چیمه‌ن محه‌مه‌د ره‌شید
چه‌ند رۆژێكه شه‌قامی سلێمانی شڵه‌ژاوه و خه‌ریكه شوێنه‌كانی تریش ده‌گرێته‌وه، ئێمه كه‌ماوه‌ی بیست ساڵه سه‌ركه‌وتنمان به‌سه‌ر رژێمی به‌عسدا به‌ده‌ستهێنا و راپه‌ڕینمان دژی ئه‌و رژێمه كرد، نۆزده ساڵیشه حكومه‌ت و په‌رله‌مانمان هه‌یه و هه‌موش خۆماڵین كه‌چی شه‌قام شڵه‌ژاوه و هه‌ر ئه‌وه‌نده نازانی ئهقڵیشێتهوه.
هه‌ندێ له ده‌سه‌ڵات به‌وانه‌ی شه‌قام ئه‌جوڵێنن و ناڕه‌زایی ده‌رئه‌بڕن ئه‌ڵێن: گێره‌شێوێنه‌كان، نازانم خه‌ڵك چیان ئه‌وێ له‌وه زیاتر له‌سایه‌ی حوكمی خۆماڵیدا دادی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌جۆرێكه لێپرسراو خێزان و مناڵه‌كانیان له‌گه‌ڵ هاوڵاتی ئاسایی جیاوازیان نیه، وه‌ك یه‌ك ئه‌ژین و وه‌ك یه‌ك ماف و ئه‌ركیان هه‌یه، هاوڵاتیان و ئه‌وانه‌ی سه‌ر به حیزبه‌كانن به‌تایبه‌تیش ده‌سه‌ڵات وه‌ك یه‌ك كاره‌كانیان ئه‌ڕوات، بودجه‌و پاره‌ی میلله‌ت شه‌فافه و به‌شێوه‌یه‌ك خه‌رج ئه‌كرێت هاوڵاتی سود مه‌ندی یه‌كه‌مه، خزمخزمێنه و واسیته و به‌رتیل و نۆره بڕی به‌دی ناكرێت.
له‌بواری خزمه‌تگوزاریدا كاره‌با بۆ چركه‌یه‌ك نابڕێت ئاو زۆره، پلانی تۆكمه هه‌یه بۆ نیشته جێبون و كه‌س كرێچی نیه، بازاڕ هه‌رزانیه و ئیش زۆره، موچه نازانی چۆن سه‌رف بكه‌یت، سیسته‌می په‌روه‌رده و ته‌ندروستی هه‌موی نمونه‌ییه.
ژێرخانی ئابوری به‌جۆرێك گه‌شه‌ی پێكراوه نازانی چۆن وه‌سفی لادێكان بكه‌یت و سه‌رت سوڕ ده‌مێنێ له‌به‌روبومی خۆماڵی و ئهوبردنه ده‌ره‌وه‌یه‌ی هه‌یه، له‌بواری گه‌شتوگوزاردا مه‌سیف سه‌لاحه‌دین و پیرمام وسه‌ری ره‌ش و قه‌ڵاچوالان و دوكان وا جوان و رازاوه‌ته‌وه ته‌نیاو ته‌نیا بۆ گه‌شتیارانه، خوانه‌خواسته به‌س نیه وه‌ك هه‌ندێ شوێن حیزب شوێنه گرنگه‌كانی داگیر نه‌كردوه و لێپرسراوه‌كان زه‌وی زۆری كشت‌و كاڵی و گه‌شتیاریان بۆ خۆیان قۆرخ نه‌كردوه و نه‌یان كردوه به‌باخی تایبه‌ت.
