په‌یامنێرانی بێ‌سنور: سوتاندنی كه‌ناڵی نالیا كاری دوژمنانی ئازادی رۆژنامه‌وانییه له هه‌رێم و عێراق
Tuesday, February 22, 2011 |
|
|
(سبه‌ی):
رێكخراوی په‌یامنێرانی بێ‌سنور ئیدانه‌ی هێرشكرنه سه‌ر كه‌ناڵی نالیا و سوتاندنی باره‌گای ته‌له‌فزیۆن و رادیۆی نالیا ده‌كات و حكومه‌تی هه‌رێمیش به به‌رپرسیار ده‌زانێت له لێكۆڵینه‌وه و ده‌ستگیركردنی تاوانباران و تهسلیمكردنیان به دادگا.
له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا رێكخراوی په‌یامنێرانی بێسنوری رایده‌گه‌یه‌نێت: ئه‌و هێرشه‌ی كرایه سه‌ر كه‌ناڵی نالیا كارێكی زۆر ناپه‌سه‌ند بو، ده‌چێته چوارچێوه‌ی كار و چالاكییه‌كانی دوژمنانی ئازادی راده‌ربڕین له كوردستان و عێراق له كاتێكدا كه ئه‌م ناوچه‌یه پێویستییه‌كی زۆری به راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆ هه‌یه.
راشیگه‌یاندوه: ئێمه داوا له ده‌سه‌ڵاتداران ده‌كه‌ین لێكۆڵینه‌وه له‌و تاوانه بكه‌ن و ئه‌نجامده‌رانی بدۆزنه‌وه و ته‌سلیم به دادگای بكه‌ن.
|
|
Print |
|
Send this link
|
Add
to favorites
|
|
|