كه‌لار؛ له ژێر فشاری جه‌ماوه‌ری خۆپیشانده‌ر، 4 ده‌ستگیركراوه‌كه ئازادكران
Monday, February 21, 2011 |
|
|
(سبه‌ی):
دوای ئه‌وه‌ی بۆ پشتگیریكردنی جه‌ماوه‌ری خۆپیشانده‌ری سلێمانی و داوای چاكسازی له كوردستاندا، دوانیوه‌رۆی ئه‌مڕۆ خه‌ڵكی شاری كه‌لار خۆپیشاندانێكیان سازدا‌و له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه 5 كه‌س له رێكخه‌رانی خۆپیشاندانه‌كه ده‌ستگیركران، سه‌ر له ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له ژێر فشاری خۆپیشانده‌راندا 4 كه‌س له‌و ده‌ستگیركراوانه ئازادكران.
په‌یامنێرمان له قه‌زای كه‌لاره‌وه پێی راگه‌یاندین: له ژێر فشاری خۆپیشانده‌راندا ئاسایشی كه‌لار 4 كه‌س له‌و خۆپیشانده‌ره ده‌ستگیركراوانه‌ی كه‌لاری ئازادكرد، كه له‌سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی خۆپیشاندانه‌كه‌وه ده‌ستگیریان كردن.
وتیشی: تا ئێستا 1 كه‌س له ده‌ستگیركراوه‌كان ئازاد نه‌كراوه‌و له كاتی ئازادكردنیشیاندا، رێخه‌رانی خۆپیشاندانه‌كه باسیان له‌وه‌كرد له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئاسایشه‌وه له كاتی ده‌ستگیركردنیان و دواتر له ناو باره‌گای ئاسایش‌دا، هێرشكراوه‌ته سه‌ریان و لێیاندراوه. |
|
Print |
|
Send this link
|
Add
to favorites
|
|
|