نه‌وزادی موهه‌ندیس
میسر گه‌وره‌ترین ولاَتی عه‌ره‌بیه له‌ڕوی ژماره‌ی دانیشتوان و نفوز و مێژوه‌وه و پێگه‌یه‌كی جیۆسیاسی ئێجگار گرنگیشی داگیركردوه به‌وه‌ی كه‌وتۆته سه‌ر سێ رێیانی هه‌رسێ كیشوه‌ری ئاسیا و ئه‌وروپا و ئه‌فریقیا و كهوتوشهته ناوه‌ڕاست و چه‌قی ناوچه‌ی رۆژههلاَتی ناوه‌ڕاسته‌وه و به دایكی دونیاش ده‌ناسرێت، به‌وه‌ی كه یه‌كه‌مین لانكه‌ی مێژوی مرۆڤایه‌تیشه.
میسر یه‌كێكه له‌و چوار ولاَته گه‌وره و گرنگ و كاریگه‌رانه‌ی ناوچه‌ی رۆژههلاَتی ناوین كه هه‌وڵده‌ده‌ن رۆڵی رابه‌رایه‌تیكردنی ناوچه‌كه بگرنه ده‌ست له‌پاڵ توركیا و ئێران و ئیسڕائیلدا.
میسر له‌ساڵی 1952وه رژێمی پاشایاتی كۆتایی پێهێناوه و له جێگه‌یدا رژێمێكی كۆماری تیادا دامه‌زراندوه و له‌وكاته‌وه تاكو ئێستا كه 60 ساڵ زیاتره ته‌نها 3 سه‌رۆك كۆماری گۆڕیوه، كه ئه‌وانیش ((جمال عبدالناصر و انورسادات و حوسنی موباره‌ك)) بوه و ته‌مه‌نی حوكمی هه‌ریه‌كێكیان له ته‌مه‌نی حوكمی پاشا‌كان كه‌متر نه‌بوه.
میسر قورسایی و سه‌نگی خۆی هه‌یه له دونیای عه‌ره‌بی و ئیسلامی و ناوچه‌كه و دونیاشدا و هه‌ر روداو گۆڕنكاریهك تیایدا به باش یان به‌خراپ كاریگه‌ری بۆ سهرههموانیان ده‌بێت.
میسر له‌سه‌ره‌تای سییه‌كانی سه‌ده‌ی رابوردوه‌وه بوه یه‌كه‌مین مه‌نزڵگا و زاینگه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی ئیخوان موسلیمین، كه رێكخراوێكی ئیسلامی سه‌له‌فی و توندڕه‌و بو كه له‌سه‌ر ده‌ستی حه‌سه‌ن به‌نادا دامه‌زرا، له‌وكاته‌وه میسر بۆته جێگه‌ی ململانێ له‌لایه‌ك هێزه عیلمانی و نه‌ته‌وایه‌تی و ماركسیه‌كان و له‌ولاشه‌وه ئیسلامیه‌كان و له‌سه‌رده‌می پاشایه‌تی و كۆماریشدا كۆمه‌ڵه‌ی ئیخوان موسلیمین كاری سیاسی ئاشكرای لێقهدهغهكراوه و به سیاسه‌تی ئاگر و ئاسن مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا كراوه، ته‌نها چه‌ند كات و ساتێكی كه‌م نه‌بێت ئه‌ویش وه‌كو تاكتیكێكی سیاسی له‌لایه‌ن دهسهلاَتهوه رێگه‌ی پێدراوه به ئاشكرا كار بكات، سه‌ركرده‌كانی وه‌ك حه‌سن به‌نا و سه‌ید قوتب تیرۆر و له‌سێدره دراون.
سیسته‌می میسر له‌ساتی دامه‌زراندنی رژێمی كۆماریه‌وه گیرۆده‌ی حیزبی دهسهلاَتدار و رابه‌ری نه‌مر بوه و هه‌رچه‌نده له ئێستادا 24 حیزبی سیاسی یاسایی هه‌ن و 11 حیزب و رێكخراوی سیاسی تریش هه‌ن، كه له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌وه كاری سیاسیان لێقهدهغهكراوه و دانیان پێدانه‌نراوه هه‌ر به‌ناو دیموكراسیه‌ت و ئازادیه‌كانی تێدا بوه ئه‌گینا هه‌میشه له‌ژێر حوكمی سه‌ربازی و یاسای ته‌واریدا ته‌مه‌نی كۆماری بهڕێكردوه.
