(سبه‌ی):
له‌گه‌ڵ ته‌قه‌کردن به‌سه‌ر خۆپیشانده‌راندا، خۆپیشاندانی هاوڵاتیان له‌شاری سلێمانی به‌رده‌وامه‌و ژماره‌یه‌ک برینداریش هه‌یه.
په‌یامنێرمان پێی راگهیاین؛ دوابه‌دوای کۆبونه‌وه جه‌ماوه‌رییه‌که‌ی ئه‌مڕۆ (شه‌ممه)ی هاوڵاتیانی شاری سلێمانی له گۆڕه‌پانی (سه‌را)، تائێستاش خۆپیشاندان به‌رده‌وامه‌و داوا ده‌که‌ن ده‌ستبه‌جێ هێزه‌کانی زێره‌ڤانی سه‌ر به پارتی دیموکراتی کوردستان له سلێمانی بکشێنرێنه‌وه.
هاوکات له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی خۆپیشاندانه‌که‌دا که چه‌ند ناوچه‌یه‌کی ناوه‌ڕاستی شاری سلێمانی گرتوه‌ته‌وه، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌کانه‌وه ته‌قه له‌خۆپیشانده‌ران کراوه.
لهههمانکاتداو به‌گوێره‌ی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌کان 12 بریندار له‌ئه‌نجامی ته‌قه‌کردنی هێزه ئه‌منییه‌کانه‌وه هه‌یه.