سلێمانی؛ ژماره‌ی برینداره‌كانی خۆپیشاندانه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ گه‌شته 14 كه‌س
Sunday, February 20, 2011 |
|
|
(سبه‌ی):
به‌پێی دوا ئاماری فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی سلێمانی، بریندارانی خۆپیشاندانه جه‌ماوه‌ریه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی سلێمانی، گه‌شتوه‌ته 14 بریندار، كه یه‌كێكیان به فیشه‌ك برینداركراوه.
له په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فونیدا دكتۆر رێكه‌وت حه‌مه ره‌شید، سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی سلێمانی به (سبه‌ی) راگه‌یاند: به‌پێی دوا ئامار، 14 كه‌س له خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌مڕۆدا برینداربون و یه‌كێك له برینداره‌كانیش به فیشه‌ك برینداركراوه.
به‌و پێیه‌ش ژماره‌ی قوربانیه‌كانی سێ رۆژی رابوردوی خۆپیشاندانه ناڕه‌زاییه‌كانی جه‌ماوه‌ر له سلێمانی، گه‌شته 66 قوربانی، كه له ناویاندا 3 كوژراو و 63 بریندار هه‌یه. |
|
Print |
|
Send this link
|
Add
to favorites
|
|
|