ئارۆن ده‌یڤد میڵه‌ر
له ئینگلیزییه‌وه: ئاراس حه‌مه‌جه‌زا ئه‌مین
دوای 40 ساڵ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئیسرائیلیه‌كان، فێری ئه‌وه‌بوم كه هه‌رگیز ترسی دامودهگاكانیان له خۆم دورنهخهمهوه یان كه‌میان نه‌كه‌مه‌وه. هه‌ردو سه‌رۆك وه‌زیری پێشوی ئیسرائیل ئیسحاق رابین و سه‌رۆكی وه‌زیری ئێستاش بنیامین ناته‌نیاهو له دو كاتی جیاوازدا ئه‌وه‌یان بیرخستمه‌وه، ئیسرائیلیه‌كان نابنه قوربانی كارته‌كانی ئه‌مه‌ریكا به تایبه‌ت له نزیكترین و باشترین دراوسێیاندا.
له‌ئێستاشدا، شتێكی نه‌گونجاوه كه نیگه‌رانیه‌كانی ئیسرائیل نه‌گاته ئه‌وپه‌ڕی قه‌له‌قی، ته‌نانه‌ت هیستریاش، سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه چی له شه‌قامه‌كانی میسردا ده‌رده‌كه‌وێت.
ئیسرائیل شانازی به سه‌رمه‌شقی خۆی له دیموكراسی راسته‌قینه له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا ده‌كات، زۆربه‌ی ئیسرائیلیه‌كان ئاره‌زوی ئه‌وه‌ده‌كه‌ن كه ترسیان له حكومه‌تێكی كه‌سی ماوه درێژ له میسردا قبوڵ بكه‌ن، كه گرنگترین هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بیانه، به‌ڵام له حسابات و لێكدانهوهكانیاندا، ئازادی له میسر ده‌گۆڕێت بۆ هه‌ڵوێست و ره‌فتاری دوژمنكارانه به‌رامبه‌ر به وڵاته‌كه‌یان.
له گرنگترین ترسه‌كانی ئیسرائیل: ئایا حكومه‌تی نوێی میسر له‌لایه‌ن ئیسلامیه رادیكاڵیهكانهوه ناگیرێته ده‌ست؟ ئایا ئه‌و حكومه‌ته په‌یمانی ئاشتی نێوانیان ناشكێنێت؟ ئایا شه‌ڕیان له دژ به‌رپا ناكات؟ هه‌مو سه‌رۆك وه‌زیره‌كانی ئیسرائیل له كاتی ئیمزاكردنی رێكه‌وتننامه‌ی ئاشتی ساڵی 1979ه‌وه ترسێكی له‌و شێوه‌یان له مێشكی خۆیاندا داناوه. هێشتا ئه‌وان گره‌ویان له‌سه‌ر وازهێنان له بیابانی سینا كرد، كه له‌و كاته‌دا ئیسرائیل نه‌خشه‌ی خاكه‌كه‌ی گۆڕی، ئه‌وه‌ش به‌هیوای ئه‌وه‌ی كه په‌یوه‌ندییه‌كی باشتر و جیاوازتر له‌گه‌ڵ میسر و وڵاتانی تری عه‌ره‌بی دراوسێیدا ده‌ربكه‌وێت.
كارێكی قورسه كه بتوانرێت وێنه بۆ به‌دیهاتنی ترسه‌كان بكرێت، سه‌رۆكه نوێیه‌كانی میسر، هه‌ركه‌سێك بن، ده‌كه‌ونه به‌رده‌م كاریگه‌ری و ململانی ناوخۆییه‌كان، به‌ڵام هیچ شتێك له‌وانه نابنه هۆی دروستكردنی گۆڕانكاری له روبه‌ڕو بونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل. میسری نوێ پێویستی به ملیۆنان دۆلار هه‌یه كه له ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی وه‌ریبگرێت. روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی رێكه‌وتننامه ئاشتییه‌كه و مه‌ترسی دروستبونی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ده‌بێته كۆتا شت كه سوپای میسر ئه‌نجامی ده‌دات له كاتی نارونی گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات له دوای رۆیشتنی حسنی موباره‌ك.
