هه‌ولێر؛ یه‌كێتی قوتابیان سوكایه‌تی به خوێندكارانی به‌شی ناوخۆیی 18ی شوبات ده‌كه‌ن
Tuesday, February 22, 2011 |
|
|
(سبه‌ی):
یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان ئیستیفزازو سوکایه‌تی به خوێندكارانی به‌شه ناوخۆیی 18ی شوبات له هه‌ولێر ده‌كه‌ن، به‌هۆی ئه‌وه‌ی خوێندكاران داوای راگرتنی ئاهه‌نگی یه‌كێتی قوتابیان ده‌كه‌ن، له‌به‌ر ئه‌و بارودۆخه‌ی ئێستا هه‌رێمی گرتوه‌ته‌وه.
له‌وباره‌یه‌وه یه‌كێك له خوێندكارانی به‌شه ناوخۆیی 18ی شوبات بۆ (سبه‌ی) رایگه‌یاند: پاش ئه‌وه‌ی یه‌كێتی قوتابیان ده‌ستیان كرد به ئاهه‌نگ گێڕان، ئێمه‌ش پێمان وتن به‌هۆی ئه‌و بارودۆخه‌ی هه‌رێم كه چه‌ندین كه‌س شه‌هید و بریندار بون ئاهه‌نگه‌كه رابگرن، به‌ڵام یه‌كێتی قوتابیان له ئاهه‌نگه‌كه نه‌وه‌ستان و سوكایه‌تیشیان به هه‌ستی ئێمه كرد.
له‌وباره‌یه‌وه جوان ئیبراهیم، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شه ناوخۆییه‌كانی 18ی شوباتی كچان ئاماژه‌ی به‌وه‌کرد، خوێندكارانی به‌شی ناوخۆییه‌که‌مان داوای راگرتنی ئاهه‌نگه‌که‌ی یه‌کێتی قوتابیانیان كرد، به‌ڵام ئاهه‌نگه‌كه نه‌وه‌ستاو به‌رده‌وام بو.
له‌لای خۆشیه‌وه عیرفان عه‌زیز، سكرتێری یه‌كێتی قوتابیانی کوردستان هه‌واڵه‌كه‌ی به شێوه‌یه‌کی تر لێکدایه‌وه‌و به (سبه‌ی) راگه‌یاند، چه‌ند قوتابیه‌ك پرسه‌یان هه‌بو داوای راگرتنی ئاهه‌نگه‌كه‌یان كرد، به‌ڵام ئێمه به‌رده‌وام بوین.
هاوکات ده‌رباره‌ی قه‌ده‌غه‌كردنی كه‌ناڵی KNN له خوێندكارانی ئه‌و به‌شه ناوخۆییه، سكرتێری یه‌كێتی قوتابیان بێئاگایی خۆی پیشاندا.
|
|
Print |
|
Send this link
|
Add
to favorites
|
|
|