(سبه‌ی):
له‌دانیشتنی ئه‌مڕۆ (شه‌ممه)ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقدا، په‌رله‌مانتارێکی پارتی رێگه له‌خوێندنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌یه‌کی گۆڕان ده‌گرێت سه‌باره‌ت به روداوه خوێناوییه‌که‌ی سلێمانی و وته‌ی ناشرین ئاراسته‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌کات.
له‌وباره‌یه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌ک له‌هۆڵی په‌رله‌مانی عێراق به (سبه‌ی)ی راگه‌یاند، له‌دانیشتنی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی نوێنهرانداو پاش ئه‌وه‌ی سه‌رۆکی په‌رله‌مان رێگه‌یدا به خوێندنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌یه‌کی فراکسیۆنی گۆڕان سه‌باره‌ت به روداوه خوێناوییه‌که‌ی سلێمانی، به‌ڵام ئه‌شواق جاف په‌رله‌مانتاری پارتی رێگری له‌خوێندنه‌وه‌ی کرد.
وتیشی: ئه‌شواق جاف پاش رێگریکردن له‌خوێندنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌که، که‌وته جنێودانی په‌رله‌مانتاران و ئه‌ندامانی گۆڕان و وته‌ی ناشرینی ئاراسته‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان کرد، به جۆرێک که گۆڕانی به "به‌کرێکگیراو له‌قه‌ڵه‌مدا".
سه‌رچاوه‌که‌ی (سبه‌ی) رونیکرده‌وه، له‌کۆبونه‌وه‌که‌دا ئه‌ندامانی هاوپه‌یمانی کوردستانی داوایان له په‌رله‌مانتاره‌که‌ی پارتی کرد بێده‌نگ بێت و واز له‌و وته ناشرینانه‌ی بهێنێت، به‌ڵام ئه‌شواق جاف گوێی به‌و قسانه نه‌داو سوربو له‌سه‌ر وته‌ی ناشرین و جنێودان به گۆڕان، دواتر سه‌رۆکی په‌رله‌مان به ناچاری کردیه ده‌ره‌وه‌و دانیشتنه‌که‌ی بۆ ماوه‌یه‌ک راگرت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، که دواتر سه‌رۆکی په‌رله‌مان داوای له شۆڕش حاجی، سه‌رۆکی فراکسیۆنی گۆڕان کرد بۆ خوێندنه‌وه‌ی وتاره‌که‌ی، که تێیدا داوای له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق کرد بۆ پێکهێنانی لیژنه‌ی لێکۆڵینه‌وه له روداوه خوێناوییه‌که‌ی شاری سلێمانی، که منداڵێک کوژراو ده‌یان که‌سی دیکه‌ش برینداربون.