(سبه‌ی):
له راگه‌یاندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كیان بۆ سبه‌ی ناردوه نوسیویانه: "ئه‌م كرده‌وه‌یه تاوانێكی حاشا هه‌ڵنه‌گره و پێویسته لایه‌نی به‌رپرس روبه‌ڕوی توندترین سزای یاسایی بكرێته‌وه، ئێمه لێره‌وه بانگه‌وازی سه‌روه‌ر راگرتنی یاسا و به‌سزا گه‌یاندنی به‌رپرسانی شه‌هیدكردنی كاكه رێژوانی جوانه‌مه‌رگ و سه‌رجه‌م بریندارانی رۆژی 17/2/2011 و ئه‌مڕۆ 19/2/2011 ئاراسته‌ی دادگا ده‌كه‌ین و داواكارین، كه دادگا و داواكاری گشتی پیكهێنانی هه‌موجۆره لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه ره‌ت بكاته‌وه و له ئاست به‌رپرسیارێتی یاسایی و نیشتمانی خۆیدا بێت بۆ به‌ئه‌نجامگه‌یاندنی لیكۆڵینه‌وه و ده‌ستنیشانكردنی تۆمه‌تباران و به‌سزاگه‌یاندنیان".
راگه‌یه‌ندراوه‌كه ئه‌وه‌شی تێدا هاتوه: " له‌م دۆخه‌دا ئێمه وه‌ك پارێزه‌رانی شاری سلێمانی له سۆنگه‌ی به‌رپرسیارێتی یاسایی و نیشتمانیمانهوه بانگه‌وازی خۆمان ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م كه‌س وكاری قوربانیان و بریندارانی خۆپیشاندانه‌كه‌ی رۆژی 17/2/2011 و ئه‌مڕۆ 19/2/2011 ده‌كه‌ین كه ئاماده‌ین به خۆبه‌خشی و بێبه‌رامبه‌ر ببینه پاریزهرتان له سكاڵا یاساییهكانتاندا و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش تكایه په‌یوه‌ندی بكه‌ن به‌م ئیمه‌یڵه‌وه ([email protected])".
به‌ڕێزان
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكی كۆماری عێراق
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكی حكومه‌تی فیدڕاڵی عێراق
په‌رله‌مانی كوردستان و په‌رله‌مانی فیدڕاڵی عێراق
ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان
سه‌رۆكایه‌تی دادگای تێهه‌ڵچونه‌وه‌ی ناوچه‌ی سلێمانی
سه‌رجه‌م باڵوێزخانه و كونسوڵیهتهكانی وڵاتانه
سه‌رجه‌م هاوڵاتیان و رای گشتی هه‌رێمی كوردستان
ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان له عێراق (یونامی)
ڕێكخراوی چاودێری مافه‌كانی مرۆڤ (HRW)
به‌داخه‌وه كه روداوه‌كانی ئه‌م دوایه‌ی هه‌رێمی كوردستان و به تایبه‌تی رۆژی 17/2/2011 ی به‌رده‌م لقی چواری پارتی دیموكراتی كوردستان و ئه‌مڕۆ 19/2/2011 له سلێمانی به‌شێوه‌یه‌ك كه‌وته‌وه كه هه‌موانی توشی سه‌رسوڕمان كرد و ئه‌مه‌ش به‌هێندی خوَی به‌سه، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موان بخاته به‌رده‌م به‌رپرسیارێتی نیشتمانی ومیژویی بۆ هه‌ڵوێست وه‌رگرتن به‌رامبه‌ر به‌وه‌ی رویدا، ئێمه وه‌ك توێژێكی یاسایی به توندی ئیدانه‌ی هه‌مو شێوازێكی توندوتیژی و به‌كارهێنانی هێز ده‌كه‌ین به‌شێوه‌ی ناڕه‌وا وه لێره‌وه رایده‌گه‌یه‌نین، كه وه‌ڵامدانه‌وه‌ی خۆپیشانده‌ران به فیشه‌ك له هیچ چوارچێوه‌یه‌كی یاسایی و ئینسانی‌دا جیگه‌ی نابێته‌وه وه به هه‌مو شێوه‌یه‌ك ئه‌و ره‌فتاره ئیدانه ومهحكوم ده‌كه‌ین و ئه‌وه‌ش ده‌خه‌ینه به‌رچاو كه پاساوی به‌رگریكردنی یاسایی (الدفاع الشرعی) به هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌و مافه نادات به هیچ هێز و لایه‌نێكی سیاسی كه لوله‌ی تفه‌نگ بكه‌نه روی خۆپیشانده‌رانی مه‌ده‌نی، ئه‌م مافه رێوشوێنی یاسایی خۆی هه‌یه له‌كاتی به‌كارهێنانیدا و به هیچ شێوه‌یه‌ك یاسا ئه‌و مافه نادات به‌هیچ لایه‌ك به فیشه‌ك وه‌ڵامی به‌ردی ده‌ستی خۆپیشانده‌ر بداته‌وه.