هه‌مو چین و توێژه‌كان له هیچیان كه‌م نیه، ژنان چیان ئه‌وێ؟ له‌ناوه‌ندی بڕیاردا هه‌روه‌ك پیاون،؟ یان باری ئابوری به‌جۆرێك پرۆژه زۆره ژنانیش گوزه‌رانیان باش بوه، شوێنی وایه حیزب بۆ ده‌سته‌مۆكردن بڕی 37 هه‌زاری بۆ هه‌ندێ كه‌س بڕیوه‌ته‌وه له‌ناویاندا ژنه‌و نایه‌وێ دور له حیزب موچه‌یه‌كی هه‌بێت و سه‌ربه‌رزانه بیژیهنێت، ژنان چیان ئه‌وێ ده‌سه‌ڵاتی خۆماڵی هه‌مو زامه‌كانی ساڕ‌ێژ كردون له‌جه‌رگ سوتان و بێوه‌ژن كه‌وتویی سه‌رده‌می رژێمی به‌عس و جارێكی تر نه‌یهێشت جه‌رگ سوتاو بێوه‌ژن كهوتوبن كورد كورد ناكوژێ، هه‌مو مافه‌كانیان زامن كراوه و كه‌رامه‌تی هه‌مو ژنێك پارێزراوه، خوانه‌خواسته وه‌ك هه‌ندێك شوێن بوینایه ژنان توندوتیژی ده‌رونی و سێكسی و جه‌سته‌ییان روبه‌رو ده‌بێته‌وه بڕوا وابكه‌ن ئێوه نه‌تان دیوه له‌هه‌ندێ شوێن ئه‌ڵێن ژن كوشتنیش هه‌یه و ده‌سه‌ڵاتیش ئاگاداره ته‌رمی ژنه‌و ئه‌دۆزرێته‌وه، لێره یاسا هه‌مو مافێكی ده‌سته‌به‌ر كردوه‌و كار و پرۆژه بۆژنان زۆره و ئه‌وه‌ش توانای ئیشی نیه موچه‌ی حكومی هه‌یه، وه‌ك دایك گله‌یی نیه ژیانی منداڵه‌كانی خۆشه و دابینكراوه.
گه‌نجان چیان ئه‌وێ؟ جیاوازی گه‌نج له‌گه‌ڵ كوڕ و كچی به‌رپرس كراوه؟ جیاوازی حیزبی و بێلایه‌ن كراوه؟ ئه‌ی ئه‌وه نیه زۆربه‌ی بڕیارده‌ر و كاربه‌ده‌ست گه‌نجه، هه‌رزو پیاوانی سیاسی جێگایان بۆ گه‌نجه‌كان چۆڵكرد و وتیان وا ئازاد بوین ئێوه‌ی گه‌نج وڵات به‌رن به‌ڕێوه، ئه‌ی ئه‌وه‌نیه به‌پلانی تۆكمه یه‌ك گه‌نج بێكار نیه و گه‌نج ژیان و گوزه‌رانی خۆشه و ئه‌ویش خه‌ریكی داهێنانه‌و گه‌نجه داهێنه‌ره‌كان ره‌وانه‌ی ده‌ره‌وه ئه‌كرێن و بودجه‌ی باشی بۆ ته‌رخان ده‌كرێت، بێئه‌وه‌ی حیزب یان به‌رپرس پشتیوانی بكات، گه‌نج خانوی بۆ دابینكراوه و له‌دوای راپه‌ڕینیشه‌وه له‌به‌ر ئاشتی و نه‌بونی شه‌ڕی ناوخۆ و باشی گوزه‌ران هیچ گه‌نجێك ئاواره‌ی وڵاتان نه‌بوه، گه‌نج پێش ئه‌وه‌ی خوێندن ته‌واو بكات بیر له دامه‌زراندنی كراوه‌ته‌وه ...تاد.