سیسته‌می سیاسی تاڕاده‌یه‌كی زۆر تاكڕه‌و و توتالیتاری بوه و ئه‌نجامیش ئابوریه‌كی لاواز و هه‌ژار و باری كۆمهلاَیهتیهكی لێكههڵوهشاوی لێكه‌وتۆته‌وه، ئه‌مانه‌ش بونه‌ته هۆی بلاَوبونهوهی هه‌ژاری و بێكاری و نه‌خۆشی و نه‌خوێنده‌واری و ...هتد.
میسر له‌زه‌مه‌نی كۆماری‌دا توشی گه‌لێك شه‌ڕی گه‌وره و گه‌مارۆی سیاسی و سه‌ربازی بۆته‌وه هه‌رله‌ساڵی 1948 و1956 و1967 و1973 و...هتد.ئه‌نجامیش بوه یه‌كه‌م ده‌وڵه‌تی عه‌ره‌بی كه رێككه‌وتننامه‌ی ئاشتی له‌گه‌ڵ ئیسڕائیلدا ئیمزاكرد له‌سه‌رده‌می ساداتدا له‌ساڵی 1978 و به‌تیرۆركردنی ساداتیش كۆتایی هات له‌ساڵی 1981دا به‌ده‌ستی خالد ئیسلامبولی.
به‌م شێوه‌یه و له‌ساڵی 1981وه تا ساڵی 2011 محمه‌د حوسنی موباره‌ك بوه سه‌رۆك كۆمار و ماوه‌ی 30 ساڵی رێك له‌ژێر سایه‌ی یاسای ته‌واریدا ولاَتێكی 80 ملیۆن كه‌سی به‌ڕێوه‌ده‌برد، له‌ماوه‌ی ئه‌و 30 ساڵه‌دا دیارده دزێوه‌كانی گه‌نده‌ڵی و هه‌ژاری و بێكاری و نه‌خۆشی و ناعه‌داله‌تی و نه‌بونی دیموكراسیه‌ت و ئازادیه‌كان زۆر گه‌شه‌یان كرد‌و كۆمه‌ڵگای میسری ببوه كۆمه‌ڵگایه‌كی داخراو و زیندانێكی گه‌وره، به‌مه‌ش گه‌ل بێزار و توڕه بو له یه‌ك سه‌رۆك و یه‌ك حیزب و یه‌ك مۆدێلی حوكمڕانی، هه‌ربۆیه دوای 30 ساڵ و له‌دوای ئه‌زمون و شۆڕشی یاسه‌مینی تونسیه‌كان له 14/1/2011دا . جه‌ماوه‌ری گه‌نجانی میسریش ده‌ستیان كرده به‌رپاكردنی شۆڕشێكی سپی هاوشێوه‌ی تونسیه‌كان له 25/1/2011دا و دوای ته‌نها 18 رۆژ توانیان كۆتایی به‌حوكمی 30 ساڵه‌ی حوسنی موباره‌ك بهێنن و حكومه‌ت و حیزبه‌كه‌شی بڕوخێنن، به‌مه‌ش هه‌یبه‌تی فیرعه‌ونه‌كان له‌سه‌ده‌ی بیست و یه‌كدا تێك‌شكاند و گه‌لی میسر به ئازادی و دیموكراسی و ژیانێكی نوێ شادبوه‌وه له شه‌وی 11/2/2011دا.
وازهێنانی حوسنی موباره‌ك بوه مایه‌ی خۆشحاڵی هه‌مو گه‌لانی ناوچه‌كه و عه‌ره‌بی له كه‌نداوه‌وه بۆ زه‌ریا، ئه‌م باهۆزی گۆڕانكاریه له‌ناكاو و كتوپڕه‌دا له‌سه‌ره‌تای ساڵی 2011وه بۆته مۆدێلێكی نوێی گۆڕانكاری هاوشێوه‌ی گۆڕانكاریه‌كانی ساڵی 1991ی سۆڤیه‌تی جاران و ئه‌وروپای رۆژههلاَت كه تیایدا گه‌لێك له حیزب و سه‌ركرده و حكومه‌ته‌كانی بلۆكی سۆسیالیستی و دیكتاتۆری به‌ره‌و زبڵدانی مێژو توڕهه‌ڵدا و له‌ئێستاشدا هه‌مو هێز و حكومه‌ت و تاكڕه‌وه‌كانی ناوچه‌كه ترسیان لێنیشتوه و لهپێشیشهوهیان جه‌زائیر و یه‌مه‌ن و سوریا‌و ...هتد سه‌ره‌یان گرتوه بۆ گۆڕانكاری.
