(سبه‌ی):
بۆ پشتیوانیكردن له‌هاوڵاتیانی سلێمانی‌و دادگایی كردنی تاوانباران، پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ (دوشه‌ممه) كۆمه‌ڵێك گه‌نجی كه‌لار، بهماراسۆنو په‌یامێكی ئاشتیانه‌وه، به‌ره‌و مه‌یدانی ئازادی سلێمانی به‌ڕێكه‌وتن.
یه‌كێك له‌و گه‌نجانه ده‌ڵێت: "ده‌مانه‌وێت له‌گه‌ڵ رۆشنبیران‌و خوێنڕژاوانی سلێمانیدا، ده‌ست به‌مانگرتن بكه‌ین، تا ئه‌وكاته‌ی تاوانباران ده‌درێنه دادگای گهلو سه‌رجه‌م گیراوه‌كان ئازاد ده‌كرێن."
ئه‌و گه‌نجه که نه‌یویست ناوی ئاشکرا بکرێت، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، که "له‌م ماراسۆنه‌دا گه‌نجانی كه‌لار به ته‌نها نین، به‌ڵكو له سه‌رجه‌م قه‌زاو ناحیه‌کانه‌وه كه دێته رێگه‌مان، هاوڵاتیان په‌یوه‌ندیمان پێوهدهكهنو پێكه‌وه ده‌چینه سلێمانی".
بڕیاره پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ رۆشنبیران‌و هاوڵاتیانی سلێمانی، بۆ سێیه‌مجار ده‌ستبكه‌نه‌وه به‌مانگرتن.