سلێمانی؛ نزیکه‌ی (50) چه‌کدار هه‌ڵیانکوتایه سه‌ر که‌ناڵی (NRT)
Sunday, February 20, 2011 |
|
|
(سبه‌ی):
به‌پێی راگه‌یاندنێکی که‌ناڵی (NRT)، سه‌عات (2)ی نیوه شه‌وی رابوردو ده‌یان چه‌کدار هه‌ڵیانکوتاوه‌ته سه‌ر باره‌گای که‌ناڵه‌که‌یان له‌گوندی ئه‌ڵمانی نزیک ده‌باشان له‌سلێمانی.
ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه‌شکردوه، ژماره‌ی چه‌کداره‌کان نزیکه‌ی (50) چه‌کدار بون و پاش گوله‌بارانکردنی سه‌رجه‌م ئامێره‌کان، بینای که‌ناڵه‌که‌شیان سوتاندوه.
له‌هه‌مانکاتدا پاسه‌وانێکی که‌ناڵه‌که‌ش له‌لایه‌ن چه‌کداره‌کانه‌وه برینداربوه.
سه‌باره‌ت به ناسنامه‌ی چه‌کداره‌کانیش، کهنلهکه تاوه‌کو ئێستا هیچ رونکردنه‌وه‌و زانیارییه‌کی له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته ئاشکرا نه‌کردوه.
جێی ئاماژه‌یه چه‌ند سه‌عاتێک پێش روداوه‌که‌ش، به‌ڕێوه‌به‌ری که‌ناڵی ئاسمانی (NRT) رایگه‌یاندبو، که له‌لایه‌ن چه‌ند به‌رپرسێکه‌وه هه‌ڕه‌شه‌یان لێکراوه بۆ داخستنی که‌ناڵه‌که‌یان. |
|
Print |
|
Send this link
|
Add
to favorites
|
|
|