پرسیار لێره‌دا ئه‌وه‌یه. كه‌ئایا دوای نه‌مانی حوسنی موباره‌ك سیسته‌می سیاسی میسر به‌ره‌و كوێ و به چ ئاڕالستهیهك هه‌نگاو ده‌نێ؟ ئیسلامی یان عیلمانی؟ دیموكراسی یان توندڕه‌وی و تاكڕهوهی؟ چ حیزب و لایه‌نێكی سیاسی ده‌توانێت به‌ری ره‌نجی ئه‌م شۆڕشه‌ی گه‌نجان بۆ خۆی كۆبكاته‌وه و سوار شه‌پۆلی داواكاری و ناڕه‌زایه‌تیه‌كه‌یان ببێت و ببێته سه‌ركرده و رابه‌ری ئاینده؟ ئایا عه‌قڵ و سیاسه‌ت و زانست سه‌ركه‌وتو ده‌بن یان عه‌سكه‌ر و كۆنه‌پارێز و جه‌هل؟ ده‌یان پرسیاری تریش.
ئاشكرایه گه‌لی میسر گه‌لێكی هۆشیار و به ئه‌زمونه و چۆن توانی به‌هێز و توانای خۆماڵی گه‌نجه‌كانی شۆڕشێكی سپی به‌رپا بكات و فیرعه‌ونی سه‌رده‌م وه‌ده‌رنێت له حوكم و له ولاَتیش، ئاوهاش ده‌توانێت چاره‌سه‌ری گونجاو و رێگای راست و دروستی ئاینده‌شی بكێشێت و هه‌ڵببژێرێت، به‌دڵنیایی له ئاینده‌دا ململانێی سیاسی له نێوان هێزه سیاسیه ته‌قلیدی و نوێكاندا له‌ناوخۆیاندا روده‌دات و هه‌ریه‌كه بۆ وه‌ده‌ستهێنانی زۆرینه‌ی په‌رله‌مانی ئاینده و سه‌رۆك كۆمار هه‌وڵده‌ده‌ن، حیزب و كۆمه‌ڵه ته‌قلیدیه‌كان رابوردویهكی گه‌ش و ده‌سكه‌وتی گه‌وره‌یان نه‌به‌خشیوه به‌گه‌لی میسر تا شانازی پێوه بكه‌ن و بتوانن جه‌ماوه‌ر له خۆیان كۆبكه‌نه‌وه چونكه به‌درێژایی حوكمی كۆماری میسر نه‌یانتوانیوه ته‌وقی دیكتاتۆریه‌ت و عه‌سكه‌رتاریه‌ت بشكێنن و ئازادی و دیموكراسی فه‌راهه‌م بكه‌ن به‌عیلمانی و ئیسلامیهكانیشهوه، هه‌ربۆیه رێگه‌ی تێناچێت كه ئاینده‌یان بۆ مسۆگه‌ر بكرێت و ته‌نها هێنده‌ی جه‌ماوه‌ر و قه‌واره ته‌قلیدیه‌كانی خۆیان ده‌نگ ده‌هێنن، چونكه هه‌موانیان كه‌سانی سه‌رده‌می شه‌ست و حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی رابوردون و خاوه‌ن عه‌قڵ و بیركردنه‌وه‌ی نوێ نین و ته‌نها له‌سه‌ر خه‌رمانی رابوردویان ماونه‌ته‌وه.
