(سبه‌ی):
له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی خۆپیشاندانه‌کانی هاوڵاتیانی میسر دژی ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی موباره‌ک، بڵاوکردنه‌وه‌ی هێزه‌کانی سوپا له‌قاهیره چڕتر کراوه‌ته‌وه.
ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه) له 17یه‌م رۆژی خۆپیشاندانی هاوڵاتیانی میسردا، خۆپیشاندان و کۆبونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری له‌قاهیره‌ی پایته‌ختی میسر به‌رده‌وامی هه‌یه‌و هه‌زاران کرێکاری کارگه‌و دامه‌زراوه‌کانی ئه‌و وڵاته‌ش هاتنه ریزی خۆپیشانده‌رانه‌وه.
هاوکات ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌ڵمانی ئاشکرایکرد، له‌ترسی خۆپیشانده‌ران و په‌لاماردانی باره‌گاو دامه‌زراوه‌کان، هێزه‌کانی سوپا بهناوجه جیاوازه‌کانی قاهیره‌دا بڵاوبونه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها باره‌گای کۆشکی کۆماری و ده‌زگای هه‌واڵگری و باره‌گای ته‌له‌فیزۆنیان کۆنتڕۆڵ کردوه.
ئه‌وه‌ش له‌کاتێکدایه که دوێنێ ده‌یان خۆپیشانده‌ر ده‌وروی هه‌ردو باره‌گای په‌رله‌مان و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانیان دا، وه‌ک فشارێک بۆ دورخستنه‌وه‌ی حوسنی موباره‌کی سه‌رۆکی میسر له‌ده‌سه‌ڵات.