(سبه‌ی):
له به‌یاننامه‌یه‌كدا 14 ده‌زگای راگه‌یاندن، ئیدانه‌ی ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ر ته‌له‌فزیۆن و رادیۆی نالیا ده‌كه‌ن و پێیانوایه وه‌ها كارێك هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی راسته‌وخۆیه له‌سه‌ر ئازادی راده‌بڕین و میدیا له هه‌رێمی كوردستان.
ده‌قی راگه‌یاندنه‌كه:
كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆن و رادیۆی نالیا (كه كه‌ناڵێكی سه‌ربه‌خۆیه، به‌ره‌به‌یانی 20/2 له‌سلێمانی له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌كی چه‌كداری زۆره‌وه هێرشی كرایه سه‌رو له‌ئه‌نجامدا كه‌ناڵه‌كه به‌ته‌واوی سوتێنراو پاسه‌وانێكی بیناكه‌ش به‌سه‌ختی بریندار كرا له‌گه‌ڵ دو كارگوزاری بیانی كه دوچاری هه‌ناسه توندی بوبون به‌هۆی دو كه‌ڵی سوتانی بیناكه‌وه.
ئاشكرایه كوردستان به‌گشتی و پارێزگای سلێمانی ماوه‌ی چه‌ند رۆژێَكه به بارودۆخێكی ناسروشتیدا تێپه‌ڕده‌بێت و رۆژ به رۆژ ئه‌م بارودۆخه به‌ره‌و خراپتر دهڕواتو ده‌ستدرێژی بۆ سه‌ر گیان‌و ژیان‌و ئازادییه‌كانی خه‌ڵك له په‌ره‌سه‌ندندایه‌و كار گه‌یشتۆته ئه‌و ئاسته‌ی كه سه‌رجه‌م ئه‌زمونی هه‌رێم كه‌وتۆته به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی گه‌وره‌وه، ئه‌وه‌ی ئه‌و باردوۆخهشی به‌ره‌و گرژتر بردوه ده‌ستدرێژی هێزه چه‌كداره‌كانه بۆ سه‌ر مافه دیموكراسییه‌كانی خه‌ڵك‌و دوا ده‌ستدرێژیش هێرشكردنه سه‌ر كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆن و رادیۆی نالیایه كه به‌هه‌مو پێوه‌ره‌كان به‌م ده‌ستدرێژییه ده‌یانه‌وێت ئه‌و فه‌زا ئازاده‌ی له‌م شاره‌دا بۆ میدیای ئازاد هه‌یه، به‌رته‌سك بكه‌نه‌وه.
هاوكات ئه‌م روداوه وه‌رچه‌خانێكی مه‌ترسیداره له ژیانی دیموكراسی ئه‌م ههرێمهداو ده‌ستدرێژییه‌كی راستهخۆو ئاشكرایه بۆ سه‌ر سه‌رجه‌م رۆژنامه‌نوسان به‌ئه‌هلی و حیزبییه‌وه‌و بۆسه‌ر ئه‌و پهراوێَزه ئازادییه رۆژنامه‌گه‌رییه‌ی له‌كوردستاندا هه‌یه.
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجیشه هێرشكردنه سه‌ر ئه‌م كه‌ناڵه ئیعلامییه له‌لایه‌ن هێزێكی زۆر و رێكخراوه‌وه كراوه كه هه‌مو ئاماژه‌كان ئه‌و راستییه‌مان بۆ ئاشكرا ده‌كه‌ن، كه ئه‌و ده‌سته‌ی به‌و كاره هه‌ستاون جێگه‌ی پرسیاره كه چۆن له‌ناو ئه‌م هه‌مو هێزه‌دا ئه‌م كاره كراوه.
ماوه‌یه‌كی زۆره رۆشنبیران و رۆژنامه‌نوسانی كوردستان داوا ده‌كه‌ن و كۆتایی به دیارده‌ی ئه‌و هێزه نایاساییانه بهێنریت كه له كوردستان ههنو هێزی حیزبن و له ده‌ره‌وه‌ی سیسته‌می یاسایی حوكمهتهوهن، به‌ڵام ئه‌و داوایه پشتگوێخرا، ئێستا ئه‌وه‌تا له‌م قه‌یرانه‌ی ئه‌مڕۆی كوردستاندا ده‌بین كه ئه‌م هێزه چ ده‌ورێكی نێگه‌تیفی هه‌یه له‌ژیانی خه‌ڵكی كوردستاندا.
له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا ئه‌ركی حكومهتو دامودهزگاكانیهتی سه‌رجه‌م كهناڵو ده‌زگا میدیایهكانو گیانی رۆژنامه‌نوسان بپارێزێت.
بۆیه ئه‌م كه‌ناڵانه‌ی كه له‌خواره‌وه ناویان هاتوه ئه‌م كاره مه‌حكوم ده‌كه‌ین:
1- مه‌كته‌بی راگه‌یاندنی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان
2- رۆژنامه‌ی ئاوێنه
3- رۆژنامه‌ی رۆژنامه
4- رۆژنامه‌ی چاو‌دێر
5- كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام
6- ده‌زگای خه‌ندان بۆ پهخشو وه‌شاندن
7- كه‌ناڵی ئاسمانی سپێده
8- گۆڤاری لڤین
9- رۆژنامه‌ی هاوڵاتی
10- تهلهفزیۆنو رادیۆی نالیا
11- ته‌له‌فزیۆنی كه‌ی ئێن ئێن
12- سه‌نته‌ری میترۆ
13- لیژنه‌ی داكۆكی له‌مافی رۆژنامه‌نوسان
14- سایتی سبه‌ی
15- راگه‌یانی سه‌ركردایه‌تی پارتی له سلێمانی