(سبه‌ی):
وه‌ک ناڕه‌زایی ده‌ربڕین و هه‌ڵوێست وه‌رگرتنێک له‌به‌رامبه‌ر روداوه‌که‌ی 17ی شوباتی سلێمانی و کوژران و برینداربونی ده‌یان که‌س، خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی هه‌ڵوێست وه‌رده‌گرن.
له‌وباره‌یه‌وه خوێندکارێکی زانکۆی سلێمانی بۆ (سبه‌ی) ئاشکراکرد، له سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ (شه‌ممه)ه‌وه خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی له‌نێو زانکۆ‌دا په‌یتا په‌یتا کۆده‌بنه‌وه، به‌مه‌به‌ستی ناڕه‌زایی ده‌ربڕین به‌رامبه‌ر روداوه‌که‌ی رۆژی (پێنجشه‌ممه)ی رابوردوی شاری سلێمانی.
ئه‌و خوێندکاره که پێیباشبو ئاماژه به ناوه‌که‌ی نه‌کرێت، ئه‌وه‌شی وت، تا دێت کۆبونه‌وه‌ی خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی زیاتر ده‌بێت و تێکڕا ناڕه‌زایی ده‌رده‌بڕن به‌رامبه‌ر ته‌قه‌کردن به‌سه‌ر خۆپیشانده‌ران و کوشتنی (رێژوان)ی ته‌مه‌ن 12 ساڵ و برینداربونی ده‌یان که‌سی دیکه.
جێی ئاماژه‌یه لهروداوهکهی (پێنجشه‌ممه)ی رابوردوی سلێمانی و پاش ته‌قه‌کردنی پاسه‌وانه‌کانی لقی (4) پارتی به‌سه‌ر خۆپیشانده‌راندا، گه‌نجێک کوژراو 53 که‌سی دیکه‌ش برینداربون.
فۆتۆ: بێستون محه‌مه‌د