هه‌ربۆیه به‌دڵنیایی ره‌وتی نوێی گه‌نجان و رابه‌رایه‌تی ئه‌م شۆڕشه نوێیه هه‌لی سه‌ركه‌وتن و وه‌ده‌ستهێنانی زۆرترین متمانه‌ی گه‌لیان له‌به‌رده‌مدایه، به‌مه‌رجێك ده‌ستورێكی شارستانی و پێشكه‌وتنخواز و سه‌رده‌میانه دابڕێژرێت و رێگه به هه‌مو توانا و لێهاتویهكان بدات بۆ به‌شداریكردن و رێگه به‌حیزبی سیاسی ئیسلامی و مه‌زهه‌بی توندڕه‌و نه‌دات له‌پێناو چه‌سپاندنی سیسته‌می سیاسی نوێ و بونیاتنانه‌وه‌ی میسری نوێ له‌ژێر سایه‌ی دیمكوراسی و ئازادیه‌كاندا.
به‌دڵنیایش ململانێ له‌نێوان هێزه عیلمانی و نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانی و ئیسلامیه‌كاندا توند ده‌بێت، ئیسلامیه‌كانیش هه‌مو هه‌وڵیان بۆ گرتنه‌ده‌ستی دهسهلاَتی سیاسیه و گه‌ره‌كیانه سه‌رده‌مانی سه‌ره‌تای حه‌سه‌ن به‌نا و سه‌ید قوتب ببوژێننه‌وه و هاوشێوه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌وڵه‌تێكی ئیسلامی له میسردا چێ بكه‌ن.
بهلاَم له‌به‌ر زۆر هۆكاری زاتی و مه‌وزوعی میسر و ناوچه‌كه و دونیاش هیچ هێزێكی ئیسلامی توندڕه‌و كه بیه‌وێت ده‌وڵه‌ت و حوكم و كۆمه‌ڵگا بكاته كۆمه‌ڵگا و ده‌وڵه‌تێكی ئیسلامی بۆی ناچێته سه‌ر و زۆرینه‌ی گه‌لی له‌گه‌ڵد نابێت، چونكه نمونه‌ی ئێرانی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد و رێكخراوی سه‌له‌فی ئه‌لقاعیده و ده‌وڵه‌ی تاڵیبانی ئه‌فغانستان له زهن و بیری مرۆڤایه‌تیدا چه‌سپیوه و كاره‌ساتی 11ی سێپته‌مبه‌ریش له‌بیر نه‌چۆته‌وه، كه چه‌نده مه‌ترسیان له‌سه‌ر ئاشتی جیهان داناوه.بهلاَم گه‌ر بتوانن خۆیان و كۆمهڵهكهشیان مۆدێرن بكه‌ن و به‌سه‌ر چه‌مك و تێگهیشتنهكانیاندا بچنه‌وه و هه‌وڵبده‌ن هاوشێوه‌ی پارتی داد و گه‌شه‌پێدانی توركیا خۆیان رێكبخه‌نه‌وه ئه‌وا زۆر نزیكه كه بگه‌نه دهسهلاَت و ببنه خاوه‌ن جه‌ماوه‌رێكی پان وپۆڕی ئیسلامی میانڕه‌و.
هه‌ربۆیه گه‌لێك سیناریۆ و خوێندنه‌وه‌ی جیاواز هه‌یه بۆ ئایندهی سیاسی میسر، كه به‌ته‌نها میسریه‌كان خۆیان به‌شدار نابن له داڕشتنه‌وه‌یدا، به‌ڵكو له‌به‌ر گرنگی و گه‌وره‌یی و نفوزی میسر له‌ناوچه‌كه و دونیاشدا هه‌مولایه‌نه‌كان به عه‌ره‌بی و ئیسلامی و رۆژههلاَت و رۆژئاواشه‌وه به‌شداری جدی ده‌كه‌ن له‌و پێناوه‌دا و له میسری دوای موباره‌كدا و هه‌ر لایه‌كیش گه‌ره‌كێتی به‌خواست و ویست و به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی خۆی میسر بونیاتبنێته‌وه و وێنا بكات، هه‌ربۆیه‌ش له ئێستادا هیچ كه‌س و لایه‌نێك ناتوانێت ئایندهی میسری دوا موباره‌ك بنه‌خشێنێت و خوێندنه‌وه‌ی راست و دروستی بۆ بكات و ته‌نها زه‌مه‌ن و رۆژگاری ئاینده زامنی ئاینده‌یه‌كی گه‌شتر و دیمكوراسیتر و پڕ له ئازادیه‌كانه.