به‌ڵام هیچ گومانی تێدا نیه كه حكومه‌تی نوێی میسر و سه‌رۆكه‌كه‌ی گوێڕایه‌ڵی رای گشتی ده‌بێت – له راستیشدا شه‌رعیه‌ت له خه‌ڵكه‌وه و له رێگه‌ی هه‌ڵبژاردنێكی ئازاده‌وه وه‌رده‌گرێت – ئاخۆ ئه‌وه‌ش داخوازی ده‌بێت یان ئاره‌زو. كه ئه‌وه‌ش له سیاسه‌ت و چالاكیه‌كانی خودی ئیسرائیل خۆی گرنگتر ده‌بێت، بێگومان كه ئه‌وه‌ش هیچ قازانجێكی بۆ ئیسرائیل تێدا نابێت، ئایا سه‌رۆكایه‌تی نوێی میسر به باشی چاودێری تونێله‌كانی به‌قاچاخبردن له‌سه‌ر سنوری نێوان میسر‌و غه‌زه ده‌كات؟ ئایا ده‌بێته پشتیوانێكی به‌هێزی بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماس و كه‌متر گوێ له ئیسرائیل ده‌گرێت سه‌باره‌ت به ده‌ستكه‌وتنی موشه‌ك و ساروخ له لایه‌ن بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماسه‌وه؟ ئایا سه‌رۆكی تازه هه‌ڵبژێردراوی ئیسرائیلی چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیری ئیسرائیل‌دا ده‌كات؟ (موباره‌ك به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام چاوی به ناته‌نیاهۆ ده‌كه‌وت، كارێكی قورسیش ده‌بێت كه بتوانرێت وێنه بۆ ئه‌وه‌بكرێت كه سه‌رۆكی نوێی میسر ئه‌و كاره به‌بێ داواكاری سه‌باره‌ت به مافی فه‌له‌ستینیه‌كان یان به‌ره‌وپێشچون له گفتوگۆكانی ئاشتی نێوانیان بكات).
له چاوی ئیسرائیله‌وه گه‌شتێك به‌ناو میسری دراوسێدا بكه و له‌وه تێبگه كه بۆچی وه‌ها ترسێك ئیسرائیلی داگرتوه و حاڵه‌تی ئاماده‌باشی راگه‌یاندوه. به‌ره‌و باكور و له لوبنان، ئێستا حزبوڵا یه‌كێكه له هێزه سیاسیه كاریگه‌ره‌كان و خاوه‌نی هه‌زاران موشه‌كه و له لایه‌ن سوریا و ئێرانه‌وه پشتیوانی لێده‌كرێت، له خۆرهه‌ڵاتیشه‌وه ئه‌رده‌ن هه‌یه، كه ئیسرائیل رێكه‌وتننامه‌یه‌كی ئاشتی له‌گه‌ڵ ئه‌ویشدا هه‌یه و حكومه‌ته‌كه‌شی به‌م دواییانه به‌هۆی خۆپیشاندانه‌كانه‌وه گۆڕانكاری تێدا كرا. له كه‌رتی خۆرئاوا‌و غه‌زه‌وه، بزوتنه‌وه‌یه‌كی نیشتیمانی هه‌یه كه به‌سه‌ر حه‌ماس و فهتحادا هاوشێوه‌ی حه‌قیقه‌تی دوانه‌ی كه‌شتییه‌كه‌ی نوح دابه‌ش بوه و هه‌ریه‌كه‌یان سه‌رۆك وه‌زیر و هێزی چه‌كدار و ده‌ستورو حكومه‌تیان هه‌یه. له‌و لاشه‌وه ئێران هه‌یه، كه سوربونی له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی دور نیه رۆژێك ئیسرائیل بخاته ژێر سێبه‌ری بۆمبی ئیسلامیه‌وه.
ئیسرائیل، چه‌كی ئه‌تۆمی هه‌بێت یان نا، سه‌ره‌ڕای كورتبینیهكهی سه‌باره‌ت به سیاسه‌تی بنیاتنانی ئۆردوگا جوله‌كه نشینهكهن، ئه‌وه پیشان ده‌دات كه وڵاتێك له‌سه‌ر ده‌می چه‌قۆ ده‌ژی. وته‌یه‌كی كۆنیش هه‌یه ده‌ڵێت ئیسرائیل به رۆژدا شه‌ڕی عه‌ره‌ب ده‌كات و به شه‌ویشدا روبه‌ڕوی نازییه‌كان ده‌بێته‌وه و دۆڕاندنیش بو به مێژو، به‌ڵام هێشتاش كاریگه‌ری له‌سه‌ر بارودۆخی ئاسایشێكی جێگیر و بنچینه‌ی دروستده‌كات به‌نیسبه‌ت كه‌سی زوڵم لێكراو له مێژوی جوله‌كه‌دا. ئه‌وه‌ش واده‌كات كه ئیسرائیل له خه‌می ژیاندا بێت.
