زارا عەبدولڕەحمان
رۆڵی بەشەکەی تری کۆمەڵگا نادیارە... خۆپیشاندانەکان تەنها پیاوانن
دایکان و خوشکانی وڵاته‌كه‌م... زۆر لە مێژە رۆڵی ژنانی کورد لە شۆڕش و خەباتدا دیارە، ئەمڕۆ ژنانی سلێمانی جێگایان چۆڵە لە گۆڕەپانی خۆپیشاندانەکان و رۆڵی خۆیان نەبینیوە لە روداوە گەرمەکانی ئەمڕۆدا، تەنها چەند ژنێک نەبێت کە ژمارەیان دیارە، کوان ژنانی سلێمانی؟ بۆ بێدەنگن بەرامبەر بەو ناهەقیانەی بەرامبەر بە رۆڵە و براکانیان ئەکرێت؟ بۆ دەنگیان نییە بۆ رەنگیان نییە؟
ئەبو ئێستا ژنان و خوشکانمان شان بە شانی کوڕ و براکانیان لە گۆڕەپانەکانی خۆپیشاندانەکاندا بونیان هەبوایە و پشتگیری تەواوی خۆپیشاندەرانیان بکردایە.
یان چاوەڕێن پێیان بوترێ چی بکەن و چی نەکەن، کوان ئەو ژنانەی باسیان لە یەکسانی نێوان ژن و پیاو دەکرد؟ کوان ژانی ئازادی خواز؟ کوان دایکان و خوشکانی شەهیدان؟
رۆڵە و براکانتان شەهید و بریندار کراون، ئێوەش لە ماڵەوە دانیشتون، ئەی بۆ ناچن بۆ هاوکاری و پشتگیری برا و کوڕەکانی ترتان.
دایکان خوشکانی شەهیدان مەهێڵن خوێنی شەهیدەکانتان وشک بێتەوە داواکاری خۆتان پێشکەش بکەن، دەنگ هەڵبڕن..تا کەی بێدەنگ ئەبن تا کەی؟
هه‌مو شۆڕشه‌كانی ئه‌مڕۆ له جیهاندا بۆ ئازادی و مافه‌كانی گه‌ل، ژنان و پیاوان پێكه‌وه هاوشان و هاوئهرك ئه‌نجامی ده‌ده‌ن، ژنانی دنیا ئه‌مڕۆ بهتێكهڵبونیان له‌گه‌ڵ پیاوان شه‌قامه‌كانیان جوانكردوه، بهتێكهڵبونی ده‌نگیان له‌گه‌ڵ ده‌نگی پیاوان عه‌رشی دیكتاكتۆر و گه‌نده‌ڵه‌كانی له‌رزاندوه، ئیدی كاتی ئهوهشهاتوه ژنانی كورد وه‌ك كۆی ژنانی جیهان ببنه برا به‌شی ده‌سكه‌وتی داهاتوی ئه‌م گه‌له.
نێر‌و مێ بە جوتە بۆ وەتەن هەڵێ نەدەن
دورە دەرچونی لە دیلی مەل بە باڵێ نافڕێ