ركرده‌كانی‌ بزوتنه‌وی‌ سه‌وز نه‌یانتوانی‌ ئه‌و شتانه‌ بگۆڕن بۆ زمانێكی‌ وا كه‌ قه‌ناعه‌ت به‌ ده‌نگده‌رانی‌ ئاسایی‌ بكه‌ن به‌رێژه‌یه‌كی‌ گه‌وره‌ پشتیوانیان بكه‌ن.

 راستیه‌كه‌ی‌ زۆریك له‌و دایكانه‌ی‌ كه‌روبی‌ به‌نمونه‌ هێنانیه‌وه‌ ده‌نگیان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی‌ ئه‌حمه‌دی‌ نه‌ژاد دا، ئه‌مه‌ش له‌به‌رئه‌وه‌ نه‌بو كه‌ ئه‌وان گومڕاكرابون، به‌ڵكو له‌به‌ر ئه‌وه‌بو كه‌ئه‌وان روانیان و بینیان كه‌ به‌رژه‌وه‌ندیان له‌وه‌دایه‌ پاره‌ی‌ نه‌ختینه‌یان له‌حكومه‌ته‌وه‌ پێبدرێت نه‌ك به‌ڵێن له‌وه‌ی‌ گۆڕان له‌فۆرمی‌ سیستمی‌ سیاسدا بكرێت.

 جێگه‌ی‌ باسكردنه‌ كه‌به‌درێژایی‌ سی‌ ساڵی‌ رابردو له‌ مێژوی‌ كۆماری‌ ئیسلامی‌ ئێران به‌ته‌نها ژماره‌یه‌كی‌ كه‌م له‌ ناڕه‌زایی‌ مه‌ده‌نی‌ ناوخۆیی‌ په‌یوه‌ندیدار به‌ كاروباری‌ ئابوری‌ رویداوه‌، كه‌ ئه‌وانیش بڵاونه‌كراونه‌ته‌وه‌، ناوبه‌ناو ده‌نگوباسی‌ ئه‌وه‌بڵابوه‌ته‌وه‌ كه‌ مانگرتن رویداوه‌ سه‌باره‌ت به‌ نه‌دانی‌ كرێی‌ كرێكاران له‌ یه‌كێك له‌كارگه‌كان، به‌ڵام بۆجارێكیش روینه‌داوه‌ ته‌نانه‌ت له‌ گه‌رمه‌ی‌ ئه‌و ناڕه‌زاییانه‌ش كه‌ له‌ 2009 رویدا دوای‌ ناڕازییه‌كان له‌سه‌ر ئه‌نجامی‌ هه‌ڵبژاردنه‌ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌، هه‌رچه‌نده‌ روبه‌ری‌ ناڕه‌زاییه‌كان سه‌رجه‌م وڵاتیشی‌ گرته‌وه‌.

چینی‌ بازرگانه‌ ده‌ستڕۆیشتوه‌كان له‌بازاڕی‌ تاران ساڵی‌ رابردو مانگرتنێكیان ئه‌نجامدا وه‌ك ناڕه‌زایی‌ له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و گۆڕانكاریانه‌ی‌ له‌باجه‌كاندا كران، به‌ڵام ئه‌مجاره‌شیان له‌لایه‌ن توێژه‌كانی‌ تری‌ كۆمه‌ڵگاوه‌ له‌وڵاتدا هاوسۆزی‌ وپشتیوانیان لێنه‌كرا، به‌ڵكو ته‌نانه‌ت خۆكوشتنی‌ سیاسیش له‌ئێران كه‌ پیاوێك له‌ ساڵی‌ 2008 و له‌ده‌روه‌ی‌ بینای‌ په‌رله‌مان ئاگری‌ له‌جه‌سته‌ی‌ خۆی‌ به‌ردا وه‌ك ناڕه‌زایی‌ له‌به‌رامبه‌ر ده‌ستنه‌كه‌وتنی‌ كارێك، تێپه‌ڕی‌ بێئه‌وه‌ی‌ سه‌رنجی‌ كه‌س رابكێشێت به‌پێچه‌وانه‌ی‌ روداوه‌كه‌ی‌ خۆكوشتنی‌ بو عه‌زیزی‌، سه‌رباری‌ ئه‌وه‌ میدیاكان له‌ئێران ته‌ركیزیان خستبوه‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ ئایا ئه‌و پیاوه‌ له‌ جه‌نگاوه‌ره‌ كۆنه‌كان بوه‌ له‌عێراق یان ئالوده‌بویه‌كی‌ ماده‌ هۆشبه‌ره‌كان بوه‌، له‌و باره‌یه‌شه‌وه‌ ده‌وترێت كه‌ سروشتی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ و سیستمی‌ ئاڵۆزی‌ ده‌وڵه‌ت تا ئه‌ندازه‌یه‌كی‌ زۆر له‌وه‌ی‌ تونس جیاوازن.