گومانی تێدا نیه كه توند بونی هه‌ڵوێسته‌كانی میسر ته‌نها كێشه‌یه‌ك بۆ ئیسرائیل دروستناكات، به‌ڵكو كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌ڵوێسته‌كانی گه‌وره‌ترین هاوپه‌یمانی دروستده‌كات: ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا هاوپه‌یمانی دێرینی شه‌یتان كه پشتی به میسر ده‌به‌ست بۆ پشتیوانیكردنی له‌كاتی شه‌ڕو سیاسه‌تی دروستكردنی ئاشتیدا. له به‌رامبه‌ریشدا رێگه‌ی به میسر ده‌دا كه به‌و شێوه حوكم بكات كه ده‌یه‌وێت، ئه‌وه‌ش وه‌كو سیاسه‌تێكی مردو وایه یان له‌وانه‌یه وه‌كو مردو وابێت. خه‌ڵكی میسر ده‌ستكه‌وتێكی باشتر به‌ده‌ست ده‌هێنن و شیاوی باشترن، ئه‌و رێكه‌وتننامه‌ی نێوان واشنتۆن و قاهیره‌ش ئاشتی و بارودۆخێكی ئاسایشی جێگیر بۆ خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌رهه‌م ناهێنێت، ئه‌وه‌ش بههر حاڵ – ئێستا ته‌نها سه‌یرێكی ده‌وروبه‌ر بكه.
بۆ میسریه‌كان، ئه‌وانه‌ی به ئازادی و حكومه‌ت و به‌ڕێوه‌بردنێكی باشتر برسین، دیموكراتی كه له‌وانه‌یه زه‌مانی داهاتویه‌كی روناك بكات. بۆ ئه‌مه‌ریكا، دیموكراتی میسر كه به گوێره‌ی بنه‌ماكانی پێشوزای لێكراوه، به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو رێگه له پرۆسه‌ی سیاسی به‌رته‌سكده‌كاته‌وه كه ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌كه‌دا بهگهڕیخستوه. له پێشه‌وه‌ی هه‌ر به‌ره‌یه‌ك، میسر گرنگرترین نوێنه‌ر و هاوكاری ئه‌مه‌ریكایه كه پێده‌چێت كه‌مترین لێخۆشبون و پشتیوانی له لایه‌ن واشنتۆنه‌وه لێبكرێت، له هه‌وڵه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ له‌خۆگرتنی ئێران، له پرۆسه‌ی ئاشتی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا، له شه‌ڕی دژی تیرۆر و ئیسلامی رادیكاڵیزمدا – به تایبه‌ت ئه‌گه‌ر هات و ئیسلامیه‌كانی میسر خۆی به‌شێك بون له حكومه‌تی نوی – به‌وه‌ش گه‌وره‌ترین رێكه‌وتننامه‌ی نا رون ده‌بینرێت سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه ئاخۆ چه‌نێك هاوكاری و هه‌مائاهه‌نگی پێشبینیده‌كرێت.
جیاوازیه‌كه لێره‌دا ئه‌وه‌یه كه میسری نوێ ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل ناچار ده‌كات، كه به‌خراپترین سیناریۆوه به‌شداری نه‌كه‌ن كه سیاسه‌تكار و ده‌زگا سیخوڕیه‌كانیان وێنه‌ی بۆ ده‌كێشن – ئیسلامیه‌كی توندڕه‌و حوكم ده‌گرێته‌ده‌ست، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی رێكه‌وتننامه ئاشتییه‌كان، داخستنی نۆكه‌ندی سوێس، به‌ڵام له به‌هاكانی به‌شداریكردنی حكومه‌ت ئازادی بیروڕایه كه وڵاتانی ئازادی كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی شانازی پێوه‌ده‌كه‌ن، له میسرێكی كراوه‌دا، ده‌نگه جیاوازه‌كان كه ده‌نگی ئیسلامی و عه‌لمانیه دیموكرات خوازه‌كانه به‌رزترین ده‌نگ ده‌بێت، به‌ڵام له پێناسه‌دا ئه‌و دانگانه له لایه‌ن ئهكریكاوه ئیسرائیله‌وه ره‌خنه ده‌كرێن.
