(سبه‌ی):
له سۆنگه‌ی هه‌ستكردنمان به به‌رپرسیارێتی به‌رامبه‌ر ئه‌و تاوان و ره‌شبگیری و كوشتاره‌ی له 17 ی شوباتی ره‌شدا له‌لایه‌ن پاسه‌وانه‌كانی لقی 4ی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه به‌رامبه‌ر خۆپیشانده‌رانی سیڤیلی شاری سلێمانی ئه‌نجامدرا، كه ته‌نها هۆكاری ئه‌م تاوان و خوێنرشتنه ئه‌وه بوه كه هاوڵاتیان وه‌ك ئه‌ركێكی نیشتیمانی داوای چاكسازی و نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی و دزینی سه‌روه‌ت و سامانی میلـله‌تیان كردوه, به‌ڵام زۆر به داخه‌وه چه‌كدارانی لقی ناوبراو زۆر به توندی و به گوله وه‌ڵامی خۆپیشانده‌رانیان دایه‌وه. ئه‌مه‌ش بێ رێزیكردنه به مرۆڤی كورد و پێشێلكردنی سه‌ره‌تاییترین مافی هاونیشتیمانیانیشه.
بۆیه ئێمه وه‌ك ژماره‌یه‌ك خوێندكاری خوێندی باڵا له وڵاتی هیندستان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئیدانه‌ی هه‌ڵكوتانه سه‌ر باره‌گا حیزبیه‌كان ده‌كه‌ین له‌لایه‌ن هه‌ر كه‌س و هه‌ر هێزێكه‌وه ئه‌نجامبدرێت, هاوكات پشتگیری خۆمان بۆ هاوڵاتیانی خۆپیشانده‌ر و داوا ره‌واكانیان دوپات ده‌كه‌ینه‌وه و له هه‌ر كوێیه‌ك بین خۆمان به به‌شێك له ئه‌وان ده‌زانین و ئیدانه‌ی توندی هه‌ڵوێسته‌كانی چه‌كدارانی لقی 4 ی پارتی و بێ هه‌ڵوێستی حكومه‌ت ده‌كه‌ین به‌رامبه‌ر داواكاریه ره‌واكانی خه‌ڵكی كوردستان.
له كۆتاییشدا داوا ده‌كه‌ین:
* چیتر خوێنی گه‌نجان و لاوانی وڵاته‌كه‌مان به ده‌ستی كورد نه‌ڕێژرێت.
* دورخستنه‌وه‌ی هێزی چه‌كداری سه‌ر به حیزبه‌كان و پاراستنی گیانی خۆپیشانده‌ران له‌لایه‌ن پۆلیسی چالاكیه مه‌ده‌نیه‌كانه‌وه.
* هه‌رچی زوتریشه ده‌سه‌ڵات ده‌ست بكات به جێبه‌جێكردنی داواكاریه ره‌واكانی هاونیشتیمانیانی كوردستان.
* به دادگا گه‌یاندنی ئه‌و تاوانبارانه‌ی ئه‌م رهشهكوژیهیان له سلێمانی به ئه‌نجام گه‌یاند له دادگایه‌كی بێلایه‌ندا.
ژماره‌یه‌ك خوێندكاری خوێندنی باڵا له وڵاتی هیندستان
20 \ 2 \2011