لاله فه‌ره‌یدون
من ئه‌مه‌وێ سه‌ره‌تای نوسینه‌كه‌م له وته‌یه‌ی یه‌كێك له به‌رپرسه بالاَكانی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه ده‌ست پێ بكه كه وتی: (ئه‌وه‌ی ته‌عدامان لێ بكات ده‌ستی ده‌بڕین)، بهلاَم پرسیار ده‌كه‌ین، ئه‌وه كێیه ته‌عدا ده‌كات؟ جۆری تهعداكه چیه؟ ته‌عدا له كێ و له كوێ؟ ئایا مه‌به‌ست له ته‌عدا كردن ئه‌وه‌یه كه هه‌مو رۆژیك له‌لایه‌ن دراوسێ دۆسته‌كانمانه‌وه بۆردمانی كوردستان ده‌كرێ به تۆپی قورس و فڕۆكه‌ی جه‌نگی؟ باوه‌ڕناكه‌م، چونكه ئێمه هه‌میشه له سه‌ركرده‌كانمان ئه‌بیستین كه دۆستایه‌تی له‌نێوان ئێمه و دراوسێكانمان رۆژ به رۆژ په‌ره‌ده‌سێنێت، له زۆربه‌ی بۆنه نهتهوایهتییهكانی دراوسێ دۆستهكانماندا سه‌ركرده‌كانمان بونیان هه‌یه، هه‌رله‌وێوه ئاگرله خه‌ونی شاعیرانه ئێمه به‌رده‌ده‌ن بۆ دروستكردنی ده‌وڵه‌تی كوردی! كه‌واته ئه‌و بۆردومانه‌ی دراوسێكانمان بۆ سه‌ر خاكی كوردستان خهلاَته و ته‌عدا نییه! چونكه دراوسێ دۆسته‌كانمان ئه‌وه‌تا ده‌ستایان هه‌رماوه و به‌رده‌وامن له خهلاَت كردنی كوردستان به تۆپ و فڕكه جه‌نگیه‌كانیان.
ئه‌ی كه‌واته مه‌به‌ستی ئه‌و سه‌ركرده بالاَیه كێیه؟ ئه‌و شوێنه كوێیه كه له كوردستان پیرۆزتره و ته‌عدا كردن لێی هێڵی سوره و ده‌ست بڕینی لێ دهكهویًتهوه؟
به‌ڵی ده‌ركه‌وت ئه‌و شوێنه پیرۆزه كه ته‌عداكردن لێی هێڵی سوره كوردستان نیه، به‌ڵكو باره‌گا حیزبیه‌كانی ئه‌م هه‌رێمه‌یه!، ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌مان به تهعداچی ناویان ده‌به‌ن گه‌نجانی خێر له‌خۆنه‌دیوی ئه‌م هه‌رێمه‌یه، كه بۆ ئازادی و دادپه‌روه‌ری به به‌ردی رقی خۆیان ماڵه له شوشه دورستكراوهكی ئه‌وانیان بهربارانكرد، بۆیه ئه‌وانیش ئه‌و به‌ڵێنه‌ی خۆیان برده‌سه‌ر كه نه‌ك هه‌ر ده‌ستاین ده‌بڕن، به‌ڵكو ده‌ست و قاچ و ته‌نانه‌ت مێشكیشیان پژاندن! هێزیكی وایان پۆشته و چهكرداریان بۆ ره‌وانه‌كردن كه له مێژوی ئه‌م هه‌رێمه‌دا هێزی وا پۆشته بۆ هیچ كام له دوژمهنكانمان ئاماده‌نه‌كراون ناشكرێن، ده‌ركه‌وت كه هیچ له دراوسیكانمان دوژمن نین موسته‌هه‌قی ده‌ست بڕین نین، ئه‌وه‌ی دوژمنه رۆڵه‌كانی ئه‌م ده‌ڤه‌ره دڵ سوتاوهیه و ئه‌وه‌ی ئه‌بێ ته‌مبێ بكرێن هه‌ر ئه‌مانن، چونكه به‌ردی ده‌ستی ئه‌م گه‌نجانه زۆر له تۆپ و فڕۆكه جه‌نگیه‌كانی دوژمان كاریگه‌رتره و باره‌گا حیزبیهكانیشان زۆر له كوردستان پیرۆزتره!