روداوه‌كانی میسر ته‌نها كۆتایهاتنی رژێمه‌كه‌ی موباره‌ك نین، به‌ڵكو سه‌ره‌تایه‌كه بۆ جێهێشتن له‌ناو سیاسیه‌كانی عه‌ره‌بدا. له تونس و میسردا، فڵچه‌كه وشَك و ئاماده‌یه بۆ گڕگرتن ئه‌وه‌ش به‌هۆی تۆقاندن و سه‌ركوتكردن و چۆڵنه‌كردنی كورسییه‌كان بۆ ماوه‌یه‌كی دور و درێژ – كارێكی ئه‌سته‌مه كه بتوانرێت وێنهبكرێت كه چیتر پریشكهكان نافڕن. هه‌مو وڵاتێكی عه‌ره‌بی له جه‌وهه‌ردا بێوێنه‌یه، به‌ڵام له زۆربه‌ی ململانێكاندا دو شت هاوبه‌شن: دابه‌شبونی ئابوری له‌نێوان ئه‌وانه‌ی كه هه‌یانه له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی كه نیانه، دابه‌شبونی سیاسی له‌نێوان ئه‌وانه‌ی ده‌توانن و ئه‌وانه‌ی ناتوانن – ئه‌وانه‌ی به‌شداری له دروستكردنی سیستمی سیاسی وڵاته‌كه‌یاندا ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی دورخراونهتهوهز كارێكی قورسه بۆ ئه‌وه‌ی كه پێشبینیبكرێت كه چیتر رو ده‌دات، به‌ڵام خواستی گۆڕان خواستێكی سه‌ره‌كیه له ئوردون و لیبیا و جه‌زائیردا، ئه‌وه‌ش به‌هۆی هه‌بونی خاڵی لاوازه‌وه، به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ ناوچه‌ی كه‌نداودا، كه تیایدا خێزانه فه‌رمانڕه‌واكان ده‌توانن سدهكان له له‌دایك بونه‌وه تا مردن بۆ هاوكاری ئۆپۆزسیۆن و پێشبڕكێكی گۆڕان بكاربهێنن.
من حه‌زم لێیه باوه‌ڕبێنم كه گۆڕانی دیموكراتی ئاشتییانه و رێكخراو پێشكه‌وتوانه ده‌بێت، وه‌ك له‌وه‌ی توند و به شۆڕش بێت. به‌ڵام ئه‌وه بۆ ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه كه ده‌سه‌ڵاتی بێگانه چۆته ناوچه‌كه و گه‌نده‌ڵی ده‌سه‌ڵاتدارانی حكومه‌ته ناوخۆییه‌كانیش كۆنتڕۆڵی ناوچه‌كه‌یان كردوه، زه‌برو زۆر و چه‌وساندنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانیش له لایه‌كی تره‌وه، بۆیه ئێمه هه‌رگیز ناتوانین قبوڵی زۆرداری ئه‌و رژێمانه بكه‌ین كه ده‌سه‌ڵاتی خۆیان به‌سه‌رماندا ده‌سه‌پێنن. ناردنی لایه‌نگرانی رژێمه‌كه‌ی موباره‌كیش بۆ ئیهانه پێكردن و كوشتنی خۆپیشانده‌ران و ترساندنی رۆژنامه‌نوسان، وێنه‌ی خراپترین ده‌سه‌ڵاته. سه‌ركوتكردنی خۆپیشاندان و كاردانه‌وه ناوخۆییه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ش خراپترین كاره.
له ناوه‌ڕاستی هه‌مو ئه‌و كێشانه‌شدا ئه‌مه‌ریكا دانیشتوه، ناتوانێت خۆی له ناوچه‌كه‌دا بچوك بكاته‌وه، به‌ڵام له‌وانه‌یه بتوانێت له ئێستادا ئه‌م شتانه جێگیر بكاته‌وه یان سیاسه‌ته‌كانی بگۆڕێت، شان به‌شانی ئیسرائیلیش كه چاودێری گۆڕانكارییه‌كانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌كات، نه‌ك وه‌كو ده‌رفه‌تێك به‌ڵكو وه‌كو ساتێك كه پڕه له مه‌ترسی.
به‌بێ میسر، نه شه‌ڕ ده‌بێت و نه ئاشتی، بۆ ماوه‌ی 30 ساڵیشه ئیسرائیل یه‌كه‌می هه‌بوه و دوه‌می وازلێهێناوه. ئاشتی له‌گه‌ڵ ئوردوندا، ململانێكردن له‌گه‌ڵ عێراق و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل – سه‌ره‌ڕای ترس و قه‌له‌قی به‌رده‌وامیان – ئیسرائیلیه‌كان باوه‌ڕیان وایه كه ده‌توانن روبه‌ڕوی هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك ببنه‌وه سه‌باره‌ت به ئاسایشی وڵاته‌كه‌یان. به‌ڵام له ئێستادا، له ئێستادا له‌گه‌ڵ سیاسیه‌كانی میسر له كێشه‌دان، ئێران وه‌ك هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی ئه‌تۆمی جدی ده‌رده‌كه‌وێت و ئه‌گه‌ری سه‌رهه‌ڵدانی كێشه له ئوردون و شوێنه‌كانی تر واده‌كات كه ئه‌وان زۆر دڵنیا نه‌بن. روخانی موباره‌ك له لایه‌ن گه‌نجانی وڵاته‌وه نه‌ك به تیرۆركردن و له لایه‌ن ده‌ستێكه‌وه، وا ده‌كات كه ئیسرائیلیه‌كان حه‌ز بكه‌ن فیعهونێك له‌سه‌ر كورسییه‌كه‌ی بمێنێته‌وه.
سه‌رچاوه: واشنتۆن پۆست