(سبه‌ی):
دوای کۆتایی هێنان به ده‌سه‌ڵاته 30 ساڵییه‌که‌ی حوسنی موباره‌ک له میسر، حکومه‌تی سویسرا سه‌روه‌ت و سامانه‌که‌ی بلۆک کرد.
له‌وباره‌یه‌وه میشلین کالمی رای، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سویسرا رایگه‌یاند: به بڕیاری فه‌رمی حکومه‌تی سویسرا، سه‌رجه‌م سه‌روه‌ت و سامانه‌کانی حوسنی موباره‌کی سه‌رۆکی پێشوی میسری بلۆک کردوه.
سه‌باره‌ت به گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و سه‌روه‌ت و سامانه بۆ گه‌لی میسر، کالمی رای وتی: ئه‌وه په‌یوه‌ست ده‌بێت به داواکاری ره‌سمی میسره‌وه بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ئه‌و پاره بلۆک کراوانه‌یان بۆ بگه‌ڕێنینه‌وه.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شکرد، حکومه‌تی سویسرا یاسایه‌کی نوێی ده‌رکردوه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌روه‌ت و سامانی سه‌رۆکی وڵاتان بۆ گه‌له‌کانیان، که له‌دوای هه‌ڵهاتنی زه‌ینلعابدین بن عه‌لی سه‌رۆکی تونسه‌وه کاری پێده‌کرێت.
جێی ئاماژه‌یه به‌پێی راپۆرته رۆژنامه‌وانییه‌کان، سه‌روه‌ت و سامانی خێزانه‌که‌ی حوسنی موباره‌ک به نزیکه‌ی 70 ملیار دۆلار ده‌خه‌مڵێنرێت.