ئه‌و سه‌ركوتكردنه‌ی‌ به‌رامبه‌ر ناڕه‌زاییه‌كان كرا له‌تونس له‌سه‌ره‌تای‌ ده‌سپێكردنی‌ هاوشێوه‌ی‌ ئه‌و رێوشوێنانه‌ بو كه‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی‌ ئێران گرتنیانه‌ به‌ر دوای‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ ساڵی‌ 2009، ژماره‌ی‌ كوژراوانیش كه‌ گه‌یشته‌ 70 كه‌س نزیك بو له‌ژماره‌ی‌ ئه‌و زیانه‌ی‌ به‌ر بزوتنه‌وه‌ی‌ سه‌وز كه‌وت، به‌ڵام له‌كاتێكدا سه‌ركرده‌كانی‌ ئێران نیشانیاندا (تائێستاش نیشانی‌ ده‌ده‌ن) كه‌ سورن له‌سه‌ر سه‌ركوتكردنی‌ نه‌یاره‌كانیان، ده‌بینن بن عه‌لی‌ هه‌نگاو به‌هه‌نگاو پاشه‌كشه‌ی‌ كردو كه‌ ده‌ستیكرد به‌ له‌سه‌ركارلابردنی‌ ره‌فیق بلحاج قاسم وه‌زی‌ ناوخۆ، و دواتر داوای‌ لێبوردنی‌ كرد له‌ خوێنه‌رژاوه‌كان، پێش ئه‌وه‌ش كه‌ له‌وڵات هه‌ڵبێت به‌ جه‌ماوه‌ری‌ ناڕازی‌ وت" تێگه‌یشتم لێتان" ئه‌م وته‌یه‌ش وته‌كه‌ی‌ شامان دێنێته‌وه‌ یاد پێش هه‌ڵاتنی‌ له‌ئێران له‌ساڵی‌ 1979 كه‌ وتی‌" ده‌نگی‌ شۆڕشه‌كه‌تانم بیست".

ئه‌وه‌ی‌ لانی‌ كه‌م ده‌مێنێته‌وه‌ كه‌ هه‌ریه‌ك له‌ بن عه‌لی‌ كه‌ رۆیشت بۆ سعودیه‌ و شای‌ ئێران كه‌روی‌ كرده‌ میسر ئه‌وان وڵاتێكیان دۆزیه‌وه‌ كه‌ ئاماده‌بون پێشوازیان لێبكه‌ن، به‌ڵام سه‌ركرده‌كانی‌ ئێستای‌ ئێران هه‌لی‌ ئه‌وه‌یان بۆ ناڕه‌خسێت كه‌ خانه‌خوێیه‌ك بدۆزنه‌وه‌ پێشوازیان لێبكات كاتێك كه‌ناچاربون به‌ په‌له‌ وڵات جێبێڵن.

