(سبه‌ی):
ناڕه‌زاییه‌کان دژی روداوه‌کانی ئه‌مدواییه‌ی هه‌رێمی له‌ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی کوردستان به‌رفراوانتر ده‌بن، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش دوێنێ (دوشه‌ممه) سه‌دان که‌س له‌شاری له‌نده‌ن خۆپیشاندانێکی ناڕه‌زاییان ئه‌نجامدا.
له‌و خۆپیشاندانه‌دا که زیاتر له هه‌زار که‌س له ره‌وه‌ندی کوردی و ژماره‌یه‌ک هاوڵاتی بیانی به‌شدارییان تێدا کرد، له‌به‌رده‌م نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه ده‌ستیپێکردو دواتر خۆپیشانده‌ران چونه به‌رده‌م په‌رله‌مانی به‌ریتانیا.
هاوکات خۆپیشانده‌ران تێکڕا ناڕه‌زایی خۆیان ده‌ربڕی سه‌باره‌ت به روداوه‌کانی ئه‌مدواییه‌ی هه‌رێمی کوردستان، به‌تایبه‌ت روداوه خوێناوییه‌که‌ی 17ی شوباتی سلێمانی که ده‌یان که‌سی مه‌ده‌نی به‌هۆی ته‌قه‌کردنی پاسه‌وانه‌کانی لقی (4)ی پارتییه‌وه بونه قوربانی و هه‌روه‌ها سوتاندنی باره‌گاکانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له هه‌ولێر و سۆران و بادینان.
وا بڕیاره له رۆژانی داهاتوداو بۆ هه‌مان مه‌به‌ست چه‌ندین چالاکی دیکه له‌لایه‌ن ره‌وه‌ندی کوردی له‌و وڵاته ئه‌نجامبدرێت.