مه‌كۆی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له شه‌قڵاوه‌ش سوتێنرا
Sunday, February 20, 2011 |
|
|
(سبه‌ی):
دوای روداوه‌كانی سلێمانی پارتی له رێگه‌ی كادر و لایه‌نگره‌كانییه‌وه به‌رده‌وامه له سوتاندن و تاڵانكردنی باره‌گاكانی له ناوچه‌كانی ژێرده‌ستی خۆیدا، ئه‌م شه‌ویش له‌و چوارچێوه‌یه‌دا مه‌كۆی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانیان له شه‌قڵاوه سوتاند.
به‌پێی وته‌ی به‌رپرسانی گۆڕان له شه‌قڵاوه ئه‌مشه‌و سه‌عات 7:20 ده‌قیقه كادران و لایه‌نگرانی پارتی هێرشیانكردۆته سه‌ر مه‌كۆی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و باره‌گاكه‌یان سوتاندوه.
شایه‌نی باسه له ماوه‌ی سێ رۆژی رابردودا پارتی له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆی مه‌كۆكانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانی له هه‌ریه‌كه له له هه‌ولێر، دهۆك، سۆران، بنه‌سڵاوه و شه‌قڵاوه سوتاندوه. |
|
Print |
|
Send this link
|
Add
to favorites
|
|
|