خۆپیشاندانه‌كانی سلێمانی له میدیا جیهانیه‌كاندا ده‌نگی دایه‌وه
Monday, February 21, 2011 |
|
|
(سبه‌ی):
كوژران و برینداربونی هاوڵاتیانی شاری سلێمانی و سوتاندنی باره‌گا حیزبیه‌كان و كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن له چه‌ند رۆژی رابردودا، بون به جێگه‌ی باس و خواسی میدیا جیهانیه‌كان و له‌وباره‌یه‌وه چه‌نده‌ها راپۆرت و هه‌واڵی جیا جیا بڵاوكراوه‌ته‌وه كه به‌شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت باس له به‌كارهێنانی هێز ده‌كه‌ن له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كان و پاسه‌وانانی لقی 4ی پارتیه‌وه.
له‌و باره‌یه‌وه ماڵپه‌ڕی CNNی ئه‌مه‌ریكی له راپۆرتیكدا باس له سوتاندنی كه‌ناڵی NRT ده‌كات و ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه: چه‌ند كه‌سێكی چه‌كدار هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ر ئه‌و كه‌ناڵه‌و هه‌مو كه‌لوپه‌له‌كانیان سوتاندوه.
له باسی كوژراو و برینداره‌كانی چه‌ند رۆژی رابوردوش كه له‌لایه‌ن پاسه‌وانه‌كانی لقی4 و هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه كوژران و برینداركران، ماڵپه‌ڕه‌كه ئه‌وه‌ی خستوه‌ته‌ڕو: له خۆپیشاندانه‌كاندا هێزه ئه‌منیه‌كان ته‌قه‌یان له خۆپیشانده‌ران كردوه له كاتێكدا، كه خۆپیشانده‌ران چه‌كیان پێنهبوهو ته‌نها به‌ردیان تێگرتون.
هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه ماڵپه‌ڕی Asia Times، راپۆرتێكی بڵاوكردۆته‌وه‌و نوسیویه‌تی: له رۆژی 17/2 دا خه‌ڵكی شاری سلێمانی بۆ پشتگیریكردن له خۆپیشاندانه‌كانی تونس و میسر كۆبوبونه‌وه، به‌ڵام ناڕه‌زای خه‌ڵك به‌هۆی بێكاری و گه‌نده‌ڵیه‌وه بوه هۆی ئه‌وه‌ی بچنه به‌رده‌م باره‌گای لقی 4 پارتی دیموكراتی كوردستان له شاری سلێمانی، به‌هۆی به‌ردهاویشتنی چه‌ند گهنجێكیشهوه پاسه‌وانه‌كان به فیشه‌ك وهڵامیاندانهوهو له ئه‌نجامدا ده‌یان قوربانی لێكهوتهوه.
له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه كه‌ناڵی جه‌زیره ئینگلیزی، له راپۆرتێكدا باس له روداوه‌كانی عێراق ده‌كات و له ناویشیدا ئاماژه‌ی به سوتاندنی باره‌گاكانی بزوتنه‌وه‌ی گۆران ده‌كات له شاری هه‌ولێر و دهۆك، له دوای روداوه‌كه‌ی 17ی شوبات. |
|
Print |
|
Send this link
|
Add
to favorites
|
|
|