تونسیه‌كان ته‌نها سه‌رۆكێكیان هه‌بو كه‌ گوێرایه‌ڵی‌ بكه‌ن و دواتریش لێی‌ راپه‌ڕن، به‌ڵام ده‌سه‌ڵات له‌ئێران بڵاوتره‌، ئه‌وكاته‌ی‌ كه‌ بن عه‌لی‌ له‌پۆسته‌كه‌یدا بو له‌وانه‌یه‌ لانی‌ كه‌م ئه‌و پیاوه‌ بوبێت كه‌به‌چاوی‌ رازی‌ بونه‌وه‌ سه‌یری‌ به‌رێوه‌چونی‌ كاروباره‌كانی‌ كردبێت له‌وڵاتدا، به‌ڵام له‌ئێران به‌ پێچه‌وانه‌ی‌ ئه‌وه‌وه‌و كه‌سێك نیه‌ هه‌ست به‌رازی‌ بون بكات له‌بارودۆخی‌ ئێستا به‌ ئه‌حمه‌دی‌ نه‌ژاد و عه‌لی‌ خامه‌نه‌ئی‌ رابه‌ری‌ باڵاشه‌وه‌، كه‌ ئه‌م دو پیاوه‌ ناڕازی بونی‌ خۆیان ده‌ربڕیوه‌ له‌ سیاسه‌ته‌ په‌یڕه‌وكراوه‌كان له‌ماوه‌ی‌ بیست ساڵی‌ رابردودا، له‌وانه‌یه‌ به‌یه‌كتریش مورتاح نه‌بن، هه‌روه‌ك هاوڵاتیانی‌ تر عه‌لی‌ خامه‌نه‌ئی‌ نیگه‌رانه‌ به‌ بڵاوبونه‌وه‌ی‌ گه‌نده‌ڵی‌ له‌وڵاتدا، له‌كاتێكدا ئێستا روناكیه‌كان له‌سه‌ر جێگره‌كه‌ی‌ ئه‌حمه‌دی‌ نه‌ژاده‌ به‌هۆی‌ تێوه‌گڵانی‌ له‌ چه‌ند گه‌نده‌ڵیه‌ك.

له‌ باره‌گای‌ فێرگه‌ی‌ شیعه‌گه‌ری‌ له‌ قوم ئایه‌توڵاكان حكومه‌ت تۆمه‌تبارده‌كه‌ن به‌ پشتگوێخستنی‌ ئامۆژگاریه‌كانیان و ده‌سته‌وستانیان له‌ كۆنترۆڵكردنی‌ هه‌ڵاوسان وبێكاری‌ له‌وڵاتدا، به‌ڵام سكاڵای‌ ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ن كه‌ هاوڵاتی‌ ئاسایی‌ ئێرانی‌ نه‌ریته‌ ئاینه‌كان پشتگوێ‌ ده‌خات، هاوكات هه‌ریه‌ك له‌ حكومه‌ت و په‌رله‌مان و ده‌زگای‌ دادوه‌ری‌ ره‌خنه‌ له‌یه‌كترده‌گرن، له‌كاتێكیشدا فه‌یله‌قی‌ سوپای‌ پاسداران كاری‌ پاراستنی‌ رژێمه‌كه‌یه‌ له‌كاتی‌ قه‌یرانه‌كاندا ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر حسابی‌ سومعه‌ و ناوبانگیش بێت، ده‌بینین كه‌ سه‌ركرده‌كانی‌ ئه‌م فه‌یله‌قه‌ له‌ دانیشتنه‌ تایبه‌تیه‌كاندا ره‌خنه‌ له‌حكومه‌ت و سیاسه‌ته‌كانی‌ ده‌گرن كه‌پێیان وایه‌ سه‌ركێشانه‌یه‌. له‌لایه‌كی‌ تره‌وه‌ ئه‌فسه‌رانی‌ سوپای‌ نیزامی‌ ئێران چاویان به‌ پیاوانی‌ سوپای‌ پاسداران هه‌ڵنایه‌و پێچه‌وانه‌كه‌شی‌ راسته‌، له‌لایه‌كی‌ تره‌وه‌ كرێكاران توڕه‌یی‌ خۆیان ده‌رده‌بڕن به‌رامبه‌ر حكومه‌ت و سه‌رۆكه‌كانیان، هاوكاتیش خاوه‌نكاران له‌ حكومه‌ت و هێزی‌ كار رازی‌ نین، له‌كۆتایشدا حكومه‌ت ئارامی‌ كه‌مه‌ له‌به‌رامبه‌ر هه‌ردولا، بازرگانه‌ ته‌قلیدیه‌كانیش گوێ‌ ناده‌نه‌ حكومه‌تی‌ ئێستا به‌ڵام له‌هه‌مان كاتدا به‌گومانن له‌ شێوازی‌ ژیانی‌ نوێ‌ و نه‌ریته‌كانی‌ چینی‌ ناوڕاستی‌ تازه‌ گه‌شه‌كردو.