مناڵه وردكه چیان ئه‌وێت له‌تاو ژیانی خۆش و پڕ خزمه‌تگوزاری هار بون؟ خۆ لای ئێمه منداڵ به‌پاره‌ی نه‌وت و بودجه خۆشگوزه‌رانه، كه‌چی له وڵاتانه‌ی پاره بۆ دامه‌زراوه‌ی حیزبی و له‌و جۆره شتانه سه‌رف ئه‌كرێت و بۆ سه‌فه‌ری ته‌رفیهی لێپرسراوان و ڤێلا و ریزكردنی سه‌یاره و ...تاد، مناڵ مه‌جبوره خۆی كاسبی بكات، خۆی و خێزانه‌كه‌ی بژیه‌نێت، ئایا لێره مناڵی ئشكهر ئه‌بینن؟ مافی مناڵ لێره زۆر پارێزراوه بۆ كه‌سێك ئه‌توانێ خێسهیهك له مناڵ بكات، خوانه‌خواسته ئه‌ڵێن: وڵات هه‌یه مناڵ ئهكوژ... بۆم ته‌واو ناكرێت له‌وانه‌یه ده‌سه‌ڵاتی ئێمه هێنده توڕه‌بێت ببێته ده‌ستی ده‌ره‌كی ئه‌و وڵاتانه و بۆ ئازادكردنیان له تاوانی وا قێزه‌ون و ویژدان هه‌ژێن هێز به‌رن؟!
ئه‌ی رۆژنامه‌وانان چیان ئه‌وێ؟ ئه‌وه‌نیه كه‌ناڵی حیزبی به‌ده‌گمه‌ن به‌دی ده‌كه‌یت هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی په‌یامه‌كانیان بگه‌یه‌نێت، خۆلهزمانی شیرین زیاتر به‌كار نایه‌ت، ئه‌ی ئه‌و ئازادیه‌ی هه‌یه، خوانه‌خواسته ئه‌گه‌ر وه‌ك هه‌ندێ وڵات بوینایه رۆژنامه‌نوس تیرۆر بكرایه و ده‌سه‌ڵات باكی نه‌بوایه، خۆلای ئێمه رۆژنامه‌وان كامێراكه‌ی هه‌ر به رێكه‌وت لێبكهوێته خوار له‌وانه‌یه نه قیب و جێگر و ئه‌ندامانی سه‌ندیكا و وه‌زیری رۆشنبیری و ناوخۆ و چه‌ندانی تر و چه‌ندین ئه‌ندام په‌رله‌مانیش ده‌ست له‌كار بكێشنه‌وه و حكومه‌ت هه‌وڵی جدی بدات تابزانێ ئه‌و هۆكارانه چی بون بونه‌ته هۆی به‌ربونه‌وه‌ی ئه‌و كامێرایه؟ خۆ له وڵاته دیكتاتۆره‌كاندا له رۆژنامه‌نوس ئه‌درێت و ئیهانه ده‌كرێت و تاده‌گاته تیرۆر، لای ئێمه رۆژنامه‌ی ئه‌هلی هاوكاری باش ئه‌كرێت و هان ئه‌درێت تا جێگه‌ی باش بۆ رۆژنامه‌نوس هه‌بێت به‌ئازادی كاری تێدا بكرێت و خه‌ڵكیش هه‌واڵی ده‌ست بكه‌وێت وه‌ك مافێكی خۆی، لهشوێنان یه‌كسه‌ر به قسه‌ی راست ئه‌ڵێن زمانی زبر، به‌ڵام لێره پێویسته راستیه‌كان بخرێته‌ڕو نه‌ك حكومه‌ت ئاگادار نه‌بێت له كه‌موكورتیه‌ك تا ئاگادار بكرێت، حكومه‌ت بزانی كه‌سێك یان گروپێك كه‌ناڵێك دائه‌مه‌زرێنی هاوكاری ئه‌كات، به‌ڵام له هه‌ندێ وڵات كه ئازادی بهرقهرارنیه و ئاسایش بۆ میدیای ئازاد نیه شتی وا رو ئه‌دات به‌ده‌مما نایه‌ت بیڵێم، چونكه لێره وه‌ك كفر وایه مه‌به‌ستم سوتاندنی كه‌ناڵ و داخستنی رۆژنامه و ...تاد، ئهگهرشتی وا لێره هه‌بوایه خۆ رۆژنامه‌نوسه‌كانی ئێره ئه‌یان كرد به فه‌رته‌نه و دنیایه‌ك گێره شێوێنیشیان ئه‌كرد.
