(سبه‌ی):
پاش ئه‌وه‌ی له‌خۆپیشاندانه‌کانی دوێنێ (یه‌کشه‌ممه)دا بریندار ببو، ئه‌مڕۆ ته‌رمی دوه‌م قوربانی خۆپیشاندانه‌کانی سلێمانی به‌خاکسپێردرا.
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ (دوشه‌مه) رێوره‌سمی به‌خاکسپاردنی (سورکێو زاهید) یه‌کێک له‌قوربانیانی خۆپیشاندانه‌که‌ی دوێنێی سلێمانی به‌ڕێوه‌چو، که شه‌وی رابوردو پاش برینداربونی به‌هۆی ته‌قه‌کردنی هێزه ئه‌منییه‌کانه‌وه‌و گه‌یاندنی به نه‌خۆشخانه، به‌هۆی سه‌ختی برینه‌که‌یه‌وه گیانی له‌ده‌ستدا.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست (سبه‌ی) که‌وتبو، له خۆپیشاندانه‌کانی دوێنێی شاری سلێمانیدا 47 که‌س به‌ته‌قه‌و لێدانی هێزه ئه‌منییه‌کان بریندارببون و گهیهنرابونه نه‌خۆشخانه، هاوکات برینی هه‌ندێکیان سه‌خته.
هه‌ر سه‌باره‌ت به خۆپیشاندانه‌کانی دوێنێ، (سبه‌ی) چه‌ند ڤیدۆییهكی له رێگه‌ی هاوڵاتیانه‌وه به‌ده‌ست گه‌یشتوه، كه به‌ڵگه‌ی رون و ئاشكران بۆ ئه‌وه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كان به جلی مه‌ده‌نییه‌وه بێ هیچ پاساوێك ته‌قه له خۆپیشانده‌ران ده‌كه‌ن له نزیك نه‌خۆشخانه‌ی سلێمانی ئه‌هلی، هاوكات ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ته‌قه ده‌كه‌ن به ئاسانی ده‌ناسرێنه‌وه.