(سبه‌ی):
له‌درێژه‌ی کاردانه‌وه‌و ناڕه‌زاییه‌کان دژی روداوه خوێناوییه‌که‌ی رۆژی 17ی شوباتی سلێمانی، سبه‌ینێ (یه‌کشه‌ممه) ره‌وه‌ندی کوردی له سوید خۆپیشاندانێک ئه‌نجامده‌ده‌ن.
خۆپیشاندانه‌که سه‌عات (02:00)ی پاشنیوه‌ڕۆ به‌کاتی ئه‌وروپا له گۆڕه‌پانی (Sergelstorget ) لەشاری ستۆکهۆڵم به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
له‌وباره‌یه‌وه به‌یان ناسیح، یه‌کێک له‌ئاماده‌کارانی خۆپیشاندانه‌که بۆ (سبه‌ی) رایگه‌یاند، ئەوان وەک رەوەندی کوردی سبه‌ینێ (یه‌کشه‌ممه) خۆپیشاندان لە شاری ستۆکهۆلم ئەنجام دەدەن و پۆلیسیشیان ئاگادارکردوه‌ته‌وه.
ناوبراو باسی له‌وه‌شکرد، "ئێمە چاودێری روداوەکان دەکەین و ئەگەری ئەوە هەیە درێژە بە خۆپێشاندان لەستۆکهۆڵم و شارەکانی تریش بدرێت، بۆیه مۆڵه‌تمان رۆژی (سێشه‌ممه)ی داهاتوش وه‌رگرتوه".