كشتوكاڵكه‌رانیش له‌لای‌ خۆیانه‌وه‌ خه‌ڵكی‌ شاره‌كانیان خۆش ناوێت، جه‌ماوه‌ری‌ چینی‌ كرێكاریش كه‌ ده‌ناڵێنن به‌ ده‌ست سیاسه‌ته‌ ئابوریه‌كانی‌ حكومه‌ت به‌ڵام له‌روی‌ سیاسیه‌وه‌ نابنه‌ هاوپه‌یمانی‌ چینی‌ ناوه‌ڕاست، به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌ی‌ ئه‌وانه‌ سروشتی‌ باری‌ ناڕه‌زایی‌ فراوان و ناچون یه‌كه‌ كه‌ رێگه‌ی‌ به‌مانه‌وه‌ی‌ رژێمه‌كه‌ داوه‌، سه‌ره‌ڕای‌ ئه‌و هه‌ڵڵا دیاره‌ی‌ به‌ ده‌نگی‌ نوخبه‌وه‌یه‌، رژێمی‌ ئێرانی‌ ده‌زانێت چۆن په‌یامه‌كه‌ی‌ له‌رێگه‌ی‌ رادیۆی‌ و میدیا فه‌رمیه‌كانه‌وه‌ بگه‌یه‌نێت، رژێمی‌ ئێران ده‌توانێت ختوكه‌ی‌ هه‌ستی‌ نه‌ته‌وایه‌تی‌ وئیسلامی‌ بدات، و نه‌یارانی‌ تاوانبار ده‌كات به‌وه‌ی‌ كه‌وتونه‌ته‌ ژێر كاریگه‌ری‌ دژانه‌ی‌ وڵاته‌ دوژمنه‌كانی‌ ئێرانه‌وه‌، به‌ڵام بن عه‌لی‌ نه‌یده‌توانی‌ هه‌ست و سۆزی‌ گه‌له‌كه‌ی‌ به‌م جۆره‌ شتانه‌ ببزوێنێت و به‌لای‌ خۆیدا رایكێشێت.

بزوتنه‌وه‌ ناڕه‌زاییه‌كه‌ی‌ تونس یه‌ك دوژمنی‌ هه‌بو كه‌ سه‌ركرده‌یه‌كی‌ سته‌مكار و داروده‌سته‌ گه‌نده‌ڵه‌كه‌ی‌ بون، بارودۆخه‌كه‌ وه‌ك سه‌رده‌می‌ شاش نیه‌ له‌ حه‌فتاكاندا، به‌ڵام ئۆپۆزسیۆن له‌ئێراندا له‌ چوارچێوه‌ی‌ رێكخستنێكی‌ ده‌ستوریانه‌ی‌ ئاڵۆزدایه‌، له‌ چوراچێوه‌ی‌ واقیعێكی‌ ئالۆزتریشدایه‌، ناڕه‌زاییه‌كانیش له‌ ساڵی‌ 2009 عه‌فه‌وی‌ و بێ‌ پلان بون و هه‌روه‌ك روداوه‌كانی‌ ئه‌م دواییه‌ی‌ تونس، به‌ڵام سه‌ركرده‌كانی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ سه‌وز سه‌لماندیان كه‌ ئاماده‌ییان نیه‌ بۆ كۆنتڕۆڵكردنی‌ میزاجی‌ ناڕه‌زایی‌ كاران یاخود ئاراسته‌كردنی‌ قه‌ره‌باڵغیه‌كان له‌شه‌قامه‌كاندا، له‌ نێو ئه‌و شتانه‌ی‌ یه‌كلایی‌ بۆته‌وه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌به‌رژه‌وه‌ندی‌ سه‌ركرده‌كانی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ سه‌وز نه‌بوه‌ بزوتنه‌وه‌ ناڕه‌زاییه‌كه‌ له‌دژی‌ ساخته‌كاریه‌كانی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ بگۆڕن بۆ شۆڕشێك كه‌ ئاكام و ده‌رنجامه‌كانی‌ بۆسه‌ر خۆیان و وڵاته‌كه‌یان مسۆگه‌ر نیه‌. له‌كۆتاییشدا جێی‌ ئاماژه‌ بۆكردنه‌ كه‌ سه‌ركرده‌كانی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ سه‌وز خۆیان پێشتر پۆستی‌ ره‌سمیان هه‌بوه‌ له‌ كۆماری‌ ئیسلامیدا.