ئه‌ی بۆچی باسی چاكسازی سیاسی ئه‌كرێت خۆ بهههڵبژاردون هاتون؟ خه‌باتیان هه‌بوه، ئه‌و حهسانانه رێگه به هه‌مو ده‌سه‌ڵاتێك ئه‌دات بكوژ و ببڕ خۆی بێت و تا ماوه له ده‌سه‌ڵاتدا بێت ئه‌گه‌ر نه‌شما خۆ كوڕ و كوڕه‌زا ئه‌گه‌ر ههرنهبو كچ ...تاد جێی بگرێته‌وه، هه‌ڵبژاردنی ئێمه بێغه‌ل و غه‌شه ئازاده و به‌پێی پێوه‌ره نێوده‌وڵه‌تیه‌كان به‌ڕێوه ده‌چێت؟ ئه‌م خه‌ڵكه هه‌ڵبژاردنی وڵاته دیكتاتۆره‌كانیان نه‌دیوه بڕوام پێبكه‌ن خه‌ڵك له‌سه‌ر ده‌نگدانیش چ جای رای جیاواز نان‌بڕاو ده‌كرێت، هه‌ڕه‌شه له خه‌ڵك ده‌كرێت، ته‌زویر ده‌كرێت، سندوق ده‌فڕێنرێت، رێژه‌ی له‌سه‌دا زیاتر ده‌نگ ده‌دات، ئیتفاقیه‌ی ستراتیجی ئه‌كه‌ن بۆ قۆرخ كردنی ده‌سه‌ڵات.
لێره ده‌سه‌ڵاته‌كان جیاوازه حیزب حیزبه و حكومه‌ت حكومه‌ته و كه‌سانی پسپۆڕ و ته‌كنۆكرات ئه‌یبات به‌ڕێوه په‌رله‌مان هی هه‌مو خهلًكه و پڕۆژه یاساكانی له خزمه‌تی هاوڵاتیدایه، هه‌ر به‌رپرسێك مخالفهیهكی بچوك بكات یان وه‌زیرێك ههرچهندهلای ئێمه مخالفه ناكه‌ن و له‌سه‌ر شتێكی نایاسایی ئیستقاله ئه‌كه‌ن، به‌ڵام په‌رله‌مانیش خستونیه‌ته ژێر میكرۆسكۆبێكی واوه ئه‌گه‌ر به ته‌له‌فۆنی وه‌زاره‌ت یان فه‌رمانگه قسه‌ی غه‌یری ئیشه فه‌رمیه‌كه‌یان بكه‌ن ئه‌وا متمانه‌یان لێده‌سێنرێته‌وه، چونكه به‌ڕای ئه‌وان ئه‌وه زه‌مینه خۆش ئه‌كات بۆئه‌وه‌ی له‌داهاتوی دوردا له ئه‌نجامی گه‌شه‌كردنی ئه‌م دیارده‌یه شتی تریش به‌كاربێنن خۆباسی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری ناكه‌ین، كه كه قه‌ده‌غه‌یه حیزبه‌كان بیانناسن یان دایان بنێن، به‌ڵام له‌هه‌ندێ شوێن وانیه هه‌موی تێكه‌ڵه و سه‌ر به حیزبی ده‌سه‌ڵاتن و ئه‌و ئاڕاسته‌یان ده‌كات.
هێزی چه‌كدار لای ئێمه نیزامیه و سه‌ر به حكومه‌ته و ده‌سه‌ڵات له‌موچه و ئیمتیازات شه‌ڕی لهسهركردون لێره حیزب بۆی نیه بیجوڵێنی، ناوی پیرۆزی پێشمه‌رگه به شه‌ڕی براكوژی له‌كه‌دار ناكرێت، ئه‌ركی پێشمه‌رگه هه‌ر به‌پیرۆزی راگیراوه و ته‌نیا كوردستانی پێده‌پارێزرێت هه‌ربۆیه هیچ هێزێكی دراوسێ جورئه‌تی نه‌كردوه بیر له سنور به‌زاندن بكاته‌وه، بۆیه كێشه‌كانی كورد زو چاره‌سه‌ركران وه‌ك ناوچه دابڕێنراوه‌كان... ئاسایش و پاراستن... بۆ پاراستنی وڵاته نه‌ك سه‌ركوتكردنی هاوڵاتی و سه‌ر بهحكومهتن.
