(سبه‌ی):
وته‌بێژی کۆشکی سپی ئه‌مه‌ریکا ئاشکرایکرد، خۆپیشاندانه‌کانی میسر کاریگه‌ری له‌سه‌ر وڵاتی ئێران هه‌یه‌و ترسی لای ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و وڵاته دروستکردوه.
رۆبه‌رت گیپس، له کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌وانیدا که له کۆشکی سپی ئه‌مه‌ریکا به‌ڕێوه‌چو، رایگه‌یاند: خۆپیشاندانه‌کانی میسر به‌ئاشکرا مه‌ترسی لای حکومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران دروستکردوه.
گیپس وتیشی:"له‌وچوارچێوه‌یه‌دا حکومه‌تی تاران رێوشوێنی توندی گرتوه‌ته به‌ر، سانسۆریش له‌سه‌ر راگه‌یاندنه‌کان هه‌بوه له‌کاتی روماڵکردنی روداوه‌کانی میسردا".
وته‌بێژی کۆشکی سپی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ئه‌مه‌ریکا خوازیاره گه‌لی ئێران بتوانن ته‌عبیر له‌ئازادی و مافه‌کانیان بکه‌ن و پێویسته ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێرانیش رێز له بیروبۆچونی هاوڵاتیانیان بگرن.
جێی ئاماژه‌یه پێشتریش ته‌له‌فیزیۆنی (بی بی سی) چه‌ندین به‌رنامه‌ی سه‌باره‌ت به هاوشێوه‌یی ده‌سه‌ڵات له‌نێوان میسر و ئێران ئه‌نجامداو به‌رپرسانی ئێرانیش به نانه‌وه‌ی ئاژاوه‌و تێکدانی وڵاته‌که‌یان له‌قه‌ڵه‌میاندا.