 كورته‌ی‌ كاره‌كان، له‌وانه‌یه‌ ئه‌وه‌ی‌ له‌هه‌مو شتێك زیاتر جێگه‌ی‌ سه‌رسورمان بێت ئه‌وه‌بێت كه‌ حوكم كردنی‌ بن عه‌لی‌ كه‌ 23 ساڵی‌ خایاند كۆتاییه‌كی‌ له‌ناكاوی‌ هه‌بو له‌كاتێكدا رژێمی‌ ئێرانی‌ توانیویه‌تی‌ ساڵ و نیوێك دوای‌ ناڕه‌زایه‌كان بمێنێته‌وه‌.

له‌ناوخۆی‌ ئێرانیشدا زۆرێك له‌رۆشنبیران له‌ناو رۆڵه‌كانی‌ گه‌لدا ترسیان له‌وه‌ هه‌یه‌ شۆرشێكی‌ هاوشیوه‌ی‌ تونس له‌شه‌و و رۆژێكدا روبدات، سه‌ره‌ڕای‌ سه‌رجه‌م خراپیه‌كانی‌ رژێمه‌كه‌ بارودۆخی‌ ئێستا لانیكه‌م چوراچێوه‌یه‌كی‌ په‌یوه‌ندیه‌كان له‌جۆرێك له‌جۆره‌كان ده‌سته‌به‌رده‌كات، له‌كاتێكدا پشێوی‌ توند له‌وانه‌یه‌ خۆشیه‌كی‌ ماوه‌كورت بێنێته‌كایه‌وه‌ به‌ڵام له‌وانه‌یه‌ نه‌توانرێت ئاكامه‌كانی‌ دوای‌ ئه‌وه‌ پێشبینی‌ بكرێت.

سه‌رچاوه‌: رۆژنامه‌ی‌ زه‌مان
 

 

