(سبه‌ی):
ناڕه‌زاییه‌کان دژی روداوه‌که‌ی شاری سلێمانی و کوژران و برینداربونی ده‌یان هاوڵاتی مه‌ده‌نی، له‌ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌رفراوانتر ده‌بێت و ره‌وه‌ندی کوردیش له‌شاری له‌نده‌ن مانگرتنیان راگه‌یاند.
له‌گه‌ڵ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی و هه‌ڵوێست وه‌رگرتن به‌رامبه‌ر روداوه‌که‌ی 17ی شوباتی شاری سلێمانی، دوێنێ (هه‌ینی) ره‌وه‌ندی کوردی خۆپیشاندانێکیان بۆ به‌رده‌م نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم له‌شاری له‌نده‌ن ئه‌نجامداو ئیدانه‌ی ئه‌و کاره نامرۆڤانه‌یان کرد.
هاوکات دوابه‌دوای ئه‌و خۆپیشاندانه‌ش، ژماره‌یه‌ک له کوردانی شاری له‌نده‌ن له‌به‌رده‌م نوێنه‌رانی حکومه‌تی هه‌رێم کۆبونه‌وه‌و ده‌ستیان کرد به مانگرتن، هه‌روه‌ها ئیدانه‌ی ئه‌و کاره نامرۆڤانه‌یه‌و روداوه خوێناوییه‌که‌ی سلێمانی ده‌که‌ن.
جێی ئاماژه‌یه له‌روداوه خوێناوییه‌که‌ی 17ی شوباتی شاری سلێمانیدا، منداڵێکی ته‌مه‌ن 12 ساڵ کوژراو 57 که‌سی دیکه‌ش برینداربون.
خۆپیشاندانه‌که به ڤیدیۆ...