سه‌باره‌ت به روداوه‌کانی ئه‌مدواییه‌ی هه‌رێم، په‌رله‌مانی کوردستان دانیشتنی نائاسایی ده‌به‌ستێت
Monday, February 21, 2011 |
|
|
(سبه‌ی):
دوای تێپه‌ڕبونی 4 رۆژ به‌سه‌ر روداوه خوێناوییه‌که‌ی شاری سلێمانی و ناوچه‌کانی دیکه‌ی هه‌رێمی کوردستان، په‌رله‌مانی کوردستان دانیشتنی ئاسایی خۆی ده‌به‌ستێت.
له‌راگه‌یه‌ندراوێکدا که وێنه‌یه‌کی بۆ (سبه‌ی) نێردراوه، سه‌رۆکی په‌رله‌مانی کوردستان داوا له‌سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ده‌کات رۆژی (چوارشه‌ممه) 23/2/2011 ئاماده‌ی دانیشتنی ئاسایی په‌رله‌مان بن، سه‌باره‌ت به روداوه نائاساییه‌کانی شاره‌کانی هه‌رێمی کوردستان.
له‌راگه‌یه‌ندراوه‌که‌دا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕو، بۆ به‌رچاوخستن و گفتوگۆكردنی روداوه نه‌خوازراوه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی هه‌رێم و دۆزینه‌وه‌ی رێگا چاره بۆیان، ئه‌مه‌ش له پێناو پاراستنی ئه‌زمونه دیموكراسیه‌كه‌مان و سه‌روه‌ری یاسادا، سه‌عات 12ی نیوه‌ڕۆی رۆژی چوارشه‌ممه ئاماده بن.
ئه‌وه‌ش له‌کاتێکدایه که ماوه‌ی سێ رۆژ له‌مه‌وبه‌ر فراکسیۆنی گۆڕان له‌په‌رله‌مانی کوردستان سه‌باره‌ت به‌رداوه خوێناوییه‌که‌ی 17ی شوبات، دانیشتنی نائاسایی گرێبدات.
جێی ئاماژه‌یه له‌خۆپیشاندانه جه‌ماوه‌رییه‌که‌ی 17ی شوباتی شاری سلێمانیدا، به‌هۆی ته‌قه‌کردنه‌وه ده‌یان هاوڵاتی کوژران و برینداربون.
|
|
Print |
|
Send this link
|
Add
to favorites
|
|
|