 
     Print     Send this link     Add to favorites
 
دوڕوه‌کان له‌ پاریس دا
بۆچی‌ تونسیه‌كان سه‌ركه‌وتوبون و ئێرانیه‌كان شكستیان هێنا
تونس چی پێوتین؟
كه‌نه‌دا دڵنیاییدایه‌ گه‌لی تونس سه‌باره‌ت به‌ راده‌ستکردنه‌وه‌ی برایه‌کی له‌یلا ته‌رابلوسی
تونس، 12 وه‌زیری‌ نوێ له‌ حكومه‌تی نوێ دانران
رێكخراوێكی مافپه‌روه‌ری‌ سعودیه‌ داوای‌ ده‌ركردنی سه‌رۆكی‌ تونس ده‌كات له‌ خاكه‌كه‌یان
خێزانی ئه‌و گه‌نجه‌ی له‌تونس خۆی سوتاند، 10 هه‌زار یۆرۆیان بۆ فرۆشتنی عه‌ره‌بانه‌که‌ی بوعه‌زیزی ره‌تکرده‌وه‌
خۆپیشاندانی هاوڵاتیانی تونس به‌رده‌وامه‌و داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حکومه‌تی کاتی ده‌که‌ن
شۆڕش و میلله‌تی ئازا...
تونس ده‌روازه‌ی راپه‌ڕین؟!
خۆپیشاندانه‌کان له‌ تونس دژی لابردنی به‌رپرسانی سه‌ر به‌ ده‌سه‌ڵاتی پێشو به‌رده‌وامه‌
"شۆڕشی یاسه‌مین" له‌ تونس به‌ره‌وکوێ
دیموکراسی خۆرئاوایی و خۆرهه‌ڵاتی
خێزانی ئه‌و گه‌نجه‌ی له‌تونس خۆی سوتاند، 10 هه‌زار یۆرۆیان بۆ فرۆشتنی عه‌ره‌بانه‌که‌ی بوعه‌زیزی ره‌تکرده‌وه‌
خۆراک و ئازادی و دادگایی کردنی تاوانباران و گێڕانەوەی پارە دزراوەکان
تونس: حكومه‌تی كاتی‌ دانی نا به‌ سه‌رجه‌م پارت و كۆمه‌ڵه‌ سیاسیه‌كانی‌ نه‌یاری‌ رژێمی پێشو
تونس: یه‌كه‌م شۆڕشی عه‌ره‌ب
بۆنی خۆشی گوڵی یاسەمین دەگاتە لای خۆمان
تونس؛ (33) که‌س له‌ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌ی بن عه‌لی و هاوسه‌ره‌که‌ی ده‌ستگیر کراون
داهێنانی یاخیبو نامرێت
رزگاربونی جیهانی عه‌ره‌بی
شۆڕشی‌ یاسه‌مینیی‌، دیكتاتۆره‌كانی‌ ناوچه‌كه‌ ده‌ترسێنێت
گرافیك نیوز: تونس ماوه‌ی مانگێك له‌ ناڕه‌زایی و خۆپیشاندان، حوكمی دیكتاتۆری هه‌ڵته‌كاند
ئینته‌رنێت... دێوه‌زمه‌ی‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی‌ عه‌ره‌ب
شۆڕشی‌ گه‌لی‌ تونس و سه‌رزه‌نشته‌كه‌ی‌ قه‌زافی‌
كوردستانی‌ تونس...
به‌ پێچه‌وانه‌ی عێراق، ئایا تونس ده‌بێته‌ نمونه‌یه‌كی جوانی دیموكراتی
په‌ندی‌ تونس
به‌ڵگه‌نامه‌كانی‌ ویكیلیكس سه‌باره‌ت به‌ بنه‌ماڵه‌ فه‌رمانڕه‌واکه‌ی تونس
رۆژنامه‌ی‌ لۆمۆند: له‌یلا ماتری، هاوسه‌ری‌ سه‌رۆكی تونس‌ 1.5 ته‌ن ئاڵتونی له‌گه‌ڵ خۆیدا بردوه‌ بۆ دوبه‌ی
تونس؛ حکومه‌تی نوێ پێکهات و سه‌رجه‌م گیراوه‌ سیاسییه‌کانیش ئازاد ده‌کرێن
چانسی وڵاتی تونس
وتاره‌كه‌ی هیلاری كلینتۆن له‌ سه‌ر روداوه‌كانی تونس
تونس و په‌ندێك بۆ دیکتاتۆرەکان
گه‌لی‌ تونس و سه‌ركرده‌كه‌ی‌، په‌ندێك بۆ ده‌سه‌لاَته‌ دیكتاتۆره‌كان
وانه‌یه‌ك له‌ تونسه‌وه‌
تونس؛ ئه‌مڕۆ به‌ به‌شداری لایه‌نه‌کانی ئۆپۆزسیۆن حکومه‌تی نوێ پێکده‌هێنرێت
وه‌ده‌رنانی سه‌رۆكی تونس: هه‌لێك بۆ عه‌ره‌به‌ ئۆتۆكراته‌كان بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی‌ خه‌ڵك
تونس... سه‌رۆك هه‌ڵات
روخانی‌ بتێكی‌ تری‌...
سه‌رکه‌وتنی گه‌لانی تونس... ئیراده‌ی گه‌ل و شکانی صه‌نه‌مه‌کان
بن عه‌لی‌ هه‌ڵهات...
عارەبانەکەی (محه‌مه‌د بوعه‌زیزی) دەسەڵاتی لە تونس گۆڕی
گه‌لی تونس بڕیاری ژیانیدا و سه‌رۆك هه‌ڵات
تونسیه‌كان گۆڕانیان كرد
تونس؛ خۆپیشاندانی لاوان، ته‌نگی به‌ حكومه‌ته‌كه‌ی (بن عه‌لی) هه‌ڵچنیوه‌
سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا ستایشی بوێری‌ هاوڵاتیانی‌ تونسی كرد
ژیاننامه‌ی‌ سه‌رۆكی‌ تونس (زه‌ینلعابدین بن عه‌لی‌)
له‌ژێر فشاری خۆپیشانده‌راندا، سه‌رۆکی تونس به‌ناچاری وڵاتی به‌جێهێشت و به‌ره‌و سعودیه‌ هه‌ڵهات
سه‌رۆکی تونس بڕیاریدا بۆ خولی داهاتوی سه‌رۆکایه‌تی خۆی هه‌ڵنه‌بژێرێته‌وه‌
تونس: ژماره‌ی‌ كوژراوه‌كان له‌ خۆپیشاندانه‌كاندا گه‌شته‌ 30 كه‌س
تونس: ژماره‌ی‌ كوژراوه‌كانی‌ خۆپیشانده‌ران گه‌یشته‌ 14 كه‌س
تونس: ئه‌مه‌ریكا و رێكخراوی‌ لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی، نیگه‌رانی خۆیان له‌ به‌رامبه‌ر مامه‌ڵه‌ی‌ حكومه‌ت له‌گه‌ڵ خۆپیشانده‌ران ده‌ربڕی‌