ئه‌م كرده‌وه‌یه تاوانێكی حاشا هه‌ڵنه‌گره و پێویسته لایه‌نی به‌رپرس روبه‌ڕوی توندترین سزای یاسایی بكرێته‌وه، ئێمه لێره‌وه بانگه‌وازی سه‌روه‌ر راگرتنی یاسا و به‌سزا گه‌یاندنی به‌رپرسانی شه‌هیدكردنی كاكه رێژوانی جوانه‌مه‌رگ و سه‌رجه‌م بریندارانی رۆژی 17/2/2011 و ئه‌مڕۆ 19/2/2011 ئاراسته‌ی دادگا ده‌كه‌ین و داواكارین، كه دادگا و داواكاری گشتی پیكهێنانی هه‌موجۆره لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه ره‌ت بكاته‌وه و له ئاست به‌رپرسیارێتی یاسایی و نیشتمانی خۆیدا بێت بۆ به‌ئه‌نجامگه‌یاندنی لیكۆڵینه‌وه و ده‌ستنیشانكردنی تۆمه‌تباران و به‌سزاگه‌یاندنیان، چونكه دروستكردنی لیژنه‌ی لیكوَلینهوه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه‌ته‌نها بۆ له‌ناوبردنی دۆسیه‌كه‌یه له هه‌مانكاتدا ده‌ستوه‌ردانه له كاری دادگا و لێدانه له بنه‌مای سه‌ربه‌خۆیی دادگاكان، چونكه لیكۆڵینه‌وه له تاوان و سزادانی تاوانباران به ته‌نها كاری دادگایه نه‌ك حكومه‌ت و هێزه ئه‌منیه‌كان.
له لایه‌كی دیكه‌وه ئه‌وه به‌بیر هه‌مو لایه‌ك ده‌خه‌ینه‌وه كهجوڵاندن و هێنانی هێزی سه‌ربازی و چه‌كداری حیزبی بۆ كۆنترۆڵكردنی خۆپیشانده‌ران به‌فه‌رمانی هه‌ر به‌رپرسێك بێت به هیچ شێوه‌یه‌ك له هیچ شوێنیكی یاسادا رێپێدراو نیه و به‌پێی یاسا ته‌نها پۆلیسی رێكخستنی چالاكیه مه‌ده‌نیه‌كان رێ پێدراون بۆ مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌مو شێوازه‌كانی خۆپیشانداندا، له‌به‌ر ئه‌وه داواكارین هه‌رچی زوه ئه‌و هێزانه دوربخرێنه‌وه له شاری سلێمانی و ئه‌و ئه‌ركه به‌ته‌نها بسپێردرێ به هێزی پۆلیسی چالاكیه مه‌ده‌نیه‌كان.
له‌هه‌مان كاتدا داواكارین كه خه‌ڵكی ئازادیخوازی سلێمانی و كوردستان دوربن له گرتنه‌به‌ری هه‌مو شێوازێكی توندوتیژی له چالاكیه جه‌ماوه‌ریه‌كاندا تا بكرێ به ئارامی دۆخه‌كه رابگیرێت.
له‌م دۆخه‌دا ئێمه وه‌ك پارێزه‌رانی شاری سلێمانی له سۆنگه‌ی به‌رپرسیارێتی یاسایی و نیشتمانیمانهوه بانگه‌وازی خۆمان ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م كه‌س وكاری قوربانیان و بریندارانی خۆپیشاندانه‌كه‌ی رۆژی 17/2/2011 و ئه‌مڕۆ 19/2/2011 ده‌كه‌ین كه ئاماده‌ین به خۆبه‌خشی و بێبه‌رامبه‌ر ببینه پاریزهرتان له سكاڵا یاساییهكانتاندا و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش تكایه په‌یوه‌ندی بكه‌ن به‌م ئیمه‌یڵه‌وه ([email protected]).
گروپی سه‌ربه‌خۆی پارێزه‌ران
19/2/2011