عوسمان عه‌سكه‌ری
ئێستا بۆم ده‌رکه‌وت دڵم پادشای عه‌قڵی گێلی و تاوانی که‌سایه‌تیه‌کی نه‌زانه، که ختوکه‌ی شادی قاقای پێکه‌نین ده‌خاته جه‌سته‌مه‌وه، یان هه‌نسکی گریان به تاڵه‌کانی روحمدا ده‌بارێنێ و که‌چی منی کۆیله‌ش کۆتی ئه‌و دڵه لاوازه لهگهردن ده‌که‌م... ئه‌وه‌ی دڵم وه‌ک زمناکۆ له گه‌نجیدا هه‌وڵی بۆدا، ئێستا زانیم که سهرچڵیم ناوه‌ڕۆکی ئه‌و عه‌شقه بو وه‌ک پیرۆزی خوێنی رێژوان، وه‌ک به‌رزی وره‌ی گه‌نجه‌کانی سلێمانی ته‌نها خواستی که‌رامه‌ت و ئازادی بو. ئه‌وکات عه‌شقی نیشتیمان، منی له جه‌لاده‌کانی به‌عس ده‌ترساند که‌چی ئێستا هه‌مان عه‌شق گه‌نجه‌کانی وڵاته‌که‌م لهجهلادهکانی ده‌سه‌ڵات ئه‌ترسێنێ و جه‌لاده‌کانیش له‌و عه‌شقه پیرۆزه، ئه‌ی نابینی له‌ناخه‌وه رقمان له پێکهنینهو ته‌نها له‌کاتی وێنه‌گرتندا بزه ده‌که‌ینه سه‌رلێومان، چونکه ئه‌وکاته‌ی روپۆشه‌کان له‌سه‌ر روی ده‌سه‌ڵات هه‌ڵده‌گرین به‌عس ئاسا ئێمه له‌ئه‌وان ئه‌ترسین.
ئێستا فێر بوم گه‌نجه‌کان له ته‌نیای راده‌که‌ن و گه‌وره‌کانیش له‌ترسی خۆیان چاو نابڕنه عه‌شقی نیشتیمان، چونکه ئێمه له نیشتیمانه‌که‌مان غه‌ریبین و ته‌نیا له‌گه‌ڵ هاوشێوه‌کانی خۆمان هه‌ست به‌ئارامی ده‌که‌ین، لێ له‌م سه‌رده‌مه که جیاوازی و مۆزایک وه‌ک مه‌رجێکی نوێ دێته ژیانه‌وه، به‌چی ئه‌چێ خۆ ئێمه ناتوانین عه‌شقێکی راسته‌قینه بدۆزینه‌وه، چونکه ئه‌وکات جه‌لاده‌کان هه‌ست به‌لاوازی و گێلی خۆیان ده‌که‌ن ئیدی به لوله‌ی تفه‌نگ، نیشتیمان خوێناوی و عه‌شقی رێژوان و هه‌زارانی دیکه شه‌هید ئه‌که‌ن.
ئێستا فێر بوم له‌م جهلادخانهیه مرۆڤ هه‌رچه‌ند ستاتوس و فه‌لسه‌فه‌ی زۆری پێ بێت، ئه‌وه روپۆشێکه و حه‌قیقه‌تی جهلادیهت له‌ژێر خۆیدا ئهشارێتهو. ئاخر پۆڵپۆتی سه‌رۆک کۆماری پێشوی که‌مبۆدیا رادیۆ ته‌کنیکی له پاریس خوێندبو، به‌ڵام له چه‌ندین شوێنی پنۆمپێنی پایته‌ختی که‌مبۆدیا، به‌تایبه‌ت له هه‌ردو مۆزه‌خانه‌ی جینۆسایدی S21و کیڵینگ فێڵد به‌هۆی کۆمه‌ڵکوژیه‌کانی پۆڵپۆتی جه‌لاده‌وه، پێکه‌نین قه‌ده‌غه‌یه، چونکه پۆڵپۆت و پێشمه‌رگه‌کانی حزبه دیموکراتیه‌که‌ی که‌مبۆدیا که ناسرابون به خمێره سوره‌کان، له دژی زوڵم و سته‌می لۆن نۆڵ، شۆڕ‌شیان کرد. ئه‌وکات پارته دیموکراته‌که‌ی پۆڵپۆت، مژده‌ی ئازادی و پێشکه‌وتن و له‌ناودانی گه‌نده‌ڵیان به‌گه‌لی که‌مبۆدیا دا، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی له‌ساڵی 1975 سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا، مژده بو به‌نه‌فره‌ت و له‌ژێرناوی پاراستنی ئاسایشی گه‌لی خمێر، جه‌لاده‌کانی پۆڵپۆت، گۆڕیان بۆ ئازادی و پێشکه‌وتن هه‌ڵکه‌ندو سه‌رجه‌م بیروڕا ئازاد و جیاوازه‌کانی وڵاته‌که‌یان کۆمه‌ڵ کوژ کرد‌و گه‌وره‌ترین تراژیدیای مرۆڤایه‌تیان له مێژوی که‌مبۆدیا ئه‌نجامدا... به‌وهۆیه‌وه گه‌لی که‌مبۆدیا له چه‌ندین شه‌قامی وڵاته‌که‌و به‌تایبه‌ت له هه‌ردو مۆزه‌خانه‌ی جینۆسایدی، S21 و کیڵینگ فێڵد به گه‌وره‌یی نوسیویانه، لێره پێکه‌نین قه‌ده‌غه‌یه...
له کوردستان هه‌ردو حیزبه‌که‌ی بارزانی و تاڵه‌بانی، له دژی رژێمی به‌عسیه‌کان له‌ژێر دروشمی (ئاشتی، دیموکراتی، مافی چاره‌ی خۆنوسین) خه‌باتیان کرد‌و به‌ڵێنی ئازادی و دیموکراتی و مافی چاره‌نوسیان به‌گه‌لی کورد دا، به‌ڵام دوای 20 ساڵ له حوکمی ئه‌و دو حیزبه، له جیاتی ئه‌وه‌ی گه‌ل یه‌کبخه‌ن، به‌پێجه‌وانه‌وه ده‌ره‌تانی پێشکه‌وتن و دیموکراتی و ئازادی و مافی هاوڵاتی بونیان له‌ناو دا، له‌شوێنیاندا عاشقانی نیشتیمان و گه‌نجه‌کانی ئه‌م وڵاته داگیرکراوه کۆمه‌ڵکوژ ده‌که‌ن، بۆیه جێی خۆیه‌تی به‌گه‌وره‌یی له‌شاڕێی سالم بنوسرێت، ئێره جێژوانی شه‌هیدانی ئازادیه، تکایه هه‌مو ساڵێک سێ رۆژ له‌دوای ڤه‌لانتاین پێکه‌نین له‌م جێژوانه قه‌ده‌غه‌یه.