Sbeiy.com © 2007-2011 All rights reserved    
ئه‌مه‌ریكا: له‌گه‌ڵ ئێران په‌یوه‌نده‌ی‌ راسته‌وخۆمان هه‌یه‌ مامۆستایانی هاوبه‌ش ستایشی سه‌رجه‌م مامۆستایانی‌ كوردستان ده‌كات به‌غدا؛ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دو بۆمبه‌وه، 70 كه‌س بون به‌ قوربانی‌ به‌هۆی‌ كوشتنی‌ خوشكه‌زاكه‌یه‌وه‌، میرێكی كوه‌یتی‌ له‌ سێداره‌ ده‌درێت چوارقوڕنه‌؛ كارمه‌ندانی به‌شی سیانه‌ی كاره‌با مانیانگرت بۆ وه‌رگرتنی خوێندكارانی هه‌رێم، نوێنه‌ری‌ 22 زانكۆی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێرن سوریا؛ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، 14 كه‌س كوژراون هه‌ولێر؛ چه‌ندین كه‌س ناویان له‌ناو ليستى (دامه‌زراوان) و (دانه‌مه‌زراوان)دا نه‌هاتوه‌ته‌وه‌ سه‌ركرده‌یه‌كی شۆڕشگێڕانی‌ لیبیا: قه‌زافی له‌ شاری‌ سیرته‌ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان: حكومه‌تی‌ توركیا گفتوگۆكانی‌ له‌گه‌ڵ كورد وه‌ستاندوه‌ هۆشیار زێباری‌: بونی په‌كه‌كه‌ له‌سه‌ر خاكی عێراق ناشه‌رعیه‌و جێگه‌ی‌ قبوڵكردن نیه‌ 5 هه‌زار یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبون له‌ شاره‌كاندا بۆ هێزه‌كانی ناوخۆ دروستده‌كرێت ئه‌ڵمانیا؛ تارا جاف و داریوشی‌ ئیقبالی‌ كۆنسێرتێك كۆیان ده‌كاته‌وه‌ سلێمانی؛ به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام بانگهێشتی دادگا کراو به‌ به‌ڵێننامه‌ی شه‌خسی ئازاد کرا شانۆگه‌ری‌ گێژه‌ن نمایش ده‌كرێ