ئه‌ی ئه‌گه‌ر وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌هه‌ندێك شوێن هه‌یه به ئه‌مری حیزب بجوڵانایه‌ته‌وه و ئه‌مریان پێبكرنایه بۆ سه‌ركوتكردنی هاوڵاتی و راپه‌ڕین خانهخواسته ئه‌ڵێم: دور لهئهمان پێیان بوتنایه روی گولهكانتان بكه‌نه هاوڵاتیان چیتان ئه‌كرد؟
ئه‌ی خۆ خه‌ڵكی هه‌ژار نه‌ماوه به پاره‌ی نه‌وت و بودجه كاری باش و ژیانی باش دابینه و هه‌موی بۆ خزمه‌تی خه‌ڵكه كه‌ی هه‌ژاری له شوێنێكدا ده‌بێت ئه‌و ههمونهوته ئاودیو بكرێت، خۆ به‌شی ژماره دانیشتوانی زۆر له ئێمه زیاتر ئه‌كات ئه‌ی ئه‌م هه‌موه بۆچی ئه‌ڵێن ئێمه برسین؟
ئه‌مه واقعی هه‌رێمه‌كه‌مان بو، به‌ڵام چی له گێره شێوێن ئه‌كه‌یت به‌پلانی ده‌ره‌وه بێت یان كه‌س و هێز و گروپی ناوه‌وه ده‌ست له پشتیان ئه‌ده‌ن و (دوژمنی وه‌همی) ئه‌م ئه‌زمونه نمونه‌ییه و ئه‌م یۆتۆپیایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی خۆماڵی ده‌سته‌به‌ری كردوه له‌كه‌دار ئه‌كه‌ن و خوانه‌خواسته به وڵاتی نادیموكراتی ئه‌چوێنن، بۆیه ده‌سه‌ڵاتی نادیموكراتیه به خۆپیشانده‌ر ئه‌ڵێ گێره‌شێوێن، به‌ڵام لێره وانیه ئازادی به‌رقه‌راره و رێز له خۆپیشانده‌ر ئه‌گیرێت و ژیانی پارێزراوه و هیچ شتێك له هاوڵاتی پیرۆز تر نیه له‌و ده‌سه‌ڵاتانه خه‌ڵكانێكی سه‌ر به‌ده‌سه‌ڵات هه‌ن له جیاتی زمانی دایه‌لۆگ و له‌یه‌ك گه‌شتن و چون به پیر داواكاریه‌وه و پاراستنی گیانی خۆ پیشانده‌ر وه‌ك ئه‌وه‌ی نه‌وه‌ی خاك و وڵات نه‌بن، به‌لێدان كوشتن ناڵێم: خوانه‌كرده ئه‌مانه ناوی جیایان هه‌یه له میسر وتیان به‌لته‌چی، ئه‌گه‌ر خوانه‌كرده خه‌ڵكی له‌و شێوه‌یه لێرهپهیدابو كه زه‌حمه‌ته، چونكه لهیهكناچن لێره چیان ناو ئه‌نرێت.
باسی هه‌رزانی ئێره‌م كرد بیناو كه‌ل زۆر هه‌رزانه بۆیه ئه‌یسوتێنن ههكهسێك له ده‌سه‌ڵات عه‌سه‌بی بو باره‌گایه‌ك ئه‌سوتێنێ،َ وه‌ك باهگای یهكگتو، بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و كه‌ناڵی ئاسمانی، به‌ڵام جه‌ماوه‌ر وائه‌زانێ هه‌موشت هه‌رزانه ئه‌ی نازانن جۆرێك شوشه هه‌یه زۆر گرانه زۆر ئاگاداری بن چونكه خوێن ئه‌كات خوێن؟!