(سبه‌ی):
له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی ناڕه‌زاییه‌کانی هاوڵاتیان دژی ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی موباره‌ک، هاوکات وێڕای کۆبونه‌وه‌و دانوستانی نێوان ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆنیش، لایه‌نه‌کان سورن له‌سه‌ر کۆتایی هێنا به ده‌سه‌ڵاتی موباره‌ک.
دوێنێ (یه‌کشه‌ممه) عومه‌ر سلێمان، جێگری حوسنی موباره‌ک له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک له‌لایه‌نه‌کانی ئۆپۆزسیۆنی وڵات کۆبویه‌وه، به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌رکردنی ئه‌و قه‌یرانه‌ی وڵاتی تێکه‌وتوه.
له کۆبونه‌وه‌که‌دا عومه‌ر سلێمان به‌شێکی داواکاری نوێنه‌رانی ئۆپۆزسیۆنی قبوڵکرد، که خۆی له‌هه‌موارکردنه‌وه‌ی ده‌ستور و فه‌راهه‌مکردنی ئازادی تاک و ئازادی رۆژنامه‌نوسی و ئازادکردنی ئه‌و که‌سانه‌ی له روداوه‌کانی ئه‌مدواییه‌دا ده‌ستگیر کراون.
هه‌روه‌ها هه‌ردولایه‌ن رێککه‌وتن له‌سه‌ر پێکهێنانی لیژنه‌یه‌ک به به‌شداری ژماره‌یه‌ک که‌سایه‌تی سیاسی، بۆ هه‌موارکردنه‌وه‌ی ده‌ستور و گۆڕانکاری کردن تێیداو رێگه‌دان به خۆ پاڵاوتنی زیاتر له که‌سێک بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی وڵات، له‌گه‌ڵ دیاریکردنی واده‌یه‌ک سه‌باره‌ت به ماوه‌ی سه‌رۆکایه‌تی.
له‌لای خۆشیانه‌وه کۆمه‌ڵه‌ی ئیخوان موسلمین وه‌ک به‌شداربویه‌کی کۆبونه‌وه‌که، ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه‌کرد، له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانی ئه‌و کۆبونه‌وه‌یه پێداگیری ده‌که‌ن له‌سه‌ر داواکارییه‌کانی هاوڵاتیان بۆ کۆتایی هێنان به ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی موباره‌ک و دورخستنه‌وه‌ی له پۆسته‌که‌ی.
له‌لایه‌کی دیکه‌وه محه‌مه‌د سه‌ید حه‌بیب، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی شورای ئیخوان موسلمین ره‌خنه‌ی له به‌شداری کردنی کۆمه‌ڵه‌که‌ی گرت له کۆبونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵات و رایگه‌یاند: به‌شداربون له‌و کۆبونه‌وه‌یه گونجاو نه‌بو، له‌کاتێکدا ئێمه له‌خاڵی یهکلاییکهرداین.
ناوبراو ئاشکراشیکرد، له‌و کۆبونه‌وه‌یه‌دا عومه‌ر سلێمان ره‌تیکردوه‌ته‌وه حوسنی موباره‌ک له‌ئێستادا واز له ده‌سه‌ڵات بهێنێت و ئه‌و داوایه‌ی نوێنه‌رانی ئۆپۆزسیۆن ره‌تکراوه‌ته‌وه.