(سبه‌ی):
هه‌ڵسوڕاوێكی دیاری گۆڕان له شاری هه‌ولێر ئاشكرای ده‌كات، كه هێرشی سه‌ر باره‌گای گۆڕان له‌و شاره له‌لایه‌ن هێزه‌كانی زێره‌ڤانی به جلی مهدهنییهوهو به به‌رچاوی كارمه‌ندانی ئاسایشه‌وه ئه‌نجامدراوه.
له پاش ئه‌وه‌ی (پێنجشه‌ممه)ی رابردو دوای خۆپیشاندانه‌كه‌ی به‌رده‌م لقی 4ی پارتی دیموكراتی كوردستان له شاری سلێمانی، له هه‌ولێریش هێرشكرایه سه‌ر باره‌گای سه‌ره‌کی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان.
له‌وباره‌یه‌وه سه‌فین مه‌لا قه‌ره، هه‌ڵسوڕاوی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له شاری هه‌ولێر، به رۆژنامه‌ی (رۆژنامه) راگه‌یاند: "هه‌مان رۆژی روداوه‌كانی شاری سلێمانی، ئاسایش ده‌وری مه‌كۆی سه‌ره‌كی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانیان له شاری هه‌ولێر گرت، به‌ڵام دواتر كۆمه‌ڵێك که به زانیاری ئێمه زێره‌ڤانی بون به‌جلی مه‌ده‌نییه‌وه هێرشیان كرده سه‌ر باره‌گاكه‌مان ".
سه‌فین مه‌لا قه‌ره، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، له په‌لاماره‌كه‌دا چه‌ند كه‌سێكی باره‌گاكه‌یان هێرشكراوه‌ته سه‌ریان به به‌رچاوی هێزه‌كانی پۆلیس و ئاسایش لێیان دراوه، وتیشی: "ئه‌و په‌لاماره له لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه نه‌بون ئێمه وێنه‌مان له‌به‌رده‌ستدایه و ده‌زانین ئه‌و كه‌سانه كێبون، پێشتریش به‌رنامه‌رێژیی ته‌واوی بۆ كراوه".
دوای ئاگربه‌ردان له باره‌گاكه‌ش پارێزگای هه‌ولێر سه‌ردانی شوێنه‌كه‌ی كرد‌و رایگه‌یاند: له‌به‌رچاوی هێزه‌كانی پۆلیسه‌وه هێرش كراوه‌ته سه‌ر مه‌كۆی سه‌ره‌كی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و ئیدانه‌ی ده‌كه‌ین.