كه‌لار؛ له خۆپیشاندانه‌كه‌ی ئه‌مڕۆدا 5 خۆپیشانده‌ر ده‌ستگیركران
Monday, February 21, 2011 |
|
|
(سبه‌ی):
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له خۆپیشاندانێكدا دانیشتوانی قه‌زای كه‌لار پشتگیری خۆیان بۆ خۆپیشاندان و ناره‌زاییه به‌رده‌وامه‌كانی سلێمانی ده‌ربڕی، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه 5 كه‌س له رێكخه‌رانی خۆپیشاندانه‌كه ده‌ستگیركران.
په‌یامنێرمان له ناو خۆپیشاندانه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی كه‌لار، كه تا ئێستاش به‌رده‌وامه، باسی له‌وه‌كرد: له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی خۆپیشاندانه‌كه‌دا له‌لایه‌ن هێزه ئهمنیهكانهوهی 5 كه‌س له رێكخه‌رانی خۆپیشاندانه‌كه دهستیگیركران.
وتیشی: خۆپیشانده‌ران داوا له هێزه ئه‌منیه‌كان ده‌كه‌ن ئه‌و پێنج كه‌سه ئازاد بكرێت، ئه‌وانیش له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه به‌ڵێنیی ئازادكرنیان داوه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه له خۆپیشاندانه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی ده‌ربه‌ندیخان، جه‌ماوه‌ری خۆپیشانده‌ر داوایانكرد ئه‌و گه‌نجه‌ی له خۆپیشاندانه‌كه‌ی دوێنێدا له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستگیركرا، ئازاد بكرێت.
|
|
Print |
|
Send this link
|
Add